بەختیار شارەزورى : کۆنگرەى گۆڕان و چەمکى گۆڕانکاریى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خوێندنەوەیەک بۆ یەکەمین کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان .

ئەگەر کۆنگرە بۆ دیارى کردنى دەسەڵاتەکان بێت بە هەردوو دیوى دیارى کردنى چۆنێتى پەیکەر بەندى حیزب و ستراتیژ و ئامانجەکانى و هەڵبژاردنى مەکتەب سیاسى و سەرۆک و ئەندامانى سەرکردایەتى ، ئەوا کاتێک کۆنگرە بەم تێکەڵەیە دەبەسترێت ، ئەندام کۆنگرەکان هێندەى لەخەمى بردن سەرکردایەتى یان مەکتەب سیاسى کەسێک دەبن ، هێندە لەخەمى ئەدائى ئەو حیزبە و هەڵسەنگاندن و ئامانجەکانى نابن ، ئەم جۆر ە لە حیزب کە بە حیزبى سێگۆشەیى و ستونى ناسراوە ، لە ئاستى پێکهاتەیدا لەسەرەوە بۆ خوارەوەیە ، واتا بڕیار لە چەند کەسێکەوە یان یەک کەسەوە دێتە خواروە بۆ جێبەجێکردن و ئیتر ئەوانەى خوارەوە تەنها لایەنى جێبەجێکارن نەک بڕیار و دەسەڵات ، بە جۆرێک هەموو بڕیارەکان لە تەنها کەسێکدا کۆدەبێتەوە ، بە وون بونى ئەم کەسە کۆى ئەو حیزبە لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە ، لەم جۆرە لە حیزبدا لە کۆنگرەدا دوولایەن بڕیارى لەسەر دەدرێت ئامانج و هەڵبژاردنەکان کە شێوەیەک دروست دەبێت ئەندام کۆنگرە تەنها مەبەستى دەبێت کەسێکى نزیکى بباتە پێشەوە ئەوەى ون دەبێت ئامانجەکانە .

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر – کۆنگرەى گۆڕان و چەمکى گۆڕانکاریى

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت