Barzani-Erdogan

دێهات عوسمان : مەسعود بارزانی , کوردستان بەرەو کوێ دەبات ؟؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر وتەی  پێشینان  هەیە  کە  لە باو باپر و  داپیرمانەوە  بەجێماوە  بۆ ئێمە  جواترین ئامۆژگاری و  سەروەتە و دیارە بۆ ئەوەی سود مەند بین  لێی .. بۆ نمونە ; پێشینان دەڵێن  (( گیا  لە سەر بنچی و  تۆوی  خۆی دەروێتەوە  ))  بەڵێ  وایە  دەتوانین  سود لەم  وتەیە  وەر  بگرین  و  مەلا  مستەفا   مێژووی  بخوێنینەوە  و  رەنگدانەوەکانی لە هەڵسوکەوت و  کردەوەو کارەکانی لەمەسعود بارزانی  کوریەوە بەروونی ببینین  …

   با  بە خێرای  چاو  بەپێنج شەش  دەیەیەك لەسەدەی  رابردوو   بخشێنەوە  دەبینین مەلا  مستەفا زۆر بەباشی  بناغەو  بنیادی  حوکمی  بنەماڵەیی دارێشت لەکوردستان     ئەوەتە  ئیستاش  کۆشکی  مەسعود بارزانی لە سەر  ئەو  بناغەیە وەستاوە ..    مەلامستەفا  زۆر بەباشی  سوودی لە  نارۆشبیریی خەڵکی  کوردستان  لەو سەردەمە وەرگرتووە .. کاتێك  باڵە  رۆشنبیرەکەی  نێو  مەکتەبی سیاسی  ئەوسای  پارتی  کە لەلایەن ( ئیبراهیم ئەحمەدەوە  ) سەر پەرشتی دەکراو  بە  ئەفەندیەکان  ناسرابوون ،،،   لە وتەیەك دا  ئیبراهیم ئەحمەد  دەڵیت  : ئیمە  بە  مقالەیەك  مەلامستەفامان  کردۆتە  سەرۆك و  هەر بەمقالەیەكیش لە  سەرۆکی دەخەین  و لای دەبەین  ،،،  کەچی  تا ئەفەندیەکانی  مەکتەب سیاسی  ئەو کاتی  پارتی  ئاگەدار  دەبنەوە  مەلامستەفا پارتی  و  مەکتەبسیاسیەکەی  لە  ئەفەندیە  رۆشبیرەکان  پاك دەکاتەوەو  هەموویان  وەدەر نا   هەر چەند ئەم  باڵە  رۆشنبیرە  ئەفەندیانە  لەو سەردەمە  زۆر  پێشکەوتوو  و  زیرەك و  دڵسۆز و سەردەمیانە  بیر و  سیاسەتیان دەکرد  ،،،  بەڵام  خەڵکی  ئەم  جۆرە  سیاسیانەیان  لانامۆ بوو  بۆیە مەلا مستەفا  توانی زۆر بەباشی  سود لە نا رۆشبیری  خەڵکەکە وەربگرێت  و  رۆشنبیرەکان بێبەری  بکات … لەساڵانی  حەفتاکان   بەهێزی و  توانای  جەنگاوەرە کوردەکان  گەیشتبووە  خاڵی  ژێر  لوتکەوە  واتا  یەك  هەنگاو  مابوو  گەلی کورد  لەباشور بگاتە سەر لوتکەی  سەرکەوتن و  مافە بەدی نەهاتوەکانی  رابردوو بەدەست  بهێنێت .  لەم لاوەش  لاوازی  و نارۆشنبیری  سەرکردە و  قائیدەی  ئەم  جولانەوەیە  لەوپەری  لاوازی  و  بێ هیزی  بوو . ئەنجامەکەشی  بینیمان  بە وشەیەك  کۆتای بەو  شۆرشە بەهێزە  هات  ( کاری  من تەمام  شود ) .

 لە  ئێستادا   هەلێکی باش بۆ گەلی کورد  بەگشتی لە رۆژهەڵاتی  ناوەراست  لە ئاوادایەوە  بەتایبەت لەباشوری کوردستان  کورد لەژێر لوتکەی سەرکەوتن دایە،،، کەچی مەسعود  بارزانی  تەواوی  ئەم  سیاسەتەی  باوکی  دووبارە  دەکاتەوە  بەڵام  بەشێوەیەکی  تر .  مەسعود بارزانی  خۆی  داوەتە  پاڵ سەرسەخترین دوژمنی گەلی کورد  (دەوڵەتی  تورکیای  داگیرکەر و  فاشت) چۆن لەدوارۆژی  گەلی کورد لەباشوری وڵات بەروونی  بروانم . مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەوەی خۆی  بەشێوەیەکی  نا یاسای  دایەوە بەسەر  کورسی  سەرۆکی  هەریمی  کوردستانی  باشورەوە …  ئەی چۆن  دەتوانێت  کورد بەرەوە  سەر کەوتن بەرێت ؟؟؟ سیاسەتەکانی مەسعود  بارزانی بە روونی نابینم ،، بۆیە  ترسێک لەداهاتوو و بەبڕیارێکی کوشندە ، مەسعود بارزانیش  ئەم  وتەیە بەکار بهێنێت بەزمانی تورکی  بڵێت :  (( بێن ئێسی بێتێر مێك )) واتا  کاری من  لێرەدا  کۆتای هات .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت