Bank-dz

بیست ملوێنیان دزییوە ، کەچی بوو بەسەد ملوێن .. بۆ ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

نوسەرو ڕووناکبیر کامەران وریا قانع ، کورتە چیرۆکێکی لەزمانی عەرەبییەوە گۆڕیوەتە سەر زمانی کوردی و لەسەر بەشی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوەو . واتای گرنگی هەیە  ..

ئەمەی خوارەوە کورتە چیرۆکەکەیە بەناونیشانی  ” دزیيه‌ك و واتاكانى ژیان ” .

دزیيه‌ك و واتاكانى ژیان

كۆمه‌ڵه‌ دزێك ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر بانكێكى حكومى
 سه‌رۆكى دزه‌كان به‌ كه‌سه‌كانى ناو بانكه‌كه‌ ئه‌ڵێت ( نه‌جولێن پاره‌ هی حكومه‌ت و ژیانى خۆشتان موڵكى خۆتانه‌ )
هه‌موو به‌ هێمنى له‌سه‌ر زه‌ویيه‌كه‌ راكشان . ئه‌مه‌ پێده‌وترێت ( گۆران له‌ بیركردنه‌وه‌ ) .
 ئافره‌تێك له‌ ستافى بانكه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر وروژێنه‌ر له‌سه‌ر مێزێك پاڵكه‌وت بوو, یه‌كێك له‌ دزه‌كان پێيوت
( خانم ئیمه‌ نه‌هاتوین لاقه‌ت بكه‌ین, ئێمه‌ هاتووین بانك بدزین ) ئه‌مه‌ پێده‌وترێت پرۆفیشناڵى
كاتێك دزه‌كان چونه‌وه‌ ماڵًه‌وه‌ ,بچوكترین دز كه‌ خاوه‌نى بروانامه‌ى ماستر بوو له‌ بوارى ئابورى به‌ سه‌رۆكه‌كةى وت كه‌ ته‌نها شه‌ش ساڵ له‌ قوتابخانه‌ بوو (گه‌وره‌م با پاره‌كان بژمێرین ) سه‌رۆك له‌ وه‌ڵامى وتى ( تۆ زۆر گێلى ,چونكه‌ ژماردنى ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ كاتێكى زۆرمان لێ ئه‌بات, چاوه‌روان بكه‌ , ئه‌مشه‌و له‌ هه‌واڵه‌كان پێمان ئه‌ڵێن ) ئه‌مه‌ش پێده‌وترێت ئه‌زموون .
كاتێك دزه‌كان بانكیان به‌ جێهێشت , به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كه‌ ته‌له‌فۆنى بۆ به‌رێوه‌به‌رى گشتى بانك كرد وتى ” گه‌وره‌م با په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسه‌وه‌ بكه‌ین چونكه‌ بانكه‌كه‌مان دزى لێكراوه‌ ” به‌رێوبه‌رى گشتى پێیوت” په‌له‌ مه‌كه‌ با ئێمه‌ش 10 ملیۆن دۆلار بدزین بیخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و 70 ملیۆنه‌ى كه‌ پێشتر دزی بوومان ” ئه‌مه‌ش پێده‌وترێت مه‌له‌ كردن له‌گه‌ڵ شه‌پۆل. سوود وه‌رگرتن له‌ دۆخێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆت .
به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كه‌ به‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى وت ” خۆزگه‌ هه‌موو مانگێك دزیه‌كى وا روویئه‌دا ” ئه‌مه‌ش پێده‌وترێت كوشتنى روتین و سوود وه‌رگرتن له‌ پۆسته‌كه‌ت .
رۆژى دواتر ده‌زگاكانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ بانكێك 100 ملیۆن دۆلار دزراوه‌.
دواتر دزه‌كان دواى چه‌ندین جار ژماردنه‌وه‌ى پاره‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وان ته‌نها 20 ملیۆنیان بردوه‌ , سه‌رۆكى دزه‌كان زۆر توره‌ بوو وتى “به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كه‌ به‌ ته‌نها 80 ملیۆنى بردوه‌ , بێ ئه‌وه‌ى كراسه‌كه‌ى توزێێكى له‌سه‌ر نیشتبێت،كه‌واته‌ باشتره‌ خوێنده‌وار بیت تاكو دز بیت ,ئه‌و وته‌یه‌ راسته‌ ( زانین نرخه‌كه‌ى زێره‌) “
به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو چونكه‌ توانى به‌م دزیه‌وه‌ قازانجيكى زور بكات. ئه‌مه‌ش پێدوترێت قوزستنه‌وه‌ى هه‌ل و سه‌ركێشى كردن
كه‌واته‌ زۆربه‌ى جار دزه‌ گه‌وره‌كان پۆسته‌ به‌رزه‌كانن ,به‌ڵام به‌ بروانامه‌وه‌ دزن .

وه‌رگێرانى له‌ عه‌ره‌بیه‌وه

‎‌‎