ئەبوبەکر جاف : دەروونشیکاری ڕویەکی تری ئەقڵانەیەتە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بارەی سنوربەندکردن و تایبەتکردنی ئیمانانسەوە.

دەرونشیکاری ڕویەکی تری ئەقڵانیەتە. دەرونشیکاری دەستبردن نییە بۆ ” نا- بون” ـەکانی بون و بونی ئینسانیمان . بونی هەبووەکان . دەرونشکاری کاری دەرکردن و لاوەنان و دورخستنەوەو ئاواکردنی ” ئیمانانسی” ئێمەیە . واتە بویەک دەرگیرو ناچارو بە یەکداچوە لە ناو بونێکی هەرێمایەتی ئێمەدا. دەرونشیکاری خۆی هێزە، دەسەڵاتە ، پەوەندییە هێزەکانە بە ئامانجی ” ماڵیکدنەوەو تایبەتمەندکردن و بە بەرچاوخستنی ئیمانانسێک ، کە جگە لە دەرکەوتنی بۆ خۆی ، دەرکەوتنی تری نییە. واتە بەشێکی ناچارو ناوخۆیی بونە ، ئەمە لە دۆخی ( نا- دۆخی” سەیرورەیی بوندا. هەرچی دەرونشیکارییە ، کاری ئامانجدانانە ، کاری دانانی پنتی سەرەتاو کۆتاییە بۆ ێەیرورە بە پێیەی لە شوێنێکدا مانێڤست دەبێت. ئەمە لە کاتێکدا، بە سروشت و بە دۆخی ” ناوکۆیی” خۆی ” سەیرورە” بون خۆیەتی ، نەک ڕویەکی بون ، واتە ێەیرورەش بونە!

لە تایبەتکردن و دیارخستن و دەرخستن و تەجەللکردنی ” ئیمانانسێکی” ناتەجەلل بوو، نەکردەیی تەجەللکردنی ” ئیمانانس”، پانتاییەکەی ” نا- پانتایی ” دەخاتە ناو پرۆسەی ماناو بەرهەمهێنانی ماناو چۆنێنێتی بەرهەمهیچنانی ماناوە. ئەگەر ماناش مەحکوم بێت بە گەمەی دال و مەدلول ، دال و مەدلولیش لە ناو گەمەی ” پەیوەندی هێزەکاندا”بن ، ئەوکاتە ، تەنیا شتێک بتوانین بەرهەمی بهێنین ، یا بەرهەمبێت ” مانایەکی مەلموس و دەستلێدراو بەرجەستەبووە ، ئەمەش لە پێناو چی و بۆچی؟ هەمیشە هێزەکان پێویستیان بە کەشفکردن و بەرجەستەبون ” مانا ” هەیە” لە پێناو کۆنترۆڵکردن و دسپلینکردن و ڕامکردن و ئاراستەکردنیان بەو شێوەیەی کە ” هێزەکان” دەیانەوێت .

لە پیچناو خستنە ناو چوارچێوەو تەعریفکردنەوە. تەعریفێکی بینراو ، کەشفکراو. ئەمە لە کاتێکدا ” بە یەکگەیشتن،یان لە ناو خۆدا بون ، دەرنەکەوتن ، دۆخی مانایە ، ئەمەش دەچێتە نا- ماناوە.دەچێتە نا- بونەوە. گوتاری دەرونشیکاری وەک هەر دسپلینێکی تری زانستە کۆمەڵایەتی- مرۆییەکان، کاری بە ” ناوخستنە” ” لە ” ناو” دا تەمشا ئەکات. واتە ڕێک و پێک لە پەیوەندییەکاندا.لە کاتێکدا بون و ژیان و ئیمەی ئینسان لە ” ناو” دانین هیندەی لە ” گەڵدا”ین. پیکەوەبونێکی جیانەبوەوەین. تەنانەت لە ئاست و ڕەهەندێکی وێناکردن و ئەبستراکتیشدا ناکرێت بە ناوپرۆسەی ئیدراکدا تێپەڕێت . دەرونشیکاری ، کە کاری بوو بە میکانیککردنی ئیمانانسی”بون” ، ئەوەکاتە بون لە پرۆسەیەیکی ” ناچاری و پێویستی ” بە یەکبوو، یەکبونێکی ناچاری و تەنگاوەتەنگ دەخات ، بە بەشکردن ، بۆ پارچەپارچەکردنێک ، کە تەنیا بە قازانجی ” هێزەکان” کۆتا دێت! دەرونشیکاری و زۆربەی زۆری زانستە کۆمەڵایەتیی- مرۆییەکان”میکانیزمی کەشفکرکدنن بە دەست گوتارەوە ، بە دەستی سیستمەوە ، بە دەست هێزەکانەوە. وەک وتمان کەشفکردن لە پێناو دەستبەسەراگرتن و ئاراستەکردن. با نمونەیەک بهێنینەوە :

ئارەزو ، وەک ئەوەی دولوز باسی ئەکات ، پرسێکی ئۆنتۆلۆژییە، واتە خودی چیان و بون و ماکینەی بە گەڕخستنی ژیانە، بەڵام ئارەزویەک تەنیا لە پێناو ئارەزودا، نەک لە پێناو ئۆبژێیەکدا ، ئۆبژێ و سوژێ دوانە نین! دوالیزم نین. یەک “دۆخ و یەک بون”، ئەوکاتەی دەرونشیکاری دێت و باس لە “نەقێێک” دەکات ، باس لە نەداری و نەبویی و کەمییەک دەکات” ئەو کاتە درزێک دەخاتە ناو “بون”ەوە بەو مانایەی بون کەمییەکی هەیە ، ئارەزو بە ئارەزوکردن بۆ ئەویتیر، بۆ ئۆبژێیەک، دەبینرێت،ئەمە لە کاتێکدا لای دولوز ئارەزو، هیچ نەقێێکی نییە. تەماشای “چەمکی نەقێ بکەین.Le Manque””، بە درێژایی مێژوی بیرکردنەوەو فەلسەفاندن “” کەم و کورتییەک”لێرە بەدیدەکرێت.گرفتی گوتاریچکی تیۆلۆژیش لەوەدایە،خودا وەک نەقێێک لە بون و ژیاندا” دەبینیت.ئینسان بە بونێکی ناقێ و ناتەواو دەبنێت، لەوێ موتەعالییەکی کامڵ هەیە،ئیدیایەکی کامڵ هەیە ، ئۆبژێیەک هەیە بۆ کامڵکردنی من. لە کاتێکێدا،’ ئەێڵ تەعالییە نەک موتەعالبون، ێەیرورەی کامڵبونی ناو خودی پرۆسەکەیە. واتە پرۆسەی و دۆخی کامڵبونی بون،هەر لە ناو بوندایە. نەک دەرەوە. ئا لێرەوە کۆی ئیدۆلۆژیاکان، باس لە گرنگی و ناچاربون دەکەن بە دەرەوە، ناچاربون بە دەرەوە “نەێێک”لە ناوەوەدا دەردەخات.هێزەکانیش تەنیا کاریان گەورەکردن و درزخستنە ناو ئەم “درزە”ناوەکییەوەیە.ئەو کاتە هێزەکان تێدەگەن دەتوانن”دەرەوە بخولقێنن، بیکەن بە ناچاری و پێویستییەک،ئەمەش لە ئەفلاتونەوە درێژ دەبێتەوە، بە تایبەتر لە هەموی فۆرمە ” کارەساتاوی و بەدبەختییەکی فەلسەفە ، واتە “دیالێکتیک”، ئەمەش بەردەوام ئەبێت تا ئەو برینەی نیتشە دەیکاتە ناو ئەم گوتاری فەلسەفەکردن و فەلسەفاندنە. نیتشە هیچ نەقێێک لە چیاندا نابینێت، تەنانەت دەرونشیکاریش ڕیشەیەکی ئەفلاتونیانەی هەیە !

بەڵام ئێمە بونێکین” نەک لە ” ناو بونێکداین”هیچ نەقێێکی نییە.ئیحتیاج بە هیچ نییە . بونێکی ئارەزوییە، ئارەزو بۆ ئارەزوو، نەک بۆ ئۆبژێ .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت