قوباد تاڵەبانی : سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات ….

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ” قوباد تاڵەبانی ” کورتە نوسینێکی بەناونێشانی (  سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات …. ) بلاوکردۆتەوە . لەو کورتە نوسینەکەدا ئاماژە بە لەکەیەک دەدا زۆر لە مێدیاو سیاسەتکارانی کوردی داگرتووە .. عەیبێک بۆ گەرمکردنی بازاڕی کۆکردنەوەی بینەرو بیستەر و . پڕە لەئاماژەدان بەسەرچاوەی دروستکراو لەکەدارکردن .. هەروەها قسە لەسەر ئەوە دەکات : ئەگەر ئەمە بۆ میدیاوانێک کارێک بێت تیبینی لەسەر بێت ئەوە بۆ سیاسیەک کارێکە کە جێگای گومان و گلەیە . ئەمەی خوارەوە تەواوی بابەتەکەیە ..

بەڕاستی نیگەران دەبم کە هەواڵێک لە دەزگای راگەیاندنەکانی کوردستان دەبیستم ، کە زانیاریەکی ئاسایی بە ناوی ” سەرچاوەیەکی نزیک لە … یان سەرچاوەیەکی شارەزا لە .. کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ” بڵاو دەکاتەوە .

ئەگەر بابەتەکە گرنگ بێت ، یاخود زانیاریەکە زۆر تایبەت یان پەیوەندیدار بێت بە ئەمنی قەومی وڵاتەکەمان ئاساییە . لە جیهاندا نموونەی بەرچاویش هەیە کە سەرچاوەیەک دەورێکی گرنگی هەبووە لە ناساندنی بابەتێکی زۆر گرنگ بە هاوڵاتی . زۆریش گرنگە لەو کاتانەش نهێنی ئەو سەرچاوەیە بپارێزرێت . سەرچاوەکەی Watergate ی ئەمریکا دوای 31 ساڵ ئنجا ئاشکرا بوو .

بۆ ئەوەی خوێنەر متمانەی هەبێت بە بابەتەکان و دەزگاکانی راگەیاندن پیشەیی بونی خۆیان لەدەست نەدەن ، کە وتەیەکی سەرچاوەیەکی نا ئاشکرا بەکاردەهێنرێت پێویستە رای سەرچاوەیەکی ناونراویش وەربگیرێت . هەر چەندە بەشێکی زۆر لەو بابەتانەی کە ‘ سەرچاوەکە ‘ ئاشکرا نیە هی ئەوە نییە بەو شێوە نهێنیە پێشکەش بکرێت . بە تایبەت لە کاتێکدا کە یاسای پێدانی زانیاری پەسەندکراوە کە بەرپرسی دەستکراوە کردووە زانیاری بدات .

بۆ ئەوەی باوەڕمان بە بابەتەکانتان هەبێت پێویستە بەرپرسی راگەیاندنەکان بزانن کەی پێویست دەکات سەرچاوەکان ناوبنرێن و کەی شاراوە بمێننەوە . ئەگەر ئەمە بۆ میدیاوانێک کارێک بێت تیبینی لەسەر بێت ئەوە بۆ سیاسیەک کارێکە کە جێگای گومان و گلەیە . پێویستە سیاسیەکان بزانن کە زۆر روون و ئاشکرایە کە زۆرجار ئەو ” سەرچاوەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ” هەمان کەسە کە بابەتەکەی پێی پەیوەنددارە ، بۆیە باشترە یان لێدوان نەدەن ، یان بوێر بن و بە ناوی خۆتانەوە لێدوان بدەن .

لەگەڵ ئەو پەڕی رێزمدا .

 ( وێنەکە ، وێنەی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ بۆب ووودواردە کە بە هاوکاری سەرچاوەیەک هەواڵی Watergate ی ئاشکرا کرد کە دواتر بوو بە هۆی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ریچارد نیکسۆن ) ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت