شێرزاد وڵاتدۆست : 23 ساڵ لە ڕزگاری , 23 ساڵ لە شکست .
دوای تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان جێی خۆیەتی شرۆڤەیەکی ڕاستگۆیانە بۆ ئەو دەرئەنجام و ڕووداوانە بکەین کە لە ئەنجامی ئەم ڕاپەڕینە بەدیهاتوون ، هاوڵاتییانی باشوری کوردستان بەتایبەتی و گەلی کورد بەشێوەیەکی گشتی لە 3 پارچەکەی تری کوردستان و تەواوی جیهان زۆر بە هیواو ئێومێدەواریەوە لەم ڕاپەڕینەیان دەڕوانی ، بەڵام ئەگەر دوای تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر ئەم ڕاپەڕینە سەیرێکی مێژووی فەرمانڕەوەی کورد بکەین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ، ئەوا ساڵانێک پڕ لە مەینەتی و شەڕی ناوخۆ و دامودەزگایەکی حکومی بە حزبی کراو و وەردەکەوتنی کۆمڵێک سەرکردەی گەندەڵ نەبێت شتگەلێکی تر نابینینن.
ئەگەر ساڵانی دوای ڕاپەرین ناوبنێین ساڵانی شکست ئەوە زیادەڕۆی نابێت ، لە ئاست ئەو هەموو سیاسەت و کارە پڕلە هەڵەیەی کاربەدەسانتی کورد لەم ماوەیەدا پێیهەڵستاون ، پێش ڕاپەڕین زۆرینەی گەلی کورد چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بوون ، کە لە زوڵم و ستمەکاری بەعس ڕزگاریان ببێت و کارەساتەکانی ئەنفال و کیمابارانکردن و ڕاگواستن چەندین کارەساتی تر لەژێر حکومڕانی کوردی بتوانن ساڕێژی کارەساتانە بکەن و ڕۆژێک بێت بە چاوی خۆیان حکومەت و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کوردی ببینن ، بەڵام بەهۆی سیاسەتی پڕ لە هەڵەو کەموکورتی چەند حزب و کاربەدەستێکی کوردی لە جێگای پیشاندانی حکومڕانیەکی دادپەروەر و بنیادنانی بناغەی دەوڵەتی کوردی هەڵستان بە تاڵانکردن و داگیر کردنی موڵکی گشتی و بەرپاکردنی شەڕی ناوخۆ و چەندین کاری دوور لە بەرپرسیارەتی بەرامبەر گەل و نیشتمان .
دوای پێشهاتنی چەندین و هەل و دەرفەتی زێرین بۆ بەرەو پێشبردنی حکومڕانی کوردی و بەهێز کردنی هەستی نەتەوایەتی ، لەگەڵ پێشخستنی تەواوی کەرت و بوارە جیاوازەکان و گەڕانەوەی تەواوی ناوچە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان ، کە خۆی دەبینیەوە لە ساڵانی دوای ساڵی 2003 ، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی و بنەماڵەیی هەموو ئەم هەل و دەرفەتانە لەدەست چوون و نەتوانرا نە حکموڕانیەکی دادپەروەرانە ،نە گەڕانەوەی %40 خاکی باشوری کوردستان بەدیبهێنرێت و هاوشان لەگەڵ ئەمەش دا هەستی نەتەوەیەتی پیرۆز بوونی کورد و کوردستان ساڵ لە دوای ساڵ کاڵتر بووەتەوە و زۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان توشی قەیران یاخود شکست بوونەوەتەوە .
ساڵ لە دوای ساڵ شکست و کەموکورتیەکان زۆر بە ڕوونی بە چاوی خۆمان لە سەرجەم کەرت و بوارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەبینین، ئەگەر لە ڕووی دیموکراسی و بەرقەرارکردنی مافی مرۆڤ سەیری هەرێمی کوردستان بکەین دەبینین لە چ ئاستێکی خراپ دایە ، بە جۆرێک تەنیا هاوڵاتییان بەهۆی داواکردنی ماف و ئازادی ئەوا ڕووبەڕوی دەستگیرکردن ولێدان و کوشتن دەبنەوە ، هەروەها ئەگەر لە ڕووی بەسیستەمکردنی دامودەزگاکانی حکومەت سەیرێکی حکومەتی هەرێم بکەیەن ئەوا دەبینن لەماوەی ئەم 23 ساڵە تەنیا کار لەسەر بە حزبی کردنی حکومەت و سەرجەم دامودەزگاکانی کراوە .
هەروەها ئەگەر بمانەوێت زۆر بەڕوونی شکستەکانی ئەم فەرمانڕەیە ببینین ئەوا دەکرێت بە چاوخشاندنێکی کورت بە زۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان ئەم شکستە بە ڕوونی ببینین ، ئەگەرلە کەرتی کشتوکاڵەوە دەستپێبکەین ئەوا دەبینین لەگەڵ بوونی ئەم خاکە بەپیت و بەرەکەتە و لەوەڕگای سروستی لە هەرێمی کوردستان کەچی پەتاتای هۆڵندی و تەماتەی ئێرانی و سەوزەی لوبنانی و هلێکەی تورکی و گۆشتی ئاژەڵ …هتد ، بازاڕەکانی هەرێمی پرکردوەو ساڵ لەدوای ساڵ بەرهەمی خۆماڵی بەرەو کەم بوون و لەناوچوون دەچێت ، هەروەها کەرتی پەروەردە و خوێندی باڵای حکومی شکستی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە پاشەکشێ بەردەوامدان ، ئاستی زانیاری خوێندکاران و بوون لە ڕیزبەندی شەشەم هەزارمین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهان دەرهەقی ئەو ڕاستییەن و ڕیزبەندی بەرمیلی نەوت لە کوچە و کۆڵانەکان و ڕیزی ئۆتۆمبێلەکان لە پێش بەنزینخانەکان و بوونی چەندین مۆلیدەی کارەبایی لە بازاڕ و گەڕەکانی گشت شارو شارۆچکەکانی هەرێم شکستی کەرتی ووزە و کارەبا دەردەخەن ، جگە لەمە کەرتی تەندروستیش پڕاوپڕە لە شکست و کەموکوڕی دواهەمین ئەو شکست و کەموکوریانەش ،کە بە خۆیەبینی کوێر کردنی چاوی دایەن کەس بوو بە دەرمانی خراپ و نەگونجاو ، هەروەها ئەگەر سەیری کەرتی گواستنەوەو گەیاندن و بکەیەن ئەوا گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەوامان بۆ دەردەخات ڕێگاو بان و کەرتی گواستەنەوەو گەیاندن لە ئەم هەرێمەدا لە چ ئاستێکی وێراندایە ، وە لە هەموویان دیاتر لایەنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانە کە بەبێ ڕەوانەکردنی پارە لە حکومەتی ناوەندەوە ناتوانرێت خۆی بۆ چەند مانگێک بگرێت و تائێستا جگە لە چەند بنماڵە و کەسێک نەبێت داهاتی نەوت سەرجەم داهاتە ناوخۆیەکانی تر بۆ کوێ دەچن ، ئەمەش ئەوامان بۆ دەردەخات کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بیریان لە داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ گەل و نیشتمان نەکردوەتەوە ، بەڵکو تەنیا لە بیری پڕ کردنی مەخزەنەکانیان بوون لە دۆلار و زیاتر کردنی ڕێژەی بڕی پارەکانیان لە بانکەکانی ئەوروپا و ئەمریکا ، هەروەها بەردەوام لە هەوڵی کڕین و بنیادناینی کۆمپانیا و کارگە و هۆتێل و باڵاخانە و کەناڵی ڕاگەیاندنی تایەبەت بە خۆیان بوون لەسەر بودجەی گشتی و داهاتی هاوڵاتیان ئەم هەرێمە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بمانەوێت شکستی لایەنی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر بەڕوونی ببینین بەسەیر کردنی ئەم چەند مانگەی بارودۆخی ناخۆی هەرێمی کوردستان بۆمان دەردەکەوێت لەگەڵ نەناردنی موچە و پارە لە بەغداوە کاری حکومەت و ژیانی هاوڵاتیان بە چ جۆرێک بەرەو وەستان هەنگاو دەنێت !
لێرەدا ناکرێت بە ووردی سەرجەم شکست و سیاسەتە پڕ لە هەڵانە بخەینەڕوو کە لە ماوەی 23 ساڵی رابردوو لەزۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان لەم هەرێمدا لەلایان چەند کەس و حزبێکەوە بەدیهاتوون ، چونکە ئەگەر بمانەوێت تیشکێکی ڕوون بخەیەنە سەر سەرجەم ئەم شکست و کەموکوڕیانە ئەوا بێگومان پێویستمان بە نوسینی دەیان کتێب و سەدان وتاری وەها دەبێت ، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت هەموو شتێک لێکدانی سفر بکەیەن و هەموو دەسەتکەوتەکان بە هیچ نەزانی ، بەڵام گەلی کورد لە کوردستانی باشور بە هیوایەکی زۆر مەزنتر لە خۆبەڕێوبەرکوردیان دەڕوانی و هەرگیز لە بڕوایەدا نەبوون دوای 23 ساڵ لە ڕاپەڕین و ئازادی و ڕزگار بوون لە ژێردەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ، حکومەت و فەرمانڕەوایەکی کوردی ئەوەندا شکست خواردوو ببینن .
- Latest Posts by شێرزاد وڵاتدۆست
شێرزاد خدر حیدر: هەرێمی کوردستان لە لێواری کەوتن.
-شێرزاد خدر: مرۆڤکوژی لە کۆمەڵگای کوردی.
-شێرزاد ڕۆژهەڵاتی: باشوری کوردستان لە نێوان دوو تابڵۆ دا.
- All Posts