نعوم شومسكي : بۆچی ئەمەریکیەکان شتێک دەربارەی سیاستە کۆلۆنیالییەکانی وڵاتەکەیان نازانن ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆچی ئەمەریکیەکان شتێک دەربارەی سیاستە کۆلۆنیالییەکانی وڵاتەکەیان نازانن ؟

هەرچی لە واشنتۆنەوە قسەی لەسەر نەکرێت ، لە ڕاگەیاندنەکانەوە قسەی لەسەر ناکرێت .

ئەمریکا دژی دیموکراتیەتە لە وڵاتانی عەرەبدا .

دۆستی ئەمەریکا ، سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی عەرەبە ، نەک گەلی عەرەب .

وەرگێڕانی بۆ عەرەبی : حسام عابر

وەرگێرانی بۆ کوردی: جیهاد موحەمەد

سەرچاوە : حوار متەمەدن

کاتێک ، گوێت لەوە دەبێت کە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ، پێویستە سێ پرسیار لە خۆت بکەیت . پرسیاری یەکەم/ کێ بڕوا بەوە دەکات کە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی؟ پرسیاری دوەم/ کام هەڕەشە ؟ پرسیاری سێیەم / ئەگەر هەڕەشەیەکی وا هەیە ، چیی پێویستە بیکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی؟

هەموو شتێک لە ڕۆژنامەکاندا دەخوێنرێتەوە ، وەک تۆماس فریدمان نووسیوێتی کە قسە لەسەر ڕاگەیاندن دەکات : چەند نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئارەزوو دەکەن فشاربکەن لە پێناوی فەراهەمکردنی دیموکراتیەتدا ، لە جیهانی عەرەبیدا .. بەڵام ڕەوشەکە بە تەواویی بە پێچەوانەوەیە ، فشارکردن لە پێناوی فەرهامکردنی دیموکراتیەتدا بۆ سەرۆکەکانی ئامریکا مەسەلەیەکی ترسناکە .

لەو مەسەلانەوە دەستدەکەم بە قسەکردن کە پێوەندییان بە ڕاگەیاندنەوە هەیە . هەرچ شتێکی گرنگ هەبێت راگەیاندنی دەسەبژێری تایبەتی ئەمریکی دەیمرێنێت ، ئەویش بۆ ئەوەی پارێزگاری بکات لە ( بێلایەنی )!.

بێلایەنی ، مانایەکی زۆر دیاریکراویی هەیە لە کولتووری ڕاگەیاندنی ئەمەریکاو سیاسەتەکەیدا، بە مانای جوینەوە( کاوێژکردن ) دێت ، هەرچ  شتێک کە بە وردی لە واشنتۆندا قسەی لەسەر بوترێت‌و راگەیاندن بیەوێت بیورووژێنێت ، پێیدەڵێن ئەوە جوینەوەی بابەتەکانە . ئەگەر ڕاگەیاندن چەند جار قسە لە سەربابەتێکی گرنگ بکات ، ئەوە لە کولتووری ڕاگەیاندنی ئەمریکیدا ،  بە مانای دژایەتیکردن

 دێت ، بە مانای لایەندارییکردن‌و نا بابەتییانە یان سۆزداریی‌و شتی تری لەم بابەتانە دێت .

کۆنسێپتێکی تر هەیە : ئەویش ، واقیعیەتە، بە زۆری ئەوەی لای ڕاگەیاندنی ئەمریکی ( بێلایەنییە ) ، لەگەڵ واقیعدا جێبەجێناکرێت ، لە ڕاستییدا ، بە زۆری بۆشاییەکی گەورە دەکەوێتە نێوانیانەوە .

ئێستا قسە لەسەر ئەو( بێلایەنییە ) دەکەم‌و دواتر قسە لەسەر ( واقیعیەت) و لە کۆتادا بە خێرایی  قسە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی دەکەم ، هەندێک  مەسەلە هەیە ، لە نێوان  ئەوەی  لە واشتنتۆنەوە‌ دەردەچێت ، لەگەڵ ئەوەی لە راگەیاندنی ئەمریکیەوە ڕادەگەیەنرێت ، وەک یەک وایە . راگەیاندنی ئەمریکی هیچ شتێکی گەوهەری زیاد ناکات بۆی ، بەڵکو تەنیا ئەوەی کە پێیدەوترێت “بێلایەنیانە ” ئەوە رادەگەیەنێت ، واتا بە پلەی یەکەم ئەوەی ڕاگەیاندن دەیڵێتەوە ، قسەکانی بەرپرسانی واشنتۆنە .

یەک نموونە لەسەر ئەمە دەخەمە ڕوو، ئەویش ئەو کەمپینە بوو کە سەرۆک ئۆباما درووستیکرد بۆ تیرۆرکردن , واتا مەبەستم ئەو کەمپینە بوو کە بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان کردیان بۆ تیرۆرکردن . ئەوەی کە لەمەدا شایانی تێبینی‌و هەڵوەستەکردن بێت ، ئەوەیە ، چەندین دەوڵەت هەن کە کەمپینی وایان کردوە بۆ تیرۆرکردن ، وەک سەرۆکی تشیلی بینوشیە ، خواروی ئەفەریقاش ئەم کەمپینەی بە خۆیەوە بینی ، خومەینی ، لە ئێراندا بە هەمان شێوە ، هەروەها ئیسرائیل ، سڵانە ئەمە دەکات ، بەڵام لە نێوان ئەمانەو کەمپینەکەی ئۆبامادا ، بۆ تیرۆرکردن ، بەو شێوەیەیی کە گەورەکراو‌ فراوانکراو لە ڕووی تەکنیکییەوە گەشەی پێدرا ، بەراورد ناکرێت ، لەگەڵ ئەوانەی کە ئاماژەمان پێدا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — نعوم شومسك1

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت