بەهرۆز جەعفەر : کاوە گەرمیانی یەکەمان چى بەسەرهات .. !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تا بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێنەکردووەو ، پێیان نەوتوین دنەدانى ئەم کەیسە دەستى سیاسی لەپشتەوەیە با قسەى خۆم بکەم .
 پێش هەرشتێک خێزان و خانەوادەى کاوە گەرمیانى قوربانى یەکەم و کۆتایین . بزانن ئێمەى هاوپیشەو هاورێبازى کاوەکەتان ، تەنها دوو شتمان مەبەستە ، یەکەم : کورد دۆستى ، دووەم : مرۆڤدۆستى . جا هەر لایەن و کەسێک تنوکێک لەگەڵ ئەمە ڕێک هاتەوە . من بەپێی پەتى ڕووبەڕووى ئەڕۆم . ئەوەش بزانن هەموو لایەنەکانى کوردستان یەک خام و قوماشن ، هەرئەمەیان لێدەر ئەچێت و ئەوەشێتەوە کە لەکوردستان بونى هەیە . بۆیە تکایە کێ خزمەت بەقەزیەى کاوە و کەیسەکەى ئەکات ، ڕێ لە فەرامۆش نەکردنى ئەگرێت ڕووبەڕوى بڕۆن ، ئەى بۆچى سەرکردەکانى ئۆپۆزسیۆن ، بۆ مەرام و مەغزاى ژێر بەژێرى سیاسیی و دارایی خۆیان بەناشەفافى لەگەڵ پارتى و شوێنى کەش دائەنیشن ، بۆ ئێوە حەرام بێت ؟. لەبەرئەوەى یاسا نییەو کەیسەکە بەسیاسیی کراوە ، کەواتە دەبیت شوین ( هەر) بەرزەوەندیەک بکەون بۆ ئاشکراکردنى کەیسەکە ، ئەکەر وابیت دەبیت رەخنە لەسیاسەتى بەیەدە بکرین بۆجى لەکەل وەزیرى بەرکرى ئەسەد کۆئەبنەوە ؟. ئاخر ئاشکراکردن و دانبیانانى کەیسى ” رفیق حریرى ” لەلایەن دادگاى لاهاى نیودەولەتییەوە ، بەهەولى بەرزەوەندییە سیاسییەکانى ئیسرائیل و یەکیتى ئەوروباو ئەمریکاو بەشیکى لوبنان و سعودیەوە بوو . خۆ هەموو کەس بیشوتر ئەیزانى حزبولایە . بەلام دادکا سەلماندى و دانى بى دا نا ئەوە موهیم بو …
بۆیە تکایە گوێ لەکەس مەگرن ، جگە لەمەسارى بەرژوەندییەکانى کەیسەکە نەبێت .
کاوە گەرمیانیەکەمان چى لێهات ؟. چەندین جار وەک ئەوەى قومارێکمان دۆڕاندبێت لە بۆنەکاندا پێیان وتوم : ئەوە مەسەلەى کاوە گەرمیانییەکەتان چى بەسەر هات ؟. ئەمە پەیوەست نییە بەمەرگ و چوونى کاوە گەرمییانییەوە ، ئەمە مۆرێکى ناشرینە بەنێوچەوانى هەموو نوسەرو ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیرێکەوە ، کەمن دەمیکه پێم وایە ئەم جینه وەئاکایه  جگە لەهەڵوێستى کۆتایی ، هیچ ئەرکێکیان نەماوە ، هەموو ڕۆڵە سلبیەکانى خۆیان گێڕاوە .بێدەنگبون ، سست بون لەئاستى کەیسەکەى کاوەدا ، جارێکى تر شەرعیەتدانە بەو کلتورو سیستەم و دەسەڵاتەى مەرگدۆستەو کۆڵانەو کۆڵان بەدواى هاوڵاتیان و دەنگە دلێرەکانەوەیە ، کوشتنى کاوە هەرگیز کوشتنى ئازادیی نەبوو ، بەڵکو تیرۆرى ئەو ڕۆحیەتە بوو کەلەهەناوى کۆمەڵى کوردیدا ئازایەتى بەرهەم ئەهێنا ، ئەوان هەمیشە ئازایەتى دەکوژن .
” کاوە ” ڕۆژ تا ئێوەرەکى شەڕى لەسەر ژیان و قوتى خەڵک کرد ، کەچى جگە لەچەند چالاکێکى هەندەران ، هەموو ئەوانەى شینى جدییان بۆ کاوە کرد لەپەنجەى دەست تێنەپەڕین ، ئەو بەیانییە ئێمە لەسلێمانییەوەو خەڵکى کەش لەهەولێرو کەرکوکەوە گەشتنە کەلار بۆ ناشتنى تەرمەکەى ، هێشتا نیوەى کەلار هەر لەخەویش هەڵنەسابون !!. خەڵک کەى هەڵئەسێت ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت