کورتە فلمێک ، مرۆڤ دەهاژێنێت .
کورتە فلیمێک لە یوتب بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی ( ڕۆژێکی خۆشە بەڵام ناتوانم بیبینم ) . لەم کورتە فلیمەدا پیاوێک لە بەردەم دانشگایەک دانیشتووەو لەسەر ڕووپەڕی کارتۆنێک نوسییویەتی ( من نابینام ، تکایە یارمەتیم بدەن ) . خاتویەکیش لەڕووی داراییەوە هیچ کۆمەکێکی پێناکات . بەڵام ئەو کارتۆنەی نابیناکە لەسەر ڕووپەڕێکی نوسیویەتی تاخەڵکی بیبینن و وەک سۆزێک کۆمەکی پێ بکەن ، ئەویش لەسەر ڕووەکەی تری دەنوسێت ( ڕۆژێکی خۆشە بەڵام ناتوانم بیبینم ) . ئیتر خەڵکی تێپەربوو لەبەردەم نابیناکەدا بەبێ کۆمەکی کردن تێناپەڕن و پارەیەکی زۆر کۆدەکاتەوە .
ئەم کورتە فلیمە هێندەی سەرنجی مرۆڤ وەک سۆز ڕادەکێشێت ، بەڵام ناوەڕۆکی ئەم فلیمە پڕە لەمانا … واتایەک لەنێوان داڕشتەی نابیناکەو خاتووە شۆخوشەنگەکەدا ، لەنێوان بیرکردنەوەی زاناو نازانادا . لەنێوان خوێندنەوەی مرۆڤێک لەچاو مرۆڤێکی تردا .. لەنێوان تێگەیشتن لە تیتڵێک بۆ تیتڵێکی تر ، کەتەنها لە سۆزەکەیدا جیاوازبێت . ئەمە سۆز و وتەیە بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت بەوشیوەیەی خەڵکی دەیەوێت بییان راهێنیت ..
گەر ئەم کورتە فلیمە سەرانی کورد تێی بڕوانن ، لەنێوان کاری باشەو گفتی چاکەو نمایشی جواندا خەرقی خۆشەویستی و سۆز دەبن .. بەپێچەوانەوە ئامانجەکان ……………….. خۆتان پڕیبکەنەوە …
- سەلاح خدر: چی لەپشت دەرگا داخراوەکانی تیرۆری پاریسەوە هەیە؟ - 2021-01-10
- عوسمان ئیسماعیل: سەرنجێک لەسەر سازمانی ئینقلابی و کوردستان. - 2021-01-09
- لە”عیسا سوار”ی باوكەوە تا “رزگار”ی كوڕ. - 2021-01-09