کونجرینی : بزوتنەوەی گۆڕان ، پارتی هێندە ترسناکە ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

21/9 تا ئێستا بۆ پێنج مانگ دەچێت تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردندا ، حکومەت پێک نەهاتووە ..

سیستەمی سیاسی لەناو هەر هەرێم و دەوڵەتێکدا درێژەی هەوڵی پێکهێنەر بۆ دامەزراندنی حکومەت تەنها دوو حەفتە تا مانگێکە . کەچی هەوڵی پێکهێنەرەکەی هەرێمی کوردستان ، وا درێژ دەبێتەوە بۆ پێنج مانگ و ، هیچ دەستورو یاسایەک نییە ڕێی لێبگرێت بە هێزەکانی ئۆپۆزیسوێنیشەوە .. ئەمەیە کەڵەگایی سیاسی لەهەرێمێکی بێ سەروبەردا ..

گەورەترین هەڵەی سیاسی ئۆپۆزیسوێن ئەوەیە ، کەهەر لایەنە بەجیا بەشداریان کرد لە گفتوگۆ لەگەڵ پێکهێنەری حکومەت ، بەم هەڵەیە پارتی توانی ، گۆڕان و یەکێتی بخاتە ململانییەکی خراپەوەو هەردوو حیزبی ئیسلامیش یەکێکیان بە جودا ئەویی تریان تاوانباربکات لەسەر بەشە حکومەت . لەنێوان ڕێکنەکەوتنەکاندا پارتی نیوەی حکومەت دەبات و ئەوانی تر بەهەموویان نیوەکەی تر ..

بزوتنەوەی گۆران نەیتوانی یاسایانەو ژیرانە ڕەفتار لەگەڵ پێکهێنەری پارتیدا بکات و هاوتابێت لەگەڵ دروشمەکانی گۆڕان و ئۆپۆزیسوێن . پێش ئەوەی پێکهێنەرەکە بگاتە بەردەرگای ئۆپۆزیسوێن ، لەنێوان خۆیاندا ڕەوشەکەیان هەڵبسەنگاندایەو ئەگەرەکانیان تاوتوێ بکردایەو بەپێی ژمارەی کورسییەکانی خۆیان ، وەک ..

1/ ئەگەر پارتی بەتەنها لەگەڵ ئۆپۆزیسوێن حکومەت پێکبهێنێت .

2 / ئەگەر پارتی لەگەڵ یەکێتی و پلوس ئۆپۆزیسێن حکومەت پێک بهێنیت .

لەنێوان ئەم دوو ئەگەرەدا ، داخوازیی و مەودای گفتوگۆکان دیاری بکرێت و پەیامێک لە ڤاڤۆریتدا ئامادەبکرایە بۆ وەڵام دانەوەکانی دوایی ئەو دوو ئەگەرە لەگەڵ پێکهێنەردا.

ئەوسا پێکهێنەر لەخۆی تێدەگەیشت تا چ سنورێک دەتوانێت درێژەی گفتوگۆ و فەوتانی کات چەند لەزیانێتی ..

لەهەموو جیهاندا پێکهێنەر هەمیشە بەکات چۆتە گفتوگۆوەو ، تواناکانی کات حەپەڵوشی دەکات ، ئەگەر ئەم نەیبڕێت .. کەچی پێکهێنەرەکەی لای ئێمە بۆ پێنج مانگ دەبیت ، تازە پارتی و گۆڕان بەجیاو کۆمەڵ و یەکگرت و بەجیا ناکۆکن لەسەر دابەشکردنی بەش .

لەئێستا پارتی زۆر ژیرانە توانی هێزەکانی تر ، بخاتە نێو گێژاویی ململانیی ناڕێکەوەو خۆیشی وەک حەکەم و بخۆری ڕەوش ، گەمە بەهەموویان دەکات . توانی بەئاسانی ئۆپۆزیسوێن قاش بکات و سودمەند بێت لەناڕێکی ناوماڵی یەکێتی . بەپێی ئەم خشتەیە دەست من کەوتووە ، پارتی نیوەی بەشە حکومەت دەبات و ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ پێگریی دەکات لەسەرپێگەگرنگەکانی تری حکومەت . بۆ نمونە لەهەر حکومەتێکدا شەش وەزارەتی سیادی گرنگ هەیە وەک وەزارەتەکانی دەرەوە ، بەرگریی ، دارایی ، سامانە سروشەتەکان ، ناوخۆ ، کار . تۆ سەیری ئەم خشتەیە بکە ، بزانە پارتی بەهۆی ململانییەکانەوە چەند بەشی گرن و ستراتیژ لەحکومەتدا دەبات بۆ خۆیی و ئۆپۆزسوێن تازە بەتازە لەنێو خۆیاندا گازندە دەگەیەننە یەکتری و لەئامادەباشیدان هەر بەشداربن .

دۆڕانێک هێندە روونە خۆشیان نازانن چۆن دەستیان پێکردو چۆن لێی دەرباز بن .. ئۆپۆزیسوێن جگە لەوەی کات دەفەوتێنیت ، ئامانجیش دەسوتینێت .. ئامانجی ئۆپۆزیسوێن ئەوە نەبوو ، ڕابردووی لەسەر کورسیەکی حکومەت یان پێگەیەک لەناو وەزارەتێک بفەوتێنیت .. گەر بە داخوازییەکانی گۆڕاندا بچینەوە ئەردو ئاسمان جوودان لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەمڕۆیاندا .. گەر بە داخوزییەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوودا بچینەوە دەزانین لەپێناو بەشە حکوتدا دین و ویژدان و ئاسمان و ڕێسمانیان لەبیر چۆتەوە ، ئەمانە خەڵکیان بۆچی هانداو ئێستاش ، خۆیان بۆچی تێدەڕوانن ..

تکایە کلیک بکەرە سەر وێنەکە بۆ گەورەکردن و بینینی تەواوی خشتەکە

 kabine

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت