دەرسیم پێشەوا: ناساندنی فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس وەکو زیندانییەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان /

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مامۆستا ئارام وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوەکان

بابەت /

ناساندنی فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس وەکو زیندانییەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان

بەڕێزان لێرەدا دەمەوێت کێشەی ( فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس ) بخەمەڕوو ، ئەو یەکێک بوو لە پاسەوانەکانی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ، کە لە ساڵی (1981) دا خۆی و (مەردان یوسف شێخ ئەلیاس)ی برای هاوکاری کۆمەڵێک زیندانی ئەو زیندانەیان کرد بۆ هەوڵی شکاندنی زیندانەکە و ڕزگارکردنی تەواوی ئەو زیندانییانەی کە سزای لە سێدارە دانیان هەبوو.

لە یەکێ لە دیدارەکاندا لە سەرەتای بەهاری ساڵی (1981) دا، سەرەتا تەحسین ڕەحمان فەرحانی برام، دواتریش جەمیل ئەحمەد مەحمودی ئامۆزازام کە هەردووکیان لە ڕێکەوتی ( 29.10.1980) دا بڕیاری سێدارەیان لە هەیئە خاسەی کەرکوک دەرچوو و گواسترانەوە بۆ ژووری سێدارەی موسڵ، باسی بیرۆکە ، نەخشە و پلانی شکاندنی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ و ڕاکردنیان کرد و داوای پارەیان لێ کردم بۆ جێبەجێکردنی پلانی هەوڵی شکاندنی زیندانەکە .

شەهید جەمیل ئەحمەد ( دەرسیم ) ، باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ هەریەک لە ( بەرزان عومەر عەلی ، جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی و عومەر میرزا شاسوار ) سەرەتا گفتوگۆی بیرۆکەی شکاندنی زیندانەکە و دواتریش نەخشەو پلانی شکاندنی زیندان و ڕاکردنی خۆیان کردووە ، پاشانیش قسەیان لەگەڵ دوو پاسەوانی زیندانەکە کردووە کە کوردی ئێزیدین و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە . یەکەم جار ناوی ئەو دوو پاسەوانە هاوکارەیان نەدرکاند ، بەڵام دوای نزیکەی مانگێک یان مانگ و نیوێک بەو مەرجەی دوای ئەوەی ناوەکان دەڵێن نابێ هەوڵی ناسینی ئەو دوو پاسەوانە هاوکارەیان بدەم ، باسی ئەوەیان کرد کە ئەو دوو پاسەوانە بران و ناویان ( مەردان و فازڵ ) ە. منیش پابەندی ئەو مەرجەی ئەوان بووم و تا براو ئامۆزازاکەم لە سێدارەش دران ، نەمدەزانی کام لە پاسەوانەکان ( مەردان یان فازڵ ) ن بەتایبەت کە زۆربەی پاسەوانەکان کوردی ئێزیدی بوون ، سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژانی دیدەنیدا گوێکانی خۆم قوڵاغ کردبوو بۆ بیستنی ناوەکانیان ، وەلێ هیچ جارێک نەمتوانی بیاندۆزمەوە  .

بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — نامەیەکی کراوە – فازڵ یوسف ئەلیاس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت