Hellbjardin-

بورهان شێخ رەئوف : هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى تورکیاو چەند سەرنجێک .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەگەر چاوێکى خیرا بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى ئەم دواییەى تورکیادا بخشێنین لە 30/3/2014 دەبینین جارێکى دى پارتەکەى سەرۆک وەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەگەر پاشەکشەیەکى کەمیشى کردبێت لە چاو هەڵبژاردنەکانى پێشووتردا کە ئەردۆغان لە ووتارى سەرکەوتندا کە لە درەنگانێکى شەوى ئەنقەرەدا لە پاش دەرکەوتنى ئەنجامە بەراییەکان لەبەردەم بارەگاى پارتەکەیدا بۆ لایەنگرانى ووتى دەبێت بزانین دەنگەکانمان بۆ لە 51 % ەوە بۆ 60% سەرنەکەوتووە بۆ 46% دابەزیووە هەرچەندە ئێستەش هەر هێزى براوەى یەکەمى ووڵاتن بەڵام ئەمەش سەرنج و هەڵوێستەیەکى گرنگە بۆ پارتەکەیان و ژیانى پارتایەتى ، هەروەها خۆگرتنێکى بەهێز بوو لە بەردەم ئەو هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەى کە لە نێوان پارتى کۆمارى chp وپارتى ناسیۆنالیستى mhp و جەماعەتى فەتحوڵا گویلەن دوور لە ڕووناکى ئاراستە دەکرا هەروەها خۆى وەتەنى ئەردۆغان زللەیەکى عوسمانیانەیان بە بناگوێدا کێشان کە هەرگیز لە بیریان نەچێتەوە ، هەروەها پێویستە باسى ئەوەش بکەم ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشدا دۆڕان ئەوانەى دەیانوویست هەرەس بە ڕێگەى ئاشتى کێشەى کورد بهێنن ، بەڵێ ئەنجامە بەراییەکانى ئەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانە هەروەکو لە زۆربەى ووڵاتاندا باوە سەرەتاو پێشبینیە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى داهاتوو کە ڕێگە بە پارتى داد و گەشەپێدان دەدات کە جارێکى ترو بۆ چوارساڵى تر بە بێ دەنگى هیچ پارتێکى تر حوکمڕانى ووڵات بکات کە ئەمەش ڕێ خۆشکەرە بۆ ڕیفۆرم و چاکسازى و ڕاگەیاندنى دەستوورێکى نوێ بۆ ووڵات کە ئەمەش خواستێکى گرنگ و لە مێژینەى گەلى کوردە لە باکورى کوردستان هەنگاوێکى باش پرۆسەى ئاشتى دەباتە پێشەوە ، هەروەها ئۆپۆزەسیۆنیش لەو داخوازیە پاشگەزدەکاتەوە کە داواى هەڵبژاردنى پێش وەختیان دەکرد ، لە هەمانکاتدا دەبێت ئەردۆگانیش ئەوە باش بزانێت کە ناتوانێت ئەم سەرکەوتنانە بپارێزێت کەبەدەستى هێناوە و ڕاى گشتى و شەقام لە گەڵ خۆیدا بهێڵێتەوە ئەگەر لایەنگرانى خۆى پێش ناحەزانى قایل نەکات بە چارەسەرکردنى کەیسەکانى گەندەڵى بە هەموو جۆرەکانیەوە بە شێوەیەکى ڕوون و ئاشکرا کە لە بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەدا زۆرتێوە گلێنران بە بنەماڵەى ئەردۆگان و شەخسى بیلالى کوڕیشیەوە هەروەها قەدەغەکردنى تۆرەکۆمەڵایەتەکانى وەکو توێتەر لە گەنجان کە ئەمەیان وەکو لە ئاژانسەکانى هەواڵدا بیستم لە دواى هەڵبژاردنەکان قەدەغەى لەسەر لابرا .
بەڵام ئەوەى لە کۆتاییدا جێ ى سەرنج و نیگەرانیمە دەمەوێت بەراوردێکى ڕاى گشتى تورک و عەرەب لە عێراق و تورکیادا بکەم لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن لە هەردوو ووڵاتدا . لە عێراقدا لە سەرو بەندى هەڵبژاردنەکاندا لایەنە عیراقیەکان بە باڵە جیاوازەکانی شیعەو سونەوە بۆ ڕاکێشانى هەستو سۆزى دەنگدەرانیان دژایەتى کورد دەکەن چ لە بڕینى بوودجەو جێ بە جێ نەکردنى مادەى 140 ى دەستوورو و هێنانى سووپا بۆ سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ئەوەى دەنگى زیاتر بە دەست بهێنن ئەمە پێمان دەڵێت کە شەقامى عەرەبى عێراق دژ بە خواست و دەستکەوتەکانى کوردە ، بەڵام لە تورکیادا پارتى دادو گەشە پێدان کە داینەمۆو خوازیارى بە ئاشتى چارەسەرکردنى کێشەى کوردە لەو ووڵاتەدا براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکانە ؟؟