kat

سلام سعید : لە باخچەیەکی بیرچوو ئەچم .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ژیانی قورس بەسەر شانی

ساڵەکانەوە تێدەپەرێ

هێندێ شێتی ئەچنمەوەو

هێندێ بیرەوەری تاڵ و

مندالیشم بیرناچێ

دەرگا پشت کۆمەکانی

کۆڵانەکانی گەرەکیش

 

لەباخچەیەکی بیرچوو ئەچم

حەزم بەو گوڵانەیە

کەبەسنگی هیچ کەسێکەوە

نەبینراون

حەزم بەو ژنانەشە

بۆنی ئەویان لێ دێ

ئەم کۆڵانە بەمن نامۆ نیە

ئەم ماڵە پشت کۆمەش

من لە پەنجەرەکراوەکەیەوە

هەمموو تەمەنم ئەبینم

ئەم شەقامە بەمن نامۆ نیە

ئەم رێبوارانەش

ئەم هەنگاوە وێڵانەی منیش

پێ دەچێت لەسنگی

ژوانێکی وێڵ دا

کەبیرچووە … ئامێزم کات

ئە بێت ئیستا

لەچاوەکان دورکەوینەوە

رێگە کانیش بۆن دارکەین

دەنا سەگەکانی راو

ئەمان گەستن

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت