پەشێو حەمەدئەمین : جەللاد لەکوێی مرۆڤ بووندا ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕاستیدا دەمێکە هزری نوسینی بابەتێکم سە بارە ت بە پرسی مرۆڤ کوشتن لا گەڵاڵە بووە ، چونکە ئە وپرسە بۆتە بابەتێکی گشتی و لە نێو کۆمەڵگا جیاجیاکانی دنیادا خەریکە قەیرانی ویژدان دروستدەکات ،بە تایبەت لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیدا . لێرەدا من دەمەوێ باس لەو فاکتەرانە بکەم کە هەوێنی دروستبوونی جەللادن ، یاخود کێن ئەو کەسانەی ئەم شوناسەیان هەڵگرتووە . جەللاد واتە مرۆڤێک خاڵی لەهەستی مرۆڤدۆستی و بێباک لە پەیبردن بە ژیانی ئەوانی تر . هەرچەندە ئەمە ئیشارەتێکی پچوکە بۆ کەسایەتی و تێڕوانینی من بۆ پیشەی جەللاد ، چونکە من پێم وایە پێناسەکردن لە نێو دوو کەوانەدا ( بۆ جەللاد خۆی لە خۆیدا بجوککردنەوەی ئەوکارە دزێوانەیانە کە دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن ) ، بۆیە پیشەی مرۆڤ کوشتنیش وەک هەندێ پرسی دیکەی پەیوەست بەژیان وایەو کە سنوریان بۆ نیەو پێناسە ناکرێن ، وە بەپێناسە کردنیان سنوردروست دەبێت . بەڵام بە هەست و بیری جیاواز وەک : خۆشەویستی بۆ دایک و دایک بۆمناڵ و ئەشقی ڕاستەقینەو زۆر پرسی تر .

بۆیە لێرەدا گومان دەکەم نەمن و نەهیچ کەسێکی تر ، ناتوانین جەللاد وەک خۆی بناسێنن . ئەوەی ، کەدەتوانێت ئەم کارە بکات بە تەنها ئەوانەن کە کوژراوی دەستی جەللادن ، بەڵام بە داخەوە مرۆڤ لەپاش مردنیدا ناتوانی یاداشت نامەکانی لەو ساتە وەختەدا بنوسێتەوە کە جەللاد دێتە سەری بۆنمونە : ئەگەر ئیستا لە گیڤارا و غاندی و قازی محەمەدو شێخ سەعیدی پیران و یاخود کاوە گەرمیانی و هاوەڵانی دیکەی ، کەشەهید بوون وەیاخود ئەوانەی لە١٧ی شوباتی ٢٠١١ لە سلیمانیدا شەهیدکران … هتد . ئەوا فیلمێکی دیکۆمێنتاری زۆر جوانمان ئاشنا دەکەن ئا لەوێدا جەللاد وەک خۆی دەناسین ، بەڵام ئەوەی لای من گرنگە ئەوەیە کە کێ ئەم ڕەوشە دروست دەکات کێ وادەکات هەستی مرۆڤ دۆستی بگۆڕێت بۆ هەستی مرۆڤ کوشتن ، من لێرەدا بە تەنها باس لەو خوێنڕێژیانە دەکەم کە ڕەهەندێکی گشتی و نیشتمانیان هەیەو ڕاستەوخۆ حکومەت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێی بە ئاگایەو ،کەچی لێی بێدەنگن بەداخەوە ئەمە واقیێکی تاڵە ، کە سیاسەت لەپێناو مانەوەدا دروستی کردوە ، بۆیە جەللادەکان لە ڕۆژگارێکدا دروست دەبن کاتێک قاتیلێک ووڵات بەڕێوە ببات ، بۆیە هەموو کات سایەوانێک بۆ پەناگە ی جەللاد هەیە تاخۆی تێدا حەشار بدات وە لە وحەشارگەشدا ڕێزی تایبەتی خۆی هەیە چونکە ئارەزوەکانی خاوەن حەشارگەکە تێر دەکات و هەل بۆ مانەوەی دەڕەخسێنێت . وەهەر لێرەوەش فاکتەرەکانی درست بونی جەللادی سیاسی دەست پێ دەکەن . بۆیە ژیانی هەموو جەللادێک پارێزراوە تا ئەو ساتەی لینکی لەگەڵ دەسەڵاتدا هەبێت . چونکە ئەودەم خۆی دەبێتە بەشێک لەکارەکتەرەکانی دەسەڵات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت