بەهرۆز جەعفەر : چۆن میللەت دەبێتە خاوەن دەنگى ڕاستەقینەى خۆى ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەفەوزادا ، پەرداخەکەت جوانە وائەزانی چایەکی خۆش ئەخۆیتەوە ، بیناکەت بەرزە وا تێگەیشتووى بەهاو خەسڵەتە باڵاکانیش وەهان ، لەفەوزادا تاریک بیرو ڕۆشنبیر ، ئازاو هەلپەرست ، ڕۆژنامەنووس و تەقریر نوس جیاناکرێنەوە .لەڕۆژێکدا سەد ووتارى مەزن ، دەیان هەڵوێست دەرببڕیت ، ناتوانى بەقەد خشەى عەلاگەیەگ کاریگەریی دروست بکەیت . لەتوندترین حاڵەتیشدا خۆپیشاندانیش بکەیت : چوار پیاوى هەلپەرست دێن و داواکانى خەڵک دەکەنە سێ پاکێجى جیا،یان دەیفرۆشن بە تورکیاو ئێران ، یاخود بە دەسەڵاتى سیاسیی ، ئینجاش بەساغ و سەلیمى دەتکەن بە جاش و خۆفرۆش و قەرەبرووت و ، دەرگا و پەنجەرەى ى هەموو میدیاکانیشت لێ قەپات دەکەن ، لەولاشەوە یەک دونیا ئاسایشى مەدەنى و تەکنەلۆژیا دەخەنە گەڕ بۆئەوەى چاودێریت بکەن . ( ئەگەرچى وائەزانم ئەم کلاواتانەیان بۆ ناچێتە سەر ) . لەبەرئەوە هەقە ئەوانەى ڕەخنە دەگرن ، کەمێک هۆش بهێننەوە بەرخۆیان لەمەولا چى دەکەن ؟. پێش هەموو شت لەگەڵ فکرەو بۆچونەکانى خۆیان ، لەگەڵ کەسایەتى خۆیاندا ، خۆیان یەکلا بکەنەوە . کێ ، چى دەکات ؟.

ئایسلەندا ، سەرۆکێکى هەبوو ، نەک دووان ، دەستورێکیان دانا ، ئیتر نەحزب و نەسەرۆک نەیانتوانى هەموو گەل و نیشتمان بن ، نەیانتوانى بچنە ژێر بارى ئەو مەقاشی و پیاوباشییەى کە زلهێزەکان دەیانویست ، هەمووجار ئەیوت : ئەوە دەستور هەیەو میللەت واى ووتووە ، گەل ئەمە قبوڵ ناکات ، ئەگەر ئەتانەوێ فەرموو من بکوژن . بەڵام گەل زیندووەو دەستورى داناوە . بەپێی دەستور ئەم کارە نابێت . لەوە ئەچێت بەم جۆرە خەڵکێک هەبێت هەر تێ نەگا،،، دواى تەواو بونى جەنگ پۆڵۆنیا لەو وڵاتانە بو ، کە لە پەیمانى وارشۆدا بوون و ، دۆڕان . هەرهەموو سەرى دونیاى لێهاتبووە یەک ، یەک کەسێکى ئاسایی کە ئیشى سەندیکایی و کرێکارانى تەواودەکرد ، تەنها چوار دێرى وتارێکى خوێندەوە ، توانى ببێتە ڕابەرى زیاتر لە ( 60 ) ملیۆن هاوڵاتى ، ئەو چەترە هەڵبکات کە لەکاتى پێویستدا ، پێویستییەکى مێژوویی بوو ، بۆچى ؟. چونکە ئەم کەسە باسی لەموهاتەراتى بێ بەرنامەو نوکتەو شتى هەڕەمەکى نەدەکرد ، بەڵکو لەناو دەیان ملیۆن کەسدا ، یەک کەس توانى بزانێت ، ئەم ڕووداوانە وڵاتەکەى بەرەکوێ ئەبەن ؟. ئەو تاکە کەسە بوو ، توانى ببێتە هەوێن و ماکى دەستورو دەنگى گەلێکى لێقەوماو .

ئێمە لەکوردستان ، تا ئێستا گەل دەنگى دابێت یان نا ، گەل نەدەستور دائەنات ، نە دەستوریشمان هەیە . نەلەراستیشدا دەنگیى داوە . گەل لێرەدا تەنها فریو دراوە ، میدیا هەبوبێت یان نەبوبێت ، تەنها مێشک و دەماخى خەڵکى پێ شۆردراوەتەوە تا هەست بەو ئازارە نەکات هەیەتى . ئینجا لەسەرووى هەموو ئەمانەوە بەمانا زانستییەکەى نە ( نەتەوە) نە ( نیشتمان) مان نییە . کاریش بۆ دروستکردنى نەکراوە ، ئەگەر کەسێک پێی وایە : کوردستان هى کوردانە ، ئاسایشەکەشی دوو هێزى ناکارا ئەیپارێزن ، ئەوە خۆى بەلاڕێدا بردووە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت