Azad-Hemdi-1

ئازاد حەمدى : بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانمان لە 1946— تا — 1956  .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کە لە پۆلی یەکەمى سەرەتایی وەر گیران بە قوتابى لەو کاتەوە تا ساڵی 1950قوتابخانەى سەرەتایی یەکەمى هەڵەبجە ، لە پێدەشتێکى بەرفراوانى خوار پیر محەمەدەوە بوو ، لە خۆرئاواى هەڵەبجە ، کە شاعیر ئەحمەد موختار جاف بە خەڵات زەویەکەى بەخشیویبوو وە بەپیتاک کرابوو بە قوتابخانە ( لە بەشی یەکەمى هەڵەبجەو کەسایەتیە کانیا بەدرێژى روونم کردۆتەوە ) .. لەسەرەتای ئەو کاتانەدا بە تەلبەندێکى ڕێکو پێک چواردەورە درابوو ،کە بەدرەختى ژاڵە و پێمان دەووت ژاڵە ماسی و سەوزاییەکى باشی دڵگیری تێدا بوو ..قوتابخانە کە شەش پۆلی بوو .
لەو کاتەدا بەڕێز{ تاهیر یحى بەگ } بەرێوەبەرمان بوو .. لە پاش ئەو بەڕێز { نورى حەمەدئەمین ئاغا } بووەبە بەڕێوە بەر .. هەتا پۆلی پێنجەم لەوێ ماینەوە ، لە سەرەتای بەهاردا مامۆستا شێخ حەمە ئەمین شێخ ئەوڵا لەسەر داواى قوتابیاندا مۆڵەتى وەرگرت پۆلەکەمان بە سەردانى زانیارى بباتە ئەحمەد ئاوا .. بە پاسەکەى ( رەئوف دەروێش فەرەج ) بەیانیەکى زوو کەوتینەرێ ..َ کە تا گەشتینە ئەحمەد ئاوا ، چەند جارێک ماشینەگە لەناو قووڕدا چەقی … بە خۆشیەکى زۆر و ماندووبوونەوە گەشتینە سەر چاوە کە ، لە هاتنە خوارەوەدا دەستم خستە سەر تاشە بەردێکى گەورە بۆ پاڵپشتى دابەزینەکەم و بەردەکە ترازاو بەرو خوار بوویەوە ، هاوارمان کردە هاو پۆلەکانمان خۆیان لادەن .. هەموو فریاى خۆلادان کەووتن یادى بەخێر کۆچکردوو ( کەمالى مەلاقادر ) نەبێت ، خۆیی دایە پەنای بنە دەوەنێک و بەردەکە بەسەریدا رۆیشت بەبێ ئەوەى هیچ ئازارێکى پێ بگات .. ئەوەى جێگەى خۆشحاڵی بوو پاش لێپرسینەوە ، مامۆستا لێم بووراو بەڵام بەدرێژایەتى ژیانم بووە گرێەکى دەروونى بۆم کە هەرگیز بیرم نەچووەوە …لە پاشدا بۆ پۆلى شەشەم قوتابخانە کەمان گوێزرایەوە بینایەکى تازە لەپشت سەراوە وە ناوى لێنرابوو (اڵانتێار) سەرکەووتن .. وە بەڕێز مامۆستا {عەزیز شاڵی } بوو بە بەڕێوەبەرى ….، تاقیکردنەوەى (بەکەلۆر) شەشمان بۆ یەکەم جار لەناو هۆڵەکەیدا ئەنجامدا ..
بۆ پۆلى یەکەمی ناوەندى هاتینە قوتابخانەى (ناوەندى هەڵەبجە )، کەوتبووە سەرو سەرا بەرانبەرى ماڵى قائمقام وتەنیشت خەستەخانەکە .. بەڕێوەکەى مامۆستا ( حەمید) ی ناوبوو .. بۆ پۆلى دووەممان ئەو بەڕێزە گوێزرایەوە …مامۆستا بابا عەلی شێخ لەتیف ، کەمامۆستای زانست و زیندەوەر ناسی و کیمیا بوو بوە جێگرى بەڕێوەبەر..، ئەوەى شایانى باس بێت لەو کاتانەدا جموجۆڵی سیاسی سەری هەڵدا و یەکیتى خوێند کاران کەووتنە چالاکى … زۆر ڕۆژ بەپێی ویستى خوێند کاران ، لە وانەکان دەچوینە دەرەوەى پۆلەکان .. بۆ نمونە یەکێک لە هۆکاری نەچوونە ناپۆلەوە ئەوە بو کەئەبێت مامۆستاى ئینگلیزى (قاسم) وانەکەى هەر بە روونکردنەوەى ئینگلیزى نەبێت ، بەڵکو ئەبێت بەعەرەبی وانەکەى روونبکاتەوە .. پاش چەند ڕۆژێک لەگەڵ جێگرى بەرێوەبەردا ڕێککەووتن کە بەزمانى عەرەبی وانەکە ڕووندەکرێتەوە .. وە خویندکاران بەومەرجە هاتنەوە ناو پۆل .. بەڵام لەوانەى ئینگلیزى مامۆستا قاسم هەروەکو جاران بە ئینگلیزى وانەکەی ووتەوە … کەپێمان ووت ، لەوەلامداووتى ناتووانم … بە هۆیەوە هەموو قووتابیان لە پۆلەکان هاتنە دەرەوە …بۆ بەیانى ئیدارە گفتی دایەوە کەوانى ئینگلیزى بە ویستی خوێندکاران دەبێت …… زۆری نەبرد دەنگۆیی ئەوە بڵاو بووە وە کە بەڕێوەبەرێکى زۆر تووند دانراوە .. پاش چەند ڕۆژێک هات .مامۆستایەکە گەنج و قژ پڕی رەش . بەناوى مامۆستا {سەعدەدین ئیبراهیم } .یەکەم هەنگاوى پاکردنەوەى و بۆیەکردنی هەموو خوێنگاکەبوو .. لە پاش چەندڕۆژێک کاتێکمان زانی بریاری دا کەس لە پۆل دەرنەچێت و ئامادەبووان ناو نووسکرا ، بە مۆری خوێندگاکەوە لاپەڕە کاغەز دابەشکرا و بەناوی خوێندکارەکانەوە .. لە پاشدا چەند دێڕە نووسیینێکان بۆ خوێندینەوە کە بینووسین ..بۆ سبەینى بەیانى بریارێکى کۆمەڵی مامۆستایانمان بۆ خوێندرایەوە بە دەرکردنى خوێندکار ( محەمەمەد دەروێش ) لە قوتابخانە بەوەى تۆمەتبارکرا بە نوسینى ووتەى ناشرین لەسەر دیوارى ئاودەستەکان ؟!! { وامان بۆ دەرکەووت کە بووە قوربانى بو چاوشکانى خوێندکاران و ] ئەم بەڕێزە لە پاشدا بووە شۆفیر تا کۆتایی ژیانى …
وە بەڕێوە بەر بریارێکى تری دەرکرد کە ئەبێت هەموو خوێندکاران بە جلی چاکەوتو پانتۆڵەوە بێنە ناو خویندگا ..چوونکە ئەو کات سەرجەمەم خوێندکاران بەجلی کوردیەوە دەوامیان ئەکرد بەتەنها من نەبێت .. ، لە کۆتایدا چەند خوێندکارێک زۆر لایان شەرم بوو بیپۆشن بەبێ یەکوودوو نارد درانە ماڵەوە بە مەرجى هاتنەوەیان دەبێت پۆشینى جلی رەسمى بوو …. بەناچاری و یارمەتى دانى هاوڕێکانیانەوە شەرمیان شکاندن و هاتنەوە ناو پۆلەکانیان …
زۆری نەبرد لەگەڵ ئەوەى بزووتنەوەى سیاسی داواکاری جەماوەرى ئەو سەردەمانە خوێنکاران یەک هەڵوێست بوون ،هەر لەو سەردەمانەدا بەڕێز ( مەحمود حاجى رەحیم ) کە خوێند کارى پۆلى سێهەم بوو لەڕێگەى عەنەب بریندارکرا لەسەر هاندانى جوتیاران دژی دەرەبەگ . بە برینداری گەیەنرایە خەستەخانەىسلیمانى… پەنجەى تۆمەت نرایە سەر بە ڕێز ( مەحمود حسەین بەگ ) و لەسەرای هەڵەبجە گیرا .. ژوورێکى تاوڵەى پۆلیسەکانی وەکوو ژوورێکى تایبەت بۆ ڕێکخرا و لەوێدا بەند کرا …خوێندکاران کەووتنە خۆپێشاندان و نەچوونە ناو پۆلەوە بۆ پشتگیرى ئەندامێکى چالاکیان بەتایبەتى کاک مەحمود بەرپرسی خوێنکاران بوو بەناوى باڵی پێشکەووتنخواز (الجناح التقدمى ) ، دەستە دەستە خوێندکارانى پارێزگای سلیمانی دەچونە سەردانى و پشتگیری لێکردنى .. بۆ ئەم مەبەستەش خوێند کارانى هەڵەبجەش خۆیان ڕێکخست بەلۆری تابچنە سەردانى ، دەستەڵات بەو مەرجە ڕەزامەندى نیشاندا کانابێت هیچ سروود و هیتافدانێک هەبێت …کەچوینە خەستە خانەکەى سلیمانى دیمان بەو هۆیەوە زۆر قەرەباڵغ وەستاوون ، تا سەرەمان هات و بەدیداری کاک مەحمود شاد بووین بەوورەیەکى زۆر بەرزەوە پێشوازى لێکردین لە گەڕانەوەماندا بەڵێنەکەمان شکاند بە هتاف و سروودى نیشتیمانیەوە خۆمانکردەوە بە هەڵەبجەدا…،..وە لە پۆلى دووەمدا بووین [مەلیک فەیسەڵی دووەم ] هاتە پۆلەکەمان وانە بەڕێز (مامۆستا سەید محێدین )مان هەبوو ..
هەرچەند لەسەرەتای دەست بەکار بوونى مامۆستا (سەعدە دین ) لە بەڕێوە بردنى ناوەندى هەڵەبجە ، لە لایەن خوێند کارانەوە بە ساردیەوە پێشوازى لێدەکرا ، بەڵام دەرفەت نەدان و تووندوو تۆڵی هۆ کارێکی واى کرد خۆپیشاندان و هاتنەدەرەوە لەپۆل نەما..، شان بە شانى ئەمەش زۆرگرنگی دا بەبنەماکانی بەڕێوە بردن {دەوامى ڕێک و پێک، چالاکى وەرزشی و هونەری ….} بەتایبەتى لەو ڕۆژەى ( مەفرەزەیەکى پۆلیس کەویستیان بێنە ناو خوێندنگا بۆ دەستگیر کردنى چەند خوێند کارێک ..بەڕێوەوبەر زۆر بەتووندى بەرەنگاریان بوویەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک پۆلیس بێتە ناو خوێندنگا… ئەمە هەڵوێستەیەکى دڵسۆزانەبوو ..کارێکى دەروونى باشی کردە سەر هەستى خوێند کارەکان ….
شایانى باسە وەکو دوو خوێنکاری هونەرى گرنگى زۆرى دایە (من و حمەسعید حەسەن) .. ژوورێکى گەورەى دامەزراند بۆ کاری هونەرى و دروستکردنى هۆیەکانى ڕوونکردنەوە ، هەموو کەرەسیەیەکى بۆدابین کرد .. بە گورزە کاغەز و مقەبای 70× 90 ی لە سلەیمانیەوە بۆ هێنا ، کە لە هەڵەبجە دا نەبوو.. بەڕادەیەک ئەرکى خستە سەرشانمان زۆربەى کاتەکانمان لەو شوێنەدا ئەنجام ئەدا.. ڕۆژانە لەوانەکاندا بانگى ئەکرینە ئیدارە و ئەرکى هونەری پێئەسپاردین ..کارێکى وای کرد هەموو هویەکانى خوێندنی ناو کتێبەکانى پیًدرووستکردین ، خۆی و مامۆستا ساڵەح مەلا محمەد و مامۆستا فوئاد عیزەت ، هاوکاریان دەکردین ..چالاکى هونەرى نەبوو لە هەڵەبجەدا بکرێت ئێمەى تیا نەبین بۆ ڕازانەوەى باغى گشتى بەتایبەتى جەژنەکانى دارو درەخت ……
رۆژێکى 18/ رەمەزان بوو لەوانەى دووهەمدا بە ڕێوەبەر(کاک جەمالى کارگوزارى) نارد بەدوواى من و حەمە سەعید دا ، وانەی عەرەبیمان هەبوو مامۆستا (ێمد ) کۆیی پیًیدەووتینەوە ، ووتى ماوەیان نادەمێ بە بەرێوەبەر بڵێ من مۆڵەتیان نادەمێ ..! زۆرى نەبرد بەڕێوەبەر خۆی هات .. داواى کردین لەوەلامداووتى دەرسی (الحالیان) پێئەڵێمەوە باسێگى زۆر گرنگە و بەتایبەتى بۆ بەکەلۆرى .. بەڕێوەبەر ووتى کاریکى گرنگم پێانە خۆم دووایی بۆیان (شەرح) دەکەم … ، لەگەڵ خوێندکار مەحموود ئەحمەد باوەکۆچەکى بردینە ئیدارە ووتى بڕۆن کەرەسەى تەواو بهێنن لەگەڵ مامۆستا ساڵح و فوئاد بچن بۆ رەسمکردن ..رووی کردە ( محمود عەلی ) ووتى ئەمانەدەنێرم بۆ باوەکۆچەک بۆ رەسمکردن ..، تۆش نەڵێیت رەمەزانە خواردنى نیوە ڕۆیان بۆ ئامادە دەکەیت ÷هااااا.
تا نیوەڕۆیەکى درەنگ یەکى چەند وێنەیەکمان نەخشاند و هاتینە ماڵی کاک مەحموود دایکى بەڕێزى برنج و مریشکى بۆ ئامادە کردبووین .. عەسرێکى درەنگان گەشتینەوە خوێندنگاو بەڕێوەبەر لە چاوەرووانیماندا بوو .. ووتى وەرن بزانم بەرهەمتان هەبووە .. ؟؟ وە دەستخوۆشی زۆری لێکردین .
ئەو مامۆستا بەڕێزانە لەو ماوەیەداکە بیرم مابن لە ناوەندى :- مامۆستایان [ بابا عەلى شێخ لەتیف ، محێدین سەید ئەحمەد ، محەمەد حەوێز ، ێمەد کۆیی ، فوئاد عیزەت ، ئیحسان حیکمەت ، جاسم عەرەب بوو ئینگلیزى پێدەووتینەوە ، جاسم موسڵاوى جەغرافیای دەووتەوە ، عبدالجبار ئالووسى ، مێگفى مەلاسەعید ، عمر مێگفى ، فازیل عیرفان ، جلیل میسرى وەرزشى دەووتەوە لە پاش ئەو ساڵەح مەلا محمد بووە مامۆستای وەرزش و ماوەیەکى زۆر مایەوە ……..}.
یادیان بەخێر .