Dest-grtn-1

ئاکۆ براهیم : ڤالانتاین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئـــازیزەکـــەم ئــەمــرۆ رۆژى عــاشــقانــە رۆژى خۆشى و بەزم وشادى نازدارانە

دڵدارەکان گولى سوور بۆ یـەک ئەنێـرن سۆز و ئەوین بە ڤـالانتایـن ئەسپـێرن

ئائەم رۆژە ئەکەن بە مێژوو و یادگار بۆ هەر هەموو عاشقانى لادێ تا شار

بەڵام گیانە،تکا ئەکەم لە تۆى مێردم  گوێ رابگرى لە ئاه و نزولە ودەردم

هــــەزاران جـــار ڤـــالانتاین لەتۆ پیرۆز بەسە ئیتر بەسەر مندا لێ مەدە پۆز

من پێویستم بەگوڵ نیە جوان گوێ بگرە لەجـێى ئەوە جلــشۆر ، سەلاجەم بۆ بکرە

چى لەکـــارت کــــەم ئــــەى شـــــێت و ویـــت هەمووى ئەکەم بە قوربانى هەواى سپلێت

چیتر مەڵــێ تـــۆ  بەشــەوقى وەک تیشکى خۆر ئالا و واڵا و رەنگاو رەنگیت ، شین  ، سەوز ، مۆر

ئەم قسـانە لاى مــــن تەواو ، عاشقـــــى کـــــۆر هەمووى بۆ تۆ،بۆمن ژوورى میوان ، کەنتۆر

دادم نایا چەند هاوارکەى بە ئاخر ێەوت بڵى ئەمــشەو لەدوورى تۆ  دییەم نەخەوت

واز بهێنــە بــــرۆ لاچـــۆ خـوا بتکا فەوت رق بوومەوەپەیاى بکە دوو  لیتر نەوت

بەسە ئیتر مەڵى واعیشقم بــەرئەگرێ لەتاو سۆزو ئەوینى تۆ ئەوا ئـەمرێ

ئەو قسانە پولێک ناکەن باوکى ترێ رزگارمان کە لەدەست قیست و لەدەست کرێ

سەبرم نەما گوێبگرە لێم هاتا ئێستا هەر بەزۆپا چێشت لێ ئەنێم یەک تەباخى زۆر چاک بکڕە ، وا پێت ئەڵێم وا ئەزانم هەموو دنیات بەخشیوە پێم

مناڵ نەخۆش بێ خوراکە دوور لە یارى و بەرگى پاکە لەبرى نامەى ئەویندارى و مەسیج ناردن بڕۆ دوو دینار پەیاکە

نەقاپ  هەیە  نەجل نە نوێن نە پێلاو نەبەرگ نە  شوێن ئائەمانە تەرتیب بکە ، مێردى رووسور نەک کارت و دیارى و گول سوور

هەرکات توانیت مەتاڵیبم بەجێبینى نەک هەر هەمووى چارەکیشى بەدەست بێنى ئەلێم خوایە : رەببى  قەت لەمنى نەسێنى ئەوجا رازیم گوڵ و دیاریم بۆ بهێنى

منیش ئەلێم ، ئەى کوڕى قۆز ڤالانتاین نەک هەر لەخۆت لەدایک و لەباوک  و نەنەو باپیرەشت سەد جار پیرۆز

  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت