بەهرۆز جەعفەر : ئەنفال ڕەنگى چۆنە ( قسەیەک لەسەر چەمچەماڵ ) .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

  
بەخەتا چوون ، ئەوانەى وایانزانى سەدام کۆتایی هات ، عێراق کێڵگەو زەمینیەیەکە سادەترین بەروبومى سەدام حوسەینە . هەتا عێراق عێراقى بێت ، ئێمە هەمیشە بۆ تێگەیشتن لەئەنفال پێویستمان بە تێگەیشتنە لەو ژینگە کۆمەڵایەتى و جوگرافیەى کەعەرەب و سەدام حوسەینەکانى تیا گەورە بووە . کەبەعس تیایدا چەکەرەى کردووە . ئەگەر سەرۆکى حزبە ئیسلامییەکانى عێراق و سعودییەو سوریاو میسر لە سویدو ئەمریکاو کەنەدا لەدایک بوایەن ، لەوێ گەورە بوبان ، ئێستا ئیسلامى و جیهادى و عەرەبى ناسیۆنالیزم و بەعسى بون ؟. بێگومان نەخێر .
کورد ، گەلێکە هەموو دونیا دوژمنیەتى ، خۆشی دوژمنى خۆى ، چوارکەس ، دوو سەرکردە ، دوومامۆستا ، دوو ڕۆژنامەنوس ، چوار ڕێکخراوى ژنانە ، نادۆزیتەوە کەپێکەوە هەڵبکەن و خۆشەویستى و متمانەى تەواویان بەیەک هەبێت !. بۆیە هەمیشە پاڵێوراوى یەکەمین تا ئەنفالمان بکەن ، تا کۆمەڵکوژیمان دەرهەق بکەن ، پیلانگێڕی لەدژمان بگێڕن . کلتورەکەمان بسڕنەوە .
لەمانگى ڕەمەزانى (2013) ەوە،نزیکەى (20) شۆفێرى تەکسی ، لەنێوان چەمچەماڵ و کەرکوکدا دیارنەماوە ، بەدیاریکراویش ئێمە ئەوکات لەڕێگەى نوسین و پەیوەندیی و ڕاوێژ لەگەڵ چەندین بەرپرس درکمان بەم مەترسییە کردبو ، بەتوێژینەوەو چاودێریش دیققەتى جموجوڵەکانى داعش و لینکەکانى بوین ، بڕێکى زۆرمان لێ بڵاوکردەوە . لەکۆتایی  باسەکەى ناوەندى دیراساتى خەندان نوسیبوم : هاکا بەڕەکەیان لەژێر پێمان دەرهێنا .!.
عەرەبێک ، بتوانێت لەنێوان ( چەمچەماڵ – تەکیە)  (4) کورد ، بکوژێت و لەو دۆڵەدا بیانخاتە ژێر خۆڵەوە ، دواى (5) مانگ بدۆزرێنەوە . ئەمە لاى ئێوە چى ئەگەیەنێت ؟. بەدەگمەنیش نەبێت نەمبیستووە لەقۆبناغەکانى مێژووى کورددا ، گەنجێک سەرببڕێت ؟ . بۆ ؟ گوێم لێبو لەم کارەساتانە باسی ” داعش ” کرا. کاتێک ئەم ڕووداوانە ڕوویداوە ، داعش تازە لەسوریا دروستبو بون ، لەگەڵ بەرەى نوسرە شەڕیان بو . واتە لەعێراقیشا نەبون . هەربەجدیی بەشێک لەبەرپرسەکانى ئەم هەرێمە نیوەڕۆ لەخەو هەڵئەسن ، کاتى ڕاچەنینە . ئەنفال ڕەنگى چۆنە  ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت