ئەبوبەکر جاف : ئەمشەو جنێو بە پارتی بدە , سبەینێ تۆ ڕوناکبیرێکی گەورەی گەلەکەمانی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەندە بیمارن بە ڕاستی بێتامتان کرد!
تا ئەو ئاستە ڕق و کینە لە پارتی و لە خانەوادەی بارزانی کە خوازیاری مەرکەزییەتی بەغداو نوێنەرەکانی بێت لە بری ئەمان ، تەنیاو تەنیا لە پێناو ئەوەی پارتی بشکێنرێت . ئەگەر وانییە فەرموو بزانین هۆکارەکەی  چییە ؟!  ئەم هەموو هێلدروستکردنە ، دروستتر ئەم هەموو هێڵ دروستکردنەوەو  پردبەستنە لە نێوان کوردستان و عێراق تەنیا هۆکارەکەی ئەوەیە گەمارۆی پارتی بدرێت ، ئابڵوقەی پارتی بدرێت ؟!
ئێمە هەمومان ، یان ڕێژەیەکی زۆری کورد ، دەزانین ڕۆژگارێک پرسی نەوت و پارەو پارەکاری لە ئارادا نەبوو ، میلەتێک ، ئیرادەو ناسنامەو شوناسی نەتەوەیەک ، جوگرافیای ڕۆحی و زەمەنی نەتەوەیەک هەمیشە لە بریندار کردن و هاڕین و کاڵکردنەوەو سڕینەوەادا بوو ، مێژوی دروستبونی دەوڵەتی عێراقی هەر لە بیستەکانەوە تا ئەم لەحزەو بە داهاتوشەوە ، بەرانبەر کورد تەنیا گوتاری نەفیکردن و سڕینەوەی هەبووە ، بە فۆرمی جیاواز . کەواتە ئەوەی ئێستا ڕودەدات ، ململانێی نیوان بارزانی و مالکی نییە ، ئەگەر حقدو کینە لە درەون و ڕۆحتاندا لابەریت ، ویژدانت بە تەندروستتیەوە بخەیتە کار ، ئەوا بێ ئەملاو ئەو لا ، بێ ماندوبون ، بێ بیرکردنەوە شەونخونی بۆت دەردەکەوێت ، ململانێیەکە مێژوییەکی درێژی هەیەو فۆرمی دەرکەوتنی دەگۆڕێت ، جا مەلیک بێت ، یان زەعیم ، یان جەنابی فەرماندەو سەرۆککۆمار ، یان دەوڵەتمەدارێکی وەک مالکی ، بونیادێک هەیە ’ سیستەمێکی ئیدۆلۆژی – فاشستی بونی هەیە ، ناکرێت چاوەڕوانی کەس و شتی باشی لێ بکرێت . کەواتە کورتکردنەوەی ململانێ و ڕکابەری و هەڵچون و داچونەکان ، لە ئاستی ئامادەگی ڕۆحی و دەرونی و کۆمەڵایەتی بونیان هەیە ، مەلیک و زەعیم و سەرۆکی فەرماندەو دەوڵەتمەدار تەنیا نوێنەرایەتی ئەو گوتارە فاشیستییە ئەکەن .
ئەمە چ وێرانەیەکە ، ئەمشەو جنێو بە پارتی بدە ، بڕێک تەشهیر بکە ، تۆمەت هەڵبەستە … ئیتر هیچ ماندوبونێکی ناوێت ، لە سبەیینێوە تۆ ڕوناکبیرێکی گەورەی گەلەکەمانی ، چالاکوانێکی سەرسەختی بەرگریکاریت لە ئازادی ،! نا تۆ ستونوسێکی پلە دەو یانزدە نیت ! تۆ خەمخۆرو بە تەنگەوەهاتوی خەمی جڤاکیت ! چونکە تەنیاو تەنیا توانیوتە پێش ئەوەی بنویت : بازاڕیانە یان بە تۆریزەکراوی ، و بڕێکی باش کینەو بوغزت بە سەر ماڵی بارزانی و پارتیدا  هەڵڕشتوە . لەمەولا ئەتوانیت خۆت ئامادەبکەیت … کۆمەڵێک ماکینە کارت بۆ ئەکەن ، فوت تێدەکەن ، دەبیتە کاندیدێک بۆ پەرلەمان و بۆ هەر شوێنێک تر ، خەمیشت نەبێت دەنگ دێنیت ، تەنیا و تەنیا چەند جنێویک بدە بە پارتی و خانەوادەی بارزانی . حەقی خۆتە لە گەڵ هەڵویستی سەرۆک بارزانیدا نەبیت ، حەقی خۆتە دەنگی نەدەیتێ ، بەڵام حەقی خۆت نییە لە نێوان مالکی و بارزانیدا ئەوەندە بیمارو نەخۆش بێت تەمەننای هاتن و  باڵادەستی  بەغداو نوێنەرەکانی بکەییت . ئەمە بیمارییە ، ڕقە ، کینەیە ، حقدە ، بوغزە ، پاڵەوانێکی ناو ماکینەکانی  بەرهەکمهێنانی ڕق و کینەیت . بنوسە سەرۆکی هەریچم ناتوانێت بە منەوە بخوڕێت ، با پشت بە من نەبەستێت … لەم بابەتە ..
سەرۆکی هەرێم ئەزانێت تۆو هەندێک گروپی  بچوکبچوکی پۆپۆلیستی ،  ڕوناکبیری پۆپۆلیستی و بازاڕی ، کەسانی ئەنارشیست ، کەسی بێباک … لە گەڵ ڕێژەیەک لە خەڵکی کە وەک بیروا لە گەڵ ئەوەدا نین  پاڵپشتی سەرۆکی هەرێم بن ، بەڵام تۆ بۆت نییە بە ناوی گەلەوە قسە بکەیت ، بە ناوی  سەرجەم چین و توێژەکانەوە ، بەناوی جەماوەرەوە … بە ناوی چی و چیەوە . بۆت نییە و نوێنەری ئەمانە نییت یان تەنیا نوێنەری خۆتیت و ئەبێت لە سنوری خۆتدا بوەستیت ’یان لە سنوری ئەو گروپە کەمەی کە نوێنەرایەتی دەکەیت .
کوردە عێراقچییەکان ، لە سەردەم و وشوێنی جیاوازدا ، بە فۆرم و گوتاری جیاوازییەوە دەردەکەون ، مێژوی ئەم “عێراقچییانە ” بە درێژای بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردی دریژە . تۆش نەیکەیت کەسی تر هەر ئیدامەی پێ دەدات .. بەڵام بەو ڕێژە کەمینەیە !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت