Astére

ده‌وه‌ن بكر : ژماره‌ی هه‌ساره‌كان له‌ قورئان و دۆزینه‌وه‌ی له‌ زانستی گه‌ردونزانی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ سورة يوسف له‌ ئایه‌تی (3) خوای گه‌وره‌ له‌ خه‌ونی پێغه‌مبه‌ر یوسف رازێكی زانستی گه‌ردوناسیمان بۆئاشكرا ده‌كات ده‌فه‌رمووێ

( احد عشر كَوكَبا والشمس والقمَر رأيتهم لي ساجِدِين )

واتای ئایه‌ته‌كه‌

یانزده ئه‌ستێره و خۆر و مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم 

لێره‌دا قورئان هه‌ساره‌كانی خۆر به‌ یانزه‌ ناوده‌بات كه‌ ئاماژه‌ بۆ 11 كوره‌كه‌ی یعقوب زه‌ویش ئاماژه‌یه‌ بۆ یوسف خۆر و مانگیش ئاماژه‌ن بو دایك و باوكی یوسف

ئه‌و خه‌ونه‌ش هاته‌ دی یوسف بوه‌ سه‌رداری هه‌مویان

چه‌ندان ساڵه‌ زانایان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ بو زانینی ژماره‌ی هه‌ساره‌كانی خۆر

له‌ سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌ گه‌ردونیه‌كانی پیشوو تر ئاماژه‌ به‌ ( نۆ) هه‌ساره‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كراوه‌ كه‌ ( عه‌تارد زوهره‌ زه‌وی مه‌ریخ مشته‌ری زوحه‌ل )

بۆ زیاتر شاره‌زابون گه‌ڕان به‌دوای هه‌ساره‌و مانگه‌كان زۆر مانگی ده‌ستكرد هه‌ڵدرا له‌وانه‌

(بایۆنیر -1979) و (فویجه‌را-1980)

سێ هه‌ساره‌كه‌ی تر ( ئۆرانوس 1781ز و نیپتۆن 11846ز پلۆتۆ 1930ز) دۆزرایه‌وه‌

ئه‌وه‌ ته‌نیا 9 هه‌ساره‌یه‌ به‌لام قورئان ده‌فه‌رموێ 12 هه‌ساره‌ به‌زه‌وی له‌گه‌ڵ خۆر و مانگ

شیكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌ قورئانیه‌كه‌

1- له‌م خه‌ونه‌دا ئاماژه‌ بو 11 هه‌ساره‌ ده‌كری جگه‌ له‌ زه‌وی خۆر

2- یوسف ئاماژه‌یه‌ بۆ زه‌وی

3- هه‌ساره‌كان 12 هه‌ساره‌ن كه‌ ئاماژه‌ن بۆ كورانی یعقوب

4- هه‌موو هه‌ساره‌كان خۆر له‌ خزمه‌ت زه‌وی دان كه‌ هیمایه‌ بۆ یوسف ده‌بێت كروشی بۆ ببه‌ن!! چونكه‌ زه‌وی ژیانی تێدایه‌

5- ئه‌و خێزانه‌ هه‌مویان یه‌ك ره‌گه‌زن وه‌ك خێزانی یه‌عقوب

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی زانایانی فه‌له‌كناسی نێوده‌وله‌تی IAU . له‌ شاری برانخ پایته‌ختی وڵاتی چیك به‌ ئاماده‌ بونی 100 زانای فه‌له‌ك ناسی تایبه‌ت به‌ هه‌ساره‌كان كومه‌ڵه‌ی خۆر له‌ 9 هه‌ساره‌وه‌ كرا به‌ 12 هه‌ساره‌

كه‌ 17 ئه‌ندامی فه‌له‌ك ناسی پیشنیاریان كردبوو

له‌ راستی دا 15 ته‌نی ئاسمانی بێشنیار كرابون به‌لام 3 له‌و ته‌نانه‌ له‌ قه‌له‌م دران ئه‌وانیش هه‌ساره‌ی

(سێرس )و( شارۆن )و(2003UB313) 

سێرس: له‌ ساڵی 1801ز دوزرایه‌وه‌ به‌لام به‌ هه‌سارۆكه‌ هه‌ژمار كرا دوای ئه‌و كونفرانسه‌ نێوده‌وله‌تیه‌ به‌ هه‌ساره‌ هه‌ژمار كرا تیره‌كه‌ی (578) میله‌ به‌راوردی بكه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی تیره‌كه‌ی (7.926) میله‌

شاڕۆن : له‌ سه‌ره‌تا شاڕۆن به‌ پاشكۆی هه‌ساره‌ی پلۆتۆ هه‌ژمارده‌كرا . به‌ڵام زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ شاڕۆن له‌ ده‌وری هه‌ساره‌ی پلۆتۆ ناسورێته‌وه‌ ! به‌ڵكو پلۆتۆ شارۆن هه‌ردوكیان له‌ ده‌وری یه‌ك چه‌قی قورسای ده‌سورێنه‌وه‌ چونكه‌ بارستای شاڕۆن كه‌متر نیه‌ له‌ پلۆتۆ . زانایان ده‌ڵێن سوڕانه‌وه‌ی دوو ئه‌ستیره‌ به‌ده‌وری یه‌ك چه‌ق به‌ ئه‌ستێره‌ی دوانی هه‌ژمار ده‌كرێ هیچ به‌ر به‌ستێك نیه‌ بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی هه‌ساره‌ی دوانی .

2003UB313 : ته‌نێكی ئاسمانیه‌ كه‌ قه‌باره‌ی نزیكه‌ی قه‌باره‌ی پلۆتۆیه‌ به‌ 2003UB313 ناو ده‌برێ گه‌ردوناسی ئه‌مریكی (مایك بڕاون) به‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی دوانزه‌م داده‌نرێ .

به‌م شێوه‌یه‌ قورئان ئه‌و هه‌له‌ زانستیه‌ی راست كرده‌وه‌ پێش هه‌موو زانسته‌كان مروفایه‌تی ئاگادار كردبویه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ 12 هه‌ساره‌ هه‌یه‌