Abubakir-Caf-5

ئەبوبەکر جاف : بەرزەخییەكان و دۆخی بەرزەخی كۆمەڵگە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

LES ISTHMIQUES ET l’ETAT ISTHMIQUE DE LA SOCIETE.

Un Moment Sociologique

چركەساتێكی سۆسیۆلۆژی .

ئەم تێرمە بە ڕەچەڵەك دەچیتەوە سەر ئاست و ڕەهەندێكی میتافیزیكی- تیۆلۆژی . واتە ماناو دەلالەتەكانی لە ناو میراتی نا – شوێن و نا – كاتدایە , واتە ناچێتەوە سەر كات و شوێنی دونیایی . مێژوی بەشەریەتیش بڕیار نەبووەو بڕیار نییە قەتیعەیەكی كوللی و گشتیرگیری هەبێت لە گەڵ میرات و ترادیسیۆنی ئاینیدا , جا نەبونی ئەم قەتیعەو دابڕانە (مەفهومییە) فۆرمی دەركەوتن و تەجەلابونی زۆر , چ بە نهێنی چ بە ئاشكرا, چ بە ڕویەكی راِستەقینەوە چ بە ڕویەیكی دەمامكدارو پەردە بەسەر دراوییەوە . ئاین هەرگیز دەستبەرداری بونیاد و ستراكتۆر و فۆمی دەركەوتنی كردەیەك نەبووە. زۆرجار لە پرۆسەی ناوگۆڕیندا بۆ ستراتیژێكی تر و مەبەستدار ناوەكان , ماناكان , دەلالەت و هێماو ئاكاژەكان دەگۆڕین , میشێل فۆكۆ لەمبارەیەوە نمونەیەكی جوانمان نیشان دەدات سەبارەت بەو نەخۆشەی لە بەردەم پسیلۆگێكدا كاری ئیعترافات و دانپێدانانە و , فۆكۆ ئەم میكانیزم و گوتاری دەرونشیكایر و دەرونزانییە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەدەكانی ناوەڕاست كاتێك عەبدێكی گوناهبار لە بەردەم قەشەو پیاوێكی ئاینیدا دان بە گوناهەكانیدای دەنێت و داوای غوفران و لێخۆشبون دەكات .

ئەمە بۆ دۆخێكی تاكەكەسی و ئیندیڤیدواڵی چەندێك راست بێت دەكرێت لەناو كۆنتێكستێكی سیۆسیۆلۆژیشدا بەرهەمبهێنرێتەوە .

دۆخی دۆزەخی , یا دۆزەخ , دەچێتەوە سەر ن – شوێن و نا – كات . واتە شوێنكاتێكە مونتەمی نییە بۆ شوێن و كات لە هەمانكاتدا, چونەكە ئەوەی ئێمە چاوەڕوانی لێ دەكەین لە شوێن و كات بونی سروشتێكی ئارام و جێگیر و بە لایەكدا كەوتووە . ڕەنگە ئەم دۆخە حسابی زۆر لە سەر نەكرێت , بەڵام بڕێكی زۆر بە ئاگابون و دەستپێوەگرتنی دەوێت وەك ئەوەی ( قۆناغی هەرزەكاری و گەنجێتی ) دۆخێكی دۆزەخی نێوان دوو شوێن و كات بێت كە چاوەڕوانی ئارامی و جێگیری و یەكڕویی لێدەكرێت . ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیڵێن ئەوەیە (بەرزەخ ) نا- شوێن و نا-كاتێكە كۆی شتەكان مەحكومن پێیدا تێپەڕن  , بەڵام چەندێك چاوەڕوانكراوە وەك دۆخێكی ڕاگوزەرو سەرپێی ئەوەندەش ترس و نیگەرانیمان لێی هیە كە ئیفرازات و دەرهاویشتەی ( نا – سروشتی ) هەبێت . لادان , توندوتیژی فیزیكی سیمبۆلی و , چاوەڕوانی بۆ خوگرتن بە دۆخ و مۆدێلێكی ژیانكردن و ڕەفتارنواندن چا چ نا-ڕێكخراو ونا-چاوەڕوانەكراوبێت . ئێمە قسەمان لێرەدا لە سەر ئەوە نییە ( ئەو مۆدێلەی چاوەڕوانی دەكرێت باشە یان خراپ ) ئەمە ئەگەر لەو دیو میتافیزیكیای باشەو خراپەوە لێبڕوانین دەكەوێتە سەر ئەو سیاق و كۆنتێكستەی چۆنێتی چاوەڕوانی بۆی هەیە .

ئەگەر دۆخی دۆزەخی تەوزیف بكەین و دابەزێنینە ناو كۆنتێكستێكی سۆسیۆ-مێژوییەوە ) ئەوە كەمتر چاوەڕوانكراوە . بە تایبەت نا – شوێن و نا-كات . لە كۆمەڵگە ترادیسیۆنی و نەریتییەكان نەخوازراوەو نەچاوەڕوانكراوە ., مێژوی دەركەوتنی ( دۆخی بەرزەخی ) لە ئاستێكی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵگەییدا زۆر دور نییەو بڕێكی زۆر پەیوەندی بە گەشەی تەكنیك و خێرایی پەیوەندییەكانەوە هەیە . واتە چۆنێتی دابەزین و بەرهەمهێنانەوەی تەكنیك و زەمەنی فیزیایی لە هەلومەرجێكی كۆمەڵایەتیدا .

دۆخی بەرزەخی كۆمەڵگەیەك ئەو نا – شوێن و نا – كاتەیە , كە كۆی سیستەمەكە دەكەوێتە بەردەم لەرزین و فشۆڵی و بۆشایی , ئەوەی وندەبێت سیستەمە , سیستەمیش ماكینەی بەرهەمهێنانی ماناو دەلالەت و ئارامی و جێگیری و سەقامگیرییە . بە تایبەت لەو شوێنەی سیسیتەم خالقە . هەركات ئەم سیستەمە كەوتە ناو درزەوە , قڵیشی تێكەوت , ئەوا لە پێناو مانەوەو بەردەوامی و جێگیری ناچارە بە میكانیزمی جیاواز خۆی بەرهەمبهێنێتەوە . سیستەم لە بنێكی زیندو پڕ زیندێتی وا دەچێت كە هەمیشە بە ئاگاو بە حەزەرە لە مەترسیەكان و لە ستراتیژیەتی خۆی و ستراتیژیەتی مەترسییەكان . دۆخی دۆزەخی دۆخی بێئینتیمابونە , دۆخی بێبكبون و بێئەمەك بونە بە رانبەر شەرعیەت و كۆمەڵگەو ئیدۆلۆژیاو كۆڵەكەكانی ڕاگرتنی ( دۆخی ئارامی و پڕ یەقینی ) , هەرچی ئەوەی بەردەكەوێت لە گەڵ شلۆقی و لەرزیندا لێرەدا كۆی شتەكانە , یا چۆنێتی دەركەتن و دەركەتنەوەی جیاوزازانەی فاكت و بون و هەبووەكان . سیسەتمیش لەم دۆخەدا لە پاش ئەوەی كۆی میكانیزمە ( نشەرعییەكانی ) خۆی بەكار هێنا بۆ مانەوەو خۆی و بەرهەڵستكاری و بەرپەرچدانەوەی ( تەنێكی نامۆ ) . ئەمەش لە ڕێگەی میكانیزمە مۆراڵیەەكانیەوە , بۆ نمونە تاوانباركردنی ئەوانی تر بە بێ ئینتیما, بێ ئەمەك , زۆرڵ , حەرامزادە , ئینتیمای نەتەوەییان نەماوە و لاواز بووە , ئەنارشیزم و فەوزەوێت بە ڕێوەیە , كاوێسێك هەمومان لول دەدا … وە دروستكردنی دەیان وێنەو ئیماجی ( نە – خوازراو ) نامۆ لە سەر ( ئەویتری هێرشبەرو مەترسیدار بۆ سەر سیسەتمە . ئەمە چەندێك میكانیزمی بەرگری ئاینیانەیە , گوازراوەتەوە بۆ ناو ئیدۆلۆژیاو میكانیزمی بەرگری لە خۆكردن . ئەوی بۆرژوا و دژە پرۆلیتاریا و خەونەكانی , ئەیتیر نا كورد و دژ بە خەون و دەوڵەت و كیانی سیاسی و دەوڵەتی كوردی ..

ئێمە باسمان لەوە كرد درزێك دەكەێتە ناو سیستەمەكەوە , درز دەكەێتە ناو شەرعیەتی سیستەم و نوێنەرایەتیكردن و نوێنەرەكانی , درز دەكەوێتە ناو سەرمایەی سیسیەم و ئەكتەر و بكەرەكانی , وردە وردە تەنە نامۆكە دەبێتە دۆخ و هەبویەكی ئاسایی و پەسەند ئەوەمش لە پاش ئەوەی بە پرۆسیسییۆی دورو درێژو بەرزو نزمیدا تێپەڕی . ئا لەم سەرو بەندەدا , لە پاش ئەوەی پاساوە ئیدۆلۆژییەكان بەهایان نەما , لە پاش ئەوەی بەخشین و موژدەكانی گەڕانەوە سودیان نبوو , سیستەم و بكەر و نوێنەرایەتییەكەی جۆرێك لە توندوتیژی ( نەرم و نیانمومارەسەدەكات ) , واتە توندوتیژی ئاگاداركردنەوە و بڕێكی كەم ترساندن , چونەكە ئەم تەنە نوێیە سەر بەسیسیتەمە خۆیەتی و بە حوكمی هەندێك شی لایداوە بەڵام ئەگەری گەرانەوەو باوەشكردنی هەیە بە سیسیتەم و گوتارە كۆنەكەدا.لەم میانەیەدا میكانیزمی زۆر بەكار دەخرێت . بەڵام كاتێك ئەم خودی ئەم میكانیزمانە جێگەی گومان و  نیگەرانی بون , ئەوكاتە بەریەككەوتنی توند و ڕەق و زبر ڕودەدات . نمونەی بەریەككەوتنی نێوان نەوەكان و سەرمایەكان شەرعییەتەكان و بون و نەبونە . هەرچی سیستەم و نوێنەرەكانێتی , نوێنەرایەتیكردنەكانێتی , خاوەندا رو ئاوسن بە هەبونێكی زۆر , هەرچی ئەم تەنە نامۆیە بە حوكمی سروشتی ڕادیكاڵیان هیچیان نییە بۆ دۆڕاندن , كەڵكەڵەی كۆكردنەوەی سەرمایەی تریان هەیە , بەر یەككەوتنی سەرمایەكان, شەرعیەتەكان , زمانەكان , پڕ ولێوان لێو ئەبێت لە زەبروزەنگ و توندوتیژی .

بەرزەخییەكان نەبەهەشتین نە دۆزەخی , وەلێ هەردوو ئەگەرەكە كراوەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت