mqde-fault

بەهرۆز جەعفەر بۆ فاروق ڕەفیق : کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەوتووە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە نوسینێکیدا کەدەقەکەى لاى خوارەوە بڵاوکراوەتەوە،نوسەرو چالاکى سیاسی ” بەهرۆز جەعفەر” دەڵێت : کەس گومانى لەوە نییە ،” فاروق ڕەفیق ” پیاوێکى باڵابەرزە لەناوکایەى ڕۆشنبیریی ئێمەدا ، وەلێ ئاریشەى هەقیقى ئەم پیاوە ئەوەیە : ناتوانێت پردێک دروست بکا لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا.بۆیە هەمیشە لە فەحسکردنى واقیع و پێشبینى یەکانى دا هەڵەى کوشندە ئەکا ، بەرامبەرەکانیشى ئیحراج ئەکا .

سێ ساڵ پێش ئێستا خۆپیشاندانەکانى (17) ى شوبات ترازانى تێکەوت ، ئەوانەى لەسەرەتاوە دەستى یان پێکردو تەکبیریان لێکرد ، جیابونەوە،لەبەرنەبونى مینبەرى ڕاگەیاندن ، وەخراپى ئیدارەدانى خۆپیشاندانەکە ، لایەکیان تەلەفزیۆنەکانى دەسەڵات و ئەویدیش دەسەڵات ، هەردولاشیان ڕەخنەگرو خەڵکى ناڕازین . ئێستاو دواى ئەوەى توێژەرى بوارى فەلسەفە ” فاروق ڕەفیق ” گۆڕانێک بەسەر بیروبۆچونەکانى دا هاتووە سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن و کایەکانى تر . بەهرۆز جەعفەر نوسیویەتى :

چى لە 17ى شوبات خۆڕسکترو جوانتربو،بەوجوانییەوە ڕادەستى هیزە ئیسلامییەکان و ئەم گۆڕانەتان کرد کەئێستا داواى تێپەڕاندنى دەکەیت ؟. هەموو ئەوانەى (4) ڕۆژ دواى خۆپیشاندانى ئێمە هاتنە شەقام ، ئێستا پەرلەمانتارن ، ئەم بارەتان لار کردو دەبێت خۆشتان ڕاستى بکەنەوە . کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەتوەو ئێستا کەوتۆتەوە ئیش .

دەقى نوسینەکە :

کاتژمێرێک سێ ساڵە خەوتووە

گرفتى هەرە گەورەى خەڵکە وەئاگاکانى دونیاى ئێمە ، ئەوەیە درەنگ ئەبنەوە بەخۆیان ، ئەو دەمەى خۆیان نین هەموو شتێک ئاڕاستەیان ئەکا،بەتایبەتى میدیا . ئۆپۆزسیۆن،دەسەڵات . شەقام .لەکاتێکدا پێویستە ڕۆشنبیران و بزوتنەوە ڕیفۆرمخوازییەکانى کەلەهەناوى کۆمەڵگەوە هەڵقوڵاون جڵەوى ئاڕاستەکردنەکە بگرنە دەست .

کەس گومانى لەوە نییە،”فاروق ڕەفیق” پیاوێکى باڵابەرزە لەناوکایەى ڕۆشنبیریی ئێمەدا،وەلێ ئاریشەى هەقیقى ئەم پیاوە ئەوەیە: ناتوانێت پردێک دروست بکا لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا.بۆیە هەمیشە لە فەحسکردنى واقیع و پێشبینى یەکانى دا هەڵەى کوشندە ئەکا ، بەرامبەرەکانیشى ئیحراج ئەکا .

من نامەوێ ، بگەڕێمەوە ، بۆئەو شەڕە بەیاننامەوڕاگەیاندن و ناکۆکیانەى کە لەواقیعدا لە (17) ى شوبات . لەگەڵ کاک فارووق هەمانبووە . هەرچى وتوە لەسەرمن گەردنى ئازاد بێت .تەنها لەبەرئەوەى (180) پلە بیروبۆچونەکانى لەمەڕ واقیعى ئێستاى کوردستان ، لەمەڕ ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و میدیا گۆڕاوە ، بەجۆرێکى تریش واقیعەکە نەلەکوردستان و ڕۆژهەڵات،هیچ نەگۆڕاوە ، بەڵکو ئەوە دیدو بۆچونەکانى ئەم کاراکتەرەیە گۆڕاوە . ئەوەتا ئێستا پێی گەیشتووە و دەڵێت : لەقۆناغى پۆست گۆڕانداین،دڵنیام ئەڵێت و پێشى باشە : ئەبێت لەمەولا دەستەیەک لەڕۆشنبیرو خەڵکى خۆنەویست و بەئاگاو زمانزان گۆڕانێکى ڕیشەیی و هەمەلایەنە لەکۆمەڵگەدا بکەن . بەس پرسیارەکە ئەوەیە : کە (3) ساڵ پێش ئێستا لەتەلەفزیۆنەکانى دەسەڵات ، لەکوردستان پۆست ، لەهاوڵاتى،لەکەناڵەکانى موعارەزە ، ئێمە وامان ئەوت : ئیتر چى نەما دەى کردو دەیوت . تەنانەت فتواى ئەوەشی دەرکرد،کە کەس گوێی لێ نەگرێت .! چى لە 17ى شوبات خۆڕسکترو جوانتربو ، بەوجوانییەوە ڕادەستى هیزە ئیسلامییەکان و ئەم گۆڕانەتان کرد کەئێستا داواى تێپەڕاندنى دەکەیت ؟.هەموو ئەوانەى (4) ڕۆژ دواى خۆپیشاندانى ئێمە هاتنە شەقام ، ئێستا پەرلەمانتارن،ئەم بارەتان لار کردو دەبێت خۆشتان ڕاستى بکەنەوە . کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەتوەو ئێستا کەوتۆتەوە ئیش .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت