Mrov

بەهرۆز جەعفەر : کچە مەغریبییەکانى دەزگاى زانیارى و پاراستن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شانشینى مەغریبى عەرەبى ، دەکەوێتەسەر دەریاى سپى ناوەڕاست ، ئەوپەڕى باکورى ڕۆژئاواى ئەفریقایە ، تاکە دەوڵەتى ئەفریقیشە لەیەکیەتى ئەفریقیا ئەندام نییە. دیکۆرى مەغریبى و جوانى مەغریبیەکان ، که دوور کوژن و وەک موگناتیش خەڵک بۆخۆیان کێش ئەکەن . شێخ ڕەزا واتەنى ” ئەسڵى مەقسەد” کچەکانیانە . کەلەجوانی و لەسێکس و لەڕەنگى پێست و ئارەزوویاندا ، مرۆڤ هەڵئەوەشێننەوە . ئەمانە مرۆڤگەلێکن ڕاستە عەرەبن و قورئانیان بەدەستى ڕاست بەرزکردۆتەوە ،بەڵام سەراپا ئارامیەکى دەرونى بەهۆى تێرکردنى ئارەزووەکانیانەوە داى پۆشیون . ئازادن ئەمما ئازاد !.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گوێم لێبو ، ڕاگەیاندنەکان نوسییان ” کچە مەغریبیەکان هەرێمى کوردستان ڕووت ئەکەنەوە “. دیارە ئەمانە گروپێکن لەڕێگەى سکایپ و فەیسبوکەوە ، داواى خۆ ڕووت کردنەوە دەکەن ، لە بۆشایی غەریزیی و گرێی غەریزیى کورد تێگەیشتون کەهاوشێوەى جۆرێکە لەئاژەڵ ، بۆیە تاقە کچێک ئەتوانێ دووز و کەرکوکیان لەبیر بباتەوە ، لەگەڵیشیدا بەگرتە ڤیدیۆیی لاى خۆیان خەزنى دەکەن ، دواتر ئەگەر لەڕێگەى حیساب بانکییەوە بڕێکى پارەى زۆریان نەدەیتى ، گرتەکە ئەنێرن بۆ هاوڕێکانت و کەسایەتیت لەکەدار ئەکەن . لەم ڕۆژانەدا هەمان تاس و حەمامیان لەگەڵ ئەندامێکى خولى پێشوی پەرلەمانى کوردستان کردەووەو ، ئەویش جوان بۆى داکەندون .ئێستا داواى (500000$) ى لێدەکەن . لەمەولا لەتاو برسێتى ناو گەڵیشدا ، سێکسی ئینتەرنێتیش دروستبووه و هەڕەشە لەچارەنوسی تاکەکان ئەکا !. ئەگەر هێندەى دڵۆپە شەونمێک ئیرادە هەبێت ، ئەمانە لەهەرشوێنێک بن دەدۆزرێنەوە .لانى کەم بەڕێگەى ژمارەى بانکییەکە.

ئەوەى جێی سەیرە ، دەزگا ئەمنییەکانى کوردستان و ، بەرپرسە ئەمنییەکانى کوردستانیش ، لەناو ئەم بەزمەدان ، ئەوانیش خۆیان لێکردوین بەکچى مەغریبى و ئەیانەوێ ڕووتمان بکەنەوە بەدوو بەڵگە :

یەکەم : سەد لەسەد چەند دانەیەک لەوهاوڕێ کچانەم ، بەرپرسی ئەمنین ، بەو پێیەى تا ئێستا (3) جار کەنوسینم داگرتووە ، باڵاترینى ئەم بەرپرسانە لەدواى تەنها پێنج خولەک هەڕەشەیان کردەووە کە لاى بەم . لاشم نەبردووە .

دووەم : بەدەیان کچ لەم مانگەدا کە بەمەغریبى خۆیان ئەناسێنن ، هەبووە تەنها من هاوڕێی بوم لەم کەونەدا. خێرە لە عالەمى خوادا ، کچێک لە شیمالى ئەفریقا فەیسبوکێک دابنات ، بەس منى کوڕى کوردى لە سولەیمانى خۆش بوێ ، بێ ناسین تاقە یەک هاوڕێی هەبێت لەفەیسبوکدا که منم !! . بێجگە لەوەى ئێمە دەزانین ئەم دەزگاحزبی و ئەمنیانەى یەکێتى و پارتى سەدان کچى ڕوسی و سوریی و بەغدادى و مەغریبى و تورکی و ئێرانییان بۆ ئەم بەزمانە تەرخانکردووە . دەیانەوێ بزانن ئێمە زمانى عەرەبى و ئینگلیزیی بەباشی ئەزانین یان نا ؟. دەیانەوێ بزانن دەچینە ژێر بارى فرتوفێڵى ئافرەت بۆ گەمەى موخابەراتى .؟. ئەى ؟ گەرەکیانە لەمە پتر متمانەى ئێمە بەهەموو شتى ناو کۆمەڵ سفر بکەنەوە ، خۆ ئێمە ئەزانین هەموو شتتان لەدەست دێ کوردایەتى نەبێت . لەخۆتان باشتر ئەتانناسین . ئەزانین ئالەت و شێوازەکانى چاودێریتان چین و چۆنن ؟.

بەقەد ئەوەى خەریکى ئەم فعلە قۆڕانەن ، نیوچارەک بیریان لەقەزیەى کوردو ئیختراقى داعش و ناوچەکانى حەویجەو دیالەو موسڵ نەکردۆتەوە. ئەمان ئەتوانن زەفەر بەکوردێک ببەن ئەگەر لەوپەڕى دونیا لەناو دەریاى کاریبى دا بێت . بەس ناتوانن لەبەرژەوەندیی کوردستان ستراتیژێکى نیشتمانیی و ئەمنى دابڕێژن ، ئەمانە خەڵکە نەخۆش و چاوچنۆک و چاوبرسییەکانى کوردن . هەندێکیان مرۆڤە ندی و بدییەکانى شاخن . ڕۆژ تا ئێوارە خەریکى ئاودیوکردنى نەوتى کوردستان و تاڵانکردنى بودجەو گومرک و داهاتن ، ژینگە پیسەکەن . بەڵێنى درۆ ئەدەن . ڕۆژە بێتەوە پیاوچاکى بۆ تورک و فارس و هەموو شوێنێکى دونیا ئەکەن، لەسەر ڕێگەوبانەکانیش بەماتە مات و دزییەوە کامێرەى شاراوەیان هەیە بۆ شۆفیرەکانو بۆ ڕووتکردنەوەى خەڵک ، دەیان کەستان لەناوبردو تومەتیشتان دایە بالى . ئێستاش هەر ئەوەتان مابو ڕوتمان بکەنەوە .

ئەزانى ، من ئەوکاتە هیچ باوەڕم بە چاکبونەوەى یەکێتى و متمانەم بەدەزگا ئەمنیەکانى نەما،کە لەڕێگەى نزیکترین هاوڕێی خۆمەوە تەلەفۆن و کۆمپیوتەرەکەیان بردم ، بۆ دەزگاى ئەمنیەکان و لەداگاکەشدا تەداخولیان کرد. ، دواتریش دژە تیرۆر لەسەر نوسین هەڕەشەى لێ ئەکردم ، ئەى چۆن ئێمە کوردستانمان تۆپباران کردووە ، کلتورەکەى تێک ئەدەین . یەکێتى ئێمە وامان لێکردووە و ئەم شتانە . ئەزانى ئێوە ئەرزشتان نەماوە ، بەسە .. بەس .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت