ئەڵماس مستەفا : لەبیرمکە .
هیچ ئێوارەیەك نامباتەوە سەر ژوانی
تەنیایی ئەوساتانەی لەگەڵ یەك بووین
هیچ زەمەنێك ئاوڕ بۆ دواساتی
ئەم ماڵئاواییەمان ناداتەوە
هیچ خۆزگەیەك شەفاعەت
بۆ بێداری فرمێسکی وەریوی
نیگاکانمان ناکا
تازە بەسەر چوو ئەو ڕۆژانەی
پێم ئەوتی بێ‌تۆ ناژیم .
——
نــــــــــــــــــــــــــــــــزا
کێ هه‌یه نزایه‌ك بکا بۆئاینده ..
تائهوین به‌رگه‌ی دووری و دابڕان نگرێ ؟
ئاخرمن ..
هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریکی هه‌ژمارکردنی
رۆژه‌کان ده‌بم .
بهتهسبیحهکهی نه‌نکم تادوایین
ساتی چاوه‌روانیم کۆتایی بێ
ئاخرمن
له‌وه‌تی هه‌م خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی
گه‌ردی شه‌پۆله‌کانم
تا دواین ساتی نههامهتیمی تیا سهربچی
نازانم که‌ی ..!!
تارمایی لهسهرفانۆسی ژووره‌که‌م لاده‌چێ !
له‌بری گوڵێکی ڕه‌ش .
تروسکایی ماچێکی لێوی ئه‌و
له ئینجانه‌ی ماڵه‌که‌ما ئه‌روێ .؟
- ئه‌ڵماس مسته‌فا : جه‌ژنی بێ تۆیی . - 2014-07-30
- ئەڵماس مستەفا : ئایا پیاوان عاشق ئەبن! - 2014-07-24
- ئەڵماس مستەفا: لەبیرمکە . - 2014-03-21