بەهرۆز جەحفەر : لە پێش چاومە چاک ئابڕووی کورد ئەچێت ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕەشبینی و گەش بینی لەسیاسەتدا ، بەپلەی ئیمتیاز کەوتۆتە سەر : زانیاری و ئاماری ڕاست و دروست . ئەمەش تەوەری قسە دیاری ئەکات . زۆرجار کە سیاسییەکی عیملاق یان سەرۆکە خانەنشین بوەکانی وڵاتانی دونیا کە چاویان دەکەوێت ، بەکەسێک پێشتر نەیانناسیووە ، تەنھا پشت دەبەستن بەیەک سیفەتی کەسەکە لە مەدای قسەکردندا . ئەویش ئەوەیە : تاچەند لە وەتەری گەورەو ھەستیارەوە قسە ئەکات ؟. ئایا ئەجێندەکەو بیرکردنەوەی ئەم کەسێتیە ، لەسەر شتە لاوەکیەکانە ؟؟

من لەپێش چاومە ، وابڕوات ڕۆژێک دێت ، حەیامان ئەچێت ،، لەھەر وڵاتێکی دونیا ، کە ئەڵێن (where are u frome) ( لەکوێوە ھاتوی ؟) …. بەسەر کزییەکەوە دەڵێین کوردستان ؟. ئەھا … واو … ئەو ھەرێمەکەن کە بیناکانتان لەسەر لم دروست کردبوو ؟؟..

باش .. باش ھەست بە بونی خانەو شانەکانی ، داعش و ماعش و نوسرەو میت و ئیتڵاعات و مۆسادو سی ئای ئەی و … ھتد . لەم ھەرێمە دەکەم .. بەگوێی خۆم دەنگی بابوجەکانی ڕەغەدەی سەدام دەبیستم .

بەدەم ڕێوە ، بچوکترین حیکایەتی یەک لیستی کوتلە عەرەبەکانی کەرکوک ، بگێڕمەوە،ئەوەیە : کە سەرمایەدارێکی گەورە ، بە پارەی ماڵی سەدام حوسەین بازرگانی ئەکات ، ئەویش ( خەمیس خەنجەر ) پێش ماوەیەک ، ھەموو کوتلەعەرەبیەکانی کەرکوکی لە تورکیا داوەت کردووە ، ھەر لەوێش ڕێکی خستون تا یەک لیست بن ..!.

وەلێ .. دەزگا ئەمنیەکانی ئێمە ، تەنھا و تەنھا بۆ شکاندن و سیناریۆی نێوخۆیی و مناوەراتی حزبی ، دەستێکی باڵایان ھەیە ، کە ئەمەش شتێکی کاتییەو ،ھوشیاری خەڵک تادێت چرۆ ئەکا . ئەگەرنا لەسلۆپی بەو دیوا ،، لە عروبەو مەندودەو سەردۆمیزی کەرکوک بەولاوە ،،، لە پەروێزخان و حاجی عومەران و بەری مەرگەو پشدەر تادەگاتە سەرکەل ،، ھیچ شتێکی ئەو تۆیان لەدەست نایا …

چوار ساڵە ، بەچاوی خۆم ئەیبینم ، ئۆپۆزسیۆن و بەشێک لەدەنگە ناڕازییەکانی ئەم ھەرێمە بچوکەی کوردستان ، ئینتھازیانە لە فرسەتێک دەگەڕێن ، بۆ پێگەو پارەی باخەڵیان ، ئەوان چیدیان لەدەست نەھات ، جگە لەسەرقاڵکردنی کۆمەڵێک تاکی ناو کۆمەڵ بە فەیسبوک و موھاتەرات و بیرکردنەوەی ساوایانە ..

تازەترین موئامەرەی ئیقلیمی دیارە لەناوچەکە ، ململانێی نوێی پارتی و پەکەکەیە . تورکیاو ئەوروپاو ئەمریکا نەوتی ھەولێر وباشوری کوردستان ئەبەن ،، نەوتی ڕۆژئاواش بۆ پەیەدەو ئەسەدو ئێران و ڕوسیایە ..

سێ جار لەمانگێکدا ، سەردانی کردنی نێچیرەوان بارزانی بۆ تورکیا ، باش دەری خست ، ئەو پارانەی (ھالک بانک) پارەی نەوتی کوردستان بون و تیاچوون ، کە بەم دواییە دەرکەوت سەرۆکی بانقەکە (٤٠٠) ملێون دۆلاری لەماڵەوە داناوە ، تۆبڵێی کەسێک ئەلف بای ئاسایشی نیشتمانیی بزانێ و،نەزانێت سپی کردنەوەی پارە (غسیل اموال ) لەھەرە ڕەھەندە سەرەکیەکانی ئاسایشی نەتەوەییە ؟.

من دەزانم ، ئەشترسم ، حەیامان بچێت . ئەم حەیایە ، زۆر خەمناکە ، چی خەمناکترە لەوەی سۆزانیەکی بیانی بتوانێ ڕای گشتی دروست بکا ، بەڵام سەدان تەقینەوە لەدووزو حەویجە ھەستێک دروست نەکات . کە لەوناوچانە چی بکەین ؟. چی لەوە ئەولاترە : دەستورو دادگا نەبێت ، چاودێریی نەبێت .!.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت