11-2-14-komari-Islami

بەهرۆز جەعفەر : ئەگەر ئیمامى عومەر ئەما .!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عومەرى کوڕى خەتابى عەدەوى قوڕەیشى ، دووەمین خەلیفەى ڕاشدین و گەورەترین هاوەڵى پەیامبەرى ئیسلامە ، بەناوباگترین و دادپەروەرترین قائیدى موسڵمانانە ، دامەزرێنەرى تەقویمى هیجریشە . لەسەردەمى عومەردا حوکمڕانى ئیسلامى و ئەوەى ناویان ناوە ( فتوحات) گەیشتە ئەو پەڕى ناوبانگ و لوتکە،فراوانخوازیی دەوڵەتى ئیسلامى لەسەر دەمى ئەودا گەیشتە : میسرو عێراق و لوبنان و شام ( ئەم سوریایەى ئەمڕۆکە) و لیبیاو فارس و خۆراسان و ڕۆژهەڵاتى ئەنادۆڵ و باشورى ئەرمینیاو …. چوزانم زۆر شوێنى تریش .

ئیمامى عومەر ، بەنیسبەت منەوە سەرنجڕاکێشترین قسەى ئەوەیە : ” ئەگەر هەموو شارى سەنعا دەستیان لەکوشتنى کەسێکدا هەبێت ، هەر هەموویان ئەکوژمەوە ” . ئینجا بانەچینە ناو قوڵایی بابەتەوە ، چونکە دوایی ڕێمان ئەچێتە سەر زەرورەتى حاکم و باسی دەستورى مەدینەو ئیش کردن بەیاساو جورئەتى پیاوى بەجورئەت بۆ داکوکی لەڕاستى و ئەم شتانە .

گوێم لەمەلاکانە ، ئەڵێن : ئەگەر ئیمامى عومەر ئەما !.مەعلوم ئەمە مەبەستى یان دەسەڵاتى ئیسلامى ئەم سەردەمەو ، ئەم بارودۆخە دژوارو بێدادییەى کوردستانیشە .. بەڵێ ئەگەر ئیمامى عومەر ئەما ؟. منیش ئێژم خۆزگە بمایە . بەس بۆچى .؟ بمایە بۆ سەرو پێ کوتانى ئەم بەناو مەلاو ئیسلامیە نا ئیسلامییانەى ئێستا . بمایە بۆ مل پەڕاندنى پیاوە گەمژەکان (ئاخ بۆ نەماى ).

ئەگەر (عومەر) ئەما .. قورئانتان بەرزکردۆتەوەو کار بە مەجوسییەت ئەکەن ، لەگەڵ یەزیدن و فسکە فسک لەگەڵ مەعاوییەش ئەکەن . باسی خوا پەرستى ئەکەن ، لەخۆتان ( خۆپەرست تر و ورگن تر نییە ) . وەڵایی بەو شێوەى من لە عومەر تێگەیشتوم ، بمایا بە (شەق) هەرچى مەلا هەیە ئەمدیو و ئەودیوى ئەکرد ، مەلاى چى ؟.هەندێکیان بەس بەچاکەت و عەمامە مەلان ، هەندێکیان مەلان بۆ ئەوەى ببنە کاندیدى یەکێتى و پارتى ، هاتو هاوارو قیڕە قیڕیانە ، بۆلایکێک سەد قسەى قۆڕ ئەکەن ، تا خەڵک بیانناسێت ، ئەچن مارەى ژن دەبڕن ، بۆ ئەوەى هەر لەئێستاوە ئیش بۆ هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن و کاندیدبونەکانى خۆیان بکەن . لەوە شە ئەم مەلایانە ئیشەکەى خۆیان بەکەم بزانن بۆیە دەجنە بەرلەمان ..؟. ئاخ عومەر بۆ نەماى ..؟. تۆسەیر ئەم کوردە لە نالى و مەلا عەبدولکەریمى مودەڕیسەوە هاتۆتە سەرچى ؟.

ئاه .. شتێکى ترم بیرکەوتەوە،با یەکجاریی ئەمیش بلکێنم بەم باسەوە ، بێجگەلەوەى ئەم (ئیسلامییانە) بەدرێژایی (1400) ساڵە ، تەنانەت لەمەسەلەى (دەستنوێژا) یەکلایی نەبونەتەوە ، ماوەى پێشوو بەتەواوى گوێم بۆ کەسێکى ئەکادیمى (کۆمەڵى ئیسلامى گرت) مامۆستاى عەرەبییەو (هەمووجارێکیش کاندیدە) ئەو بەیەک دونیا کتێبى قەبارە گەورەوە لەسەر مێزەکە داى نابو ، بەکۆڵێک حەدیسى ێەحیح و زەعیف و( بوخارى و ترمزى و داودى و ) چەندین ئایەتەوە ، قەناعەتى پێکردم ، کە (حزبایەتى لەئیسلامدا ڕاستەو دروستە حزب هەبێت) . دەى سەرۆکى سەلەفییەکانى کوردستان ( کەلەسەر تیرۆرکردنى مەلا ڕەمەزانەکەیان لە ڕێگەى کەرکوک هەمویان بێدەنگییان لێکردوە ) ئەویش بە دونیایە حەدیسى ێەحیح و ئایەتەوە ، هەر قەناعەتى پێکردم ، کە حزبایەتى حەرامەو دروست نییە ، ئەوەشی بیکات مەگەر خوا بزانێت .. دوایی هەر لەخۆمەوە ئەموت : دیارە ئەم دینە خۆى پڕە لەدوالیزمەو شتى دژیەک بەیەکترى .. ئاخ ئەگەر عومەر ئەما .. مەگەر یەکێتى وەک بزوتنەوە ئیسلامیی و پەیامە دینییەکەى ئێوەى لێ بە سەر هاتبێت . وەرە وەرە مەلا تۆ ئەونە نەفس نزم بیت هەر بەدواى دەعوات و کۆڕى سیاسییەکان و پرسگەکانەوە بیت .!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت