Abubakir-Caf-8

ئەبوبەکر جاف : لە سەرزەنشتی ڕاگەیاندنی پارتیدا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شەوێكم نەبوو بە حەسرەتەوە چاوەڕوانی ( ڕۆژنامە , گۆڤارێك یاخۆ بڵاوكراوەیەكی ) ڕەسمی و ناڕەسمی پارتی بم . تا شتێك فێرببم , شتێكی تازە ببینم , شیكارێكی سیاسی , ڕیپۆرتِژێك كە ڕامانوەستێنێت و بۆ چەند چركەیەك بیری لێبكەینەوە , بیرمان پێبكاتەوە . چركەساتێك شك نابەم لە سوچێكی (دەفتەری تێبینییەكانم , لەڕۆژژمێرەكەمدا كات و ساتی ( بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵەكانی پارتیم تۆمار كردبێت ) بۆ ئەوەی لە خوێندنەوەمان بخات و پێویست تر بێت لە كتێبێكی بەردەستمان . تەنانەت بۆ یەكجار نەمتوانی ئەزیز و هاوڕێیەكم ڕاسپێرم و دەخیلی ببم تا ( فریای ) فڵان بەرنامە بكەوێت , فیسار وتار , فسار ڕیپۆرتاج , فیسار شیكاری هەواڵی , چاوپێكەوتنێكی یەكێك لە كەناڵە میدیاییەكانی پارتی لە دەست دەر نەچێت . خۆم دوان و بڕێكی باش خۆم هێنا و خۆم برد تا لە سەر ئەوە بوەستم . ئەم بێباكییەم , ئەم خەمساردییەم , تا ئاستی ئەوەی بە بینینیشیان خەم دامی دەگرت . زۆر جار هەواڵ و لێدوانەكانم لە كەناڵێكی میدیای غەیرە پارتییەوە پێخۆشتربوو . ئەم دۆخەم دەرئەنجام و دەرهاویشتەی چی بێت . تۆ بڵێیت : شتێكی زاتیم نەبێت و پاساوی ( مەعریفی و بابەت بۆ بهێنمەوە . شوكور بۆ خودا تەنها نەبووم , تاقە پارتییەكم نەبینی , تەنهاو تەنها یەك ئەندامی پارتی كە نیگەران نەبێت لە ڕاگەیاندن و مێدیای پارتی . ناوەندێكی دراسات و لێكۆڵینەوە هەیە. دوو توێژینەوەی ئەكادیمی و میتۆدۆلۆژی باشم بەرچاو نەكەوت. هیچ نەبێت (چەند توێژینەوەیەك لە بارەی چۆنێتی توێژینەوەوە.ئەكادیمیای پێگەیاندنی كادیرانمان هەیە: كەچی كادیرێكم نەبینی (پێبگات ). پارتێكی دیموكراتی كوردستانین. چوار كتێب و توێژینەوەی باشم نەبینی نە لە سەر (پارت و پارتی سیاسی وەك دراو ڕێكخستنێكی مۆدێرن) میراتێكی دەوڵەمەندی بەشەری هەیە( بە ستایش و ڕەخنەگرتن) لە دیموكراسی, بەڵام ئەم هەمو سەنتەرو دەزگاو گۆڤارانە (دوو كتێبیان نەخستینە بەر دەست لە سەر دیموكراسی (ئەڵبەتە بە ویژدانەوە هەوڵی گۆڤاری گوڵانی لێدەربچێت هەندێك) حزبێكی كوردستانین بە پلەی ئیمتیاز, نوێنەرایەتیا باڵی ناسیۆنالیزمی كوردی و باڵی ڕاستڕەوەی بزوتنەوەی كوردایەتین. كەچی تەنها یەك كتێبێكم نەبینی لە سەر (ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی, ناسیۆنالیزاسیۆنی جڤاك).

بۆچی بەم شێوەیە ..؟

ئەو بونەوەرەی ناوی (مێدیاكاری پارتیە) . ئەتوانین ئەو جورئەتە بكەین. كە مانگانە , یا چەند مانگ جارێك , كتێبێك ناخوێنەوە,ڕۆژانە ئەگەر زۆر بڕۆن چاوخشاندنە بە ڕۆژنامەیەكدا, تا بزانین رزقی ئەم هەفتەیان چی ئەەبێت . كە لاپەڕەیەك ئەخوێنرێتەوە, دەیان لاپەڕە ئەنوسرێتەوە. من لەوە تێناگەم : بۆچی ڕاگەیاندكارێكی پارتی لە یەك كاتدا(چەندین وەزیفەی هەیە.: ئەندامی مەكتەبە, سەرنوسەرە, بەرپرسی كەناڵێكی مێدیاییە, ڕاویژكاری پلە یەكی وەزارەتێكە.؟ نوسەری هەمیشەیی گۆشەیەكە.؟ مامۆستای زانكۆیە..؟ قوتابی خوێندنی باڵایە..؟ ئەندامە لە لیژنەیەكدا..؟ هەر چەند ئەكتەرێكەو دوبارەو سێبارەو چەند بارە ئەبێتەوە, زیاتر لە تۆڕێك ئەچن كە (گرێبەست و پەیمانێك لە نێوانیاندا هەبێت بۆ مانەوەی خۆیان و دەرنەكەوتنی كەسی تر, كەس كەس ..؟

كتێبخانەیەك نەما نەپرسم, ئەرێ چ بەرێزێك سەردانتان ئەكات, ڕاتان ئەسپێریت بۆ كتێبێكی (مەزن). هەندێك ناوم بەر گوێ ئەكەوت , كە دیار نەبون.؟! بەڵام ناوی چەندین كەس ئەبرا كە بە (وەنەوشەیەكەوە. چەندین كارتۆن كتێبی بە پاسەوانەكەیدا سەرخست). بەرَێزیان ئەم ماوەیە سەرقاڵی نوسینی تێزی دكتۆراو نامەی ماستەرن . ئەو بەرێزە لەم ماوەیەدا لێرە بوو(سەرجەم بڵاوكراوەكانی (نۆبلێس)ی كڕی.داوای ئەوەشی كردبوو دڵ لە دڵ نەدەن و هەركتێبێك گەیشتە دەستیان بۆ ئەمی (گلبدەنەوە.) بێباكە لە نرخ ..

ئەم كتێبانە بۆ كوئ.؟! بۆ كتێبخانە تایبەتیەكی نهۆمی سێیەم..؟یا بۆ پشتەوەی مێزی ژوری كاركردنی دەوامی ..؟!

چەند دەم و چاوێك كە بەم (نەخوێنەوارییەوە) ناوەستن.. ئەوان بەسەر (یەكەمینەكانی) بەشی (سیاسەت و یاساو سۆسیۆلۆژیادا..) بون بە وەرگیراوەكانی (كورسی خوێندنی باڵا) ..؟! یا ناوی لە لیستی (تواناسازیدایە) بۆ دەرەوە.؟.ناتوانێت ڕستەیك بە ئنگلیزی رێكبخات.. كەچی لە ناوە یەكەمینەكانی تاقیكردنەوەی توانایی زمانی ئنگلیزییە ..؟1

لە تێزو نامەكانی خوێندنی باڵادا, دونیایەك رَاسپێری و پاڕانەوەو داوای بەزەیی بۆ هاوكاریكردن.. لەو سەرەوە (بە زۆر باشە) بوو بە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرا .؟ ) .

لە پاش دەوام هەر ئەم چەندكەسە (كە لە زەواجێكی ئالۆزی (بازرگانی . گروپبەندیدا ) لێژئەبنەوە ( بۆ رەزو باخەكانیان) .قسەو باسی گەرمیان لە بارەی سەرمایەی ماددیان, ژمارەی ئەرزەو خانوەكانیان, چۆنێتی دۆزینەوەی ڕیگایەكی باشتر بۆ (سەرمایەیەكی مادی زیاتر) ئەم مەزرەعانە دەكەونە بەرزاییەكانی جوگرافیا لە نزماییەكانی مەعریفە  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت