Hellbardin

ھاوڕێ چۆمانی ; ھەڵبژاردن و دیموکراسی ، دوو رووی یەک دراو ؟!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

       
کۆدەنگیەکی گشتی لەسەر ئەوەیە کە ناوەرۆکی دیموکراسی بریتی لە ھەڵبژاردن ، ئەوە حەتمیە و دروستە بەڵام بەتەنھا ئەوە مەیسەر نیە بەڵکو خوێندنەوە بۆ کورسی چۆنە یان ئاڵوگۆری دەستەڵات بوونی ھەیە یاخود ئازادیەگشتیەکان لە ووڵات چۆنن و راگەیاندن بارەدۆخی لەچیدایە، ئەگەر ئەوانە ئامادەگیان ھەبوو حەق وایە نازناوی دەوڵەتی دیموکراسی بسەپێنرێت بەسەر ئەو  کۆمەڵەیە .
خودی ھەڵبژاردن گرینگیەکەی زیاتر لەوە دەردەکەوێت چۆنیەتی دارشتنی یاسای ھەڵبژرادنە کەئایا بە سیسەتەمی کراوەیە یان داخراوە یاخود تاچەند شانس بەھێزی سیاسی بچوک دراوە بچێتە پەرلەمان وچەندکورسیەک مسۆگەربکا ,  بۆئەمە دەستور گەورەترین پلەبەندیە لەدەوڵەت کەلەوێوە گرەنتی دەستەبەری ئەو مافە سیاسیە بکات چونکە ماف ئەگەر رەگەزی پارێزگاری قانون ودەستور نەبێت ئەوا جگەلەوەی نایەتە دی بەردەوامیش لەژێر ھەرەشە وگورەشەدایە چ جای ئەو مافە سیاسی بێت ، ھەر رژێمکی سیاسی بەچاوێکی ترسناکەوە دەروانێتە ھەڵبژاردن وەک مافێکی سیاسی سورکراو چونکە ئەگەر ھاتوو زەمینەکی لەبار وگونجاو رەخسا  ئەوکاتە تاکی ھۆشیار و تەندروست رژێمێکی سیاسی داپلۆسێنەر قبول ناکات بۆیە ئاستەنگ و چەڵمە لەدێرزەمانەوە تاوەکوو ھەنووکە ھەمیشە بووە بەڵام ھەوڵە سەرسەخت و بەردەوامەکانی ئازادیخوازن کۆڵیان نەداوە لە مسۆگەرکردنی ئەو مافە بۆ ھاونیشتیمانیان ھەرچۆنێک بێ ئێستا ھەڵبژاردن وەک پرۆسەیەک لە زۆرینەی دەوڵەتان بوونی ھەیە بێ رەچاوکردنی ئەوەی ئەو پرۆسەیە تا چەند روواڵەتیە یان بابەتیان مامەڵەی لەگەل ئەکرێ یاخود درئەنجامی ئەرێنی یان نەرێنی لێ ئەکەوێتەوە .
دیموکراسی و ھەڵبژاردن دوو رووی یەک دراون یەکیان بێ ئەوتری واتایەکی نیە لەکورت ترین وەسفیش بۆیان تەواوکەری یەکترن بەڵام پرۆسێس کردنی دیموکراسی بەوەی ھەڵبژاردن ھەیە ئیتر ھیچ پێویستیەک لە پێداویستیەکانی دیموکراسی پێویست نیە ئەوا لەسەرمانە ھەڵوەستیەکی جدی لەسەربکەین و ئاوری لێبدەینەوە چونکە  راستە دیموکراسی بەمفھومە کۆنەکەی واتە فەرمانرەوایی گەلە بەدەستی گەل بۆئەمەش ھێزەکان ئەوە دێنە دی ھەڵبژاردنێکی کارتۆنی  ئەکەن ولە تەزویر و خروقات خۆیان ناپارێزن کەئەمەش ئەو پرسیارەمان ئاراستە ئەکات ئایا بەتەنھا ھەڵبژاردن بەسە بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی لە وڵامدا ئەوە دەخرێتە روو، نەخێر ھەڵبژاردن رووە سادە و بچوکەکەی دیوکراسی یە ئەوەی ئەو رۆڵە بچوکەی دیموکراسی بەتەواوی دێنێتەدی برتین لە رێوشوێنەکانی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و قبوڵ کردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەرێوەبەردنی حکومەت بە پێی ئەو ئەنجامە،  شرۆڤەکانی ھێزە سیاسیەکان بەتایبەت ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە قسەیەکی حیسابی وەربگرێت وە لەیەک لایکردنەوەی ناکۆکیەکان دادگای دەستوری یان ھەر دادگایەکی تر بێ لایایەنانە حوکم دەرکەن ، دواجار پێویستیشە قسەی کۆمەڵگای نێودەڵەتی بەھەند وەربگرێت لە بەرێوەچوونی ئەو ھەڵبژاردنە چونکە ھەر جۆرێک بێت سیستەمێکی نێونەتەوەیی  ھەیە لەچاودێری کردنی حکومەتەکان لەبابەت ھەڵبژاردن و تەواوی مافەکانی تری مرۆڤ .
ئەگەر ھەڵبژاردنێک بەوشێوەیە بەرێوە چوو  کە باسکرا دیموکراسی بەئاسانی دەھێتەدی و بەردوامیش لە لەگەشەکردن و بەھێز بوون دایە بەڵام روودانی بە پێچەوانەوە ھەوڵ و سەرسەختیەکان دانامرکرێنیێت بۆ فەرھەمکردنی ژیانێکی دیموکراسیانەی راستەقینە چونکە مێژووی مرۆڤایەتی مژدەبەخشە بۆگەلان بەوەی ئارمانج و مەبەستە رەواکان ھەر دێنە بوون ھەرچەند رێگری توند و زەبرو زەنگ ھەبن .  

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت