ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : بانگەوازێك لە زەڵی و قاسمەرەشەوە , پێش ٢٣ ساڵ بەر لە ئێستا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شوێن قاسمەرەشە ، کەواتە شوێنی بارەگاکانی سەرکردایەتی یەکێتی ، شوێنی بیرۆکە و نەخشەدانانی راپەرین .

پلانی هێرش کردنە سەر وولاتی کوێت و داگیرکردنی یەكێک بوو لە سەرکێشیەکانی سەدام .

هەلی باش رەخسا بۆ گۆرانکاری لە ناوچەکەدا و بە تایبەتی کوردستان .

سەرکردایەتی یەکێتی پێش بینی زۆر ووردی هەبوو بۆ گۆرانکاریەکان هەر لەم روانینەوە نەخشەسازی راپەرینی داڕشت .

بەڕێز مام جەلال لە لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەوە لە پەیوەندی بەردەوامدا بوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە یەك خستنی هێلەکان ، بەڕێز کاک نەشیروان چوە ( زەڵێ ) زۆر بە ووردی و لە نزیکەوە کاری کرد بۆ پەیوەندی لەگەڵ کەسەتیەکان لە شارو شارۆچکەکان و نامە ناردن بۆیان ، ئەکتیف کردنەوەو ڕێکخستنەوەی ڕێکخستن و خۆ ئامادە کردن بۆ کاتی دیاری کراو .

لە هەمان کاتدا سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ لایە کوردستانیەکان کەوتە گفتوگۆ دەربارەی نەخشە سازی راپەرین ، هەموو لایەکیان ئامادەی خۆیان دەربری ، لایەنیش هەبوو سەرسام بوە بەم بەرنامەی یەکێتی .

ئەرك و گرنگی راگەیاندنی یەکێتی پێوستە زۆر بەرز بنرخێنم شەو ڕٶژیان خستە سەریەك بۆ گەیاندنی هەوالەکان گۆرانکاریەکانی ناوچەکە و ئامادە کردنی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بۆ راپەرین . بە چەندین زمان .

بەروار نزیك بۆتەوە لە راپەرین (٢ – ٣ – ١٩٩١) بەڕێز کاک مەسعود بە خۆی و هێزێکی (١٠٠) کەسیەوە گەیشتە قاسمەرەش ، برادەرانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی چونەتە خوارەوە هەریەکێکیان سەرپەرشتی میحوەرێك ئەکات .

بارەگاکانی قاسمەرەش چٶل ببوو ، تەنها کاك نەوشیروان مابۆوە چاوەڕێی کاك مەسعود بوو .

بەڕێز کاک دلێری سەید مجید بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی بوو ، منیش وەکو کادری ئیدارە کارم ئەکرد .

هێزەکەی برادەرانی پارتیم دابەش کرد بەسەر بارەگا چٶلەکانی سەرکردایەتیدا .

زانیاری و گۆرانکاریەکان تەنها لە بێسیمەکەی یەکێتیەوە ئەگەشتە لای هەردوو بەڕێزان .

کاتی چونە خوارەوی کاک نەوشێروان و کاك مەسعود ، پەیوەندی بە ئاگادار کردنەوەی کاک کۆسرەت هەبوو لەگەڵ گرتنی شاخەرەش و دەروازەی راپەرین .

ئەم بیرەوەریانە بە درێژتر باسم کرد لە سالانی رابوردوو .

بە پێوستم زانی رۆڵ و گرنگی پێشمەرگە و سەرکردایەتی یەکێتی و لایەنە سیاسیەکان بەرز بنرخێنم ، لەسەروی هەمویشیەوە هەوڵ و هیمەتی پێشت و پەنای کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بزوێنەری ئەم سەرکەوتنی راپەرینە بوون .

هەزار سلاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان .

مێژویەك وەکو خۆی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت