demokrasi

خدر زوحاك : عراق و کوردستان ، سیستمێکی تڕۆمۆکراتی  .

زۆر جاران له ناخی دڵمەوه بەزەیم دێتەوه به دیموکراتیەت به تایبەت له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، ئەو دیموکراتیه بەدبەخته بووەته تڕۆمۆکراتی و ماهیەتی ڕاستەقینەی خۆی لەدەست داوه ، لەو کاتەی که هەموو پرۆژەی دیموکراتی له هەڵبژاردنێکی پڕ تەزویرو فێڵ دا کۆ ئەکرێتەوه ، ئەوەش له کاتێکدایه حیزبه بەناو سیاسیەکانی عراق و کوردستان تێڕوانینێکی ئەکادیمیانەیان نیه بۆ دیموکراتی و بە دیموکراتی بوون یان بۆ زانستی سیاسی . هەتا ئێستاش لای زۆرینەی خەڵك واپێناسەی سیاسەت ئەکرێت کەفن المکن بێت هەربۆیه دیموکراتی ئەکرێت بڵێن کەهەر کەسەو ئازاده لەوەی ئەیەوێت بیکات ، بەواتایەکی تر دیموکراتیەت بەشێکه لەسەر کۆنه کردن و قۆرغکردن و هەڵخەڵەتاندن و چاوزەق کردنەوه له خەڵك .
پێش ئەوەی هەرشتێ بڵێم : ئەمەوێت ووشەی تڕۆمۆکراتی شی بکەمەوه ، که دیاره وەك جۆن ووشەی دیموکراتی یۆنانیەو بەمانای دەسەڵاتی گشتی یان دەسەڵاتی گەل دێت ، بەهەمان شێوەش تڕۆمۆکرات ووشەیەکی یۆنانی یەو بەمانای تۆقاندن دێت ، ئه م ووشەیه له بەرامبەر ووشەی ارهابی عەرەبی دا دێت ، که دیاره ئەکرێت لەچەند گۆشەیەکی ئەو باره پڕ تڕۆمۆکراتیەتەی که لەعراق و کوردستاندا هەیه ئەو جۆره پێناسەیه بۆ ئەو دیموکراتیەی ئەو دەسەڵاته سیاسی یه بکەین .
که س لاری لەوەنیه که عراق و کوردستان له قۆناغێکی سەرەتای دیموکراتی بوون دایەو بەو مانایەی ئەکرێت هەموو کەسێك دڵی بەو هەنگاوه خۆش بێت ، بەڵام ئەوه کاتێك ئەکرێت ئەو دڵ خۆش بوونه هەبێت که دیموکراتیەت ببێته بەشێك له کەلتوری کۆمەڵگای عراقی و کوردی بەو شێوەیەش ، بۆ بوون به کەلتور ئەبێت له پەروەردەی خێزانی دا رەنگ بداتەوەو به شێوازێك ئەو نەوه نوێ یه پەروەرده بکرێت که بڕوای بەمافی تاك هەبێت و بەهیچ شێوەیەك له شێوەکان خۆ خزاندنه نێو مافی کەسانی تر نەبێت . له هەمان کاتدا یەکسانی له نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا بوونی هەبێت و هەموو ماف و ئەرکەکانی تاك بەشێوەی یاسای و ئەکادیمیانه ڕێك خرابێت ، نه ك وەك ئەو گاڵتەجاریه تڕۆمۆکراتیەی که ئەمڕۆ له عراق و کوردستاندا هەیەو هەموو جارێ له لێواری شەڕێکی نێوخۆ ئەگەڕێنەوه ، به شێوەیەك ئەو کۆمەڵگایە دابەشکراوه ، هەر لەچەند سەربازگەیەکی پڕچەك و ئامادەباش ئەچێت هەرکاتێك بەیەکتردا هەڵبشاخێن ئەوا کار لەکار ئەترازێ و یەك خوێنی ئەوی تر بەحەڵاڵ ئەزانێ حەڵاڵی ئەکات بۆخۆی و ، دوور لەهەموو عورف و عاداتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوری و …. هتد . کۆمەڵگای کوردی کراوەته بازاڕی ساغکردنەوەی هەموو ماده بەسەر چووەکان بەسیاسەتیشەوه که کوشندەترین مادەی ژەهراوی بووی کۆمەڵگای ئێمەیه هەتاکو ئەمڕۆ .
سه یره که له وه دایه ئه و ده سه ڵاته سیاسیه ی عراق و کوردستان ژماره ی دانیشتوانی ووڵاته که یان نازانن ،که چی هه ڵبژاردن ئه که ن و باس له نه بوونی ته زویرو شه فافیه تی هه ڵبژاردنه کان ئه که ن ، دواتر بۆ ساغ بوونه وه ی ده نگه کانی نێوسندوقه کان له بری ئه وه ی له ماوه ی چه ند کات ژمێرێك دا ته واو ببێت و ئه نجامه کان ڕابگه یه نرێن ،هه ندێك جار پێویستمان به چه ندمانگێکه بۆ ساغ کردنه وه و زۆر جاریش دوای ته واو بوونی ده سه ڵاتی کابینه کان ئه زانرێت ئه نجامه کان چۆن چۆنی بوون ، وه زۆرێکیش له و هه ڵبژاردنانه مه گه ر له ڕۆژی حه شردا ئه نجامه کانیان ڕابگه یه نرێت .
له هه مان کاتدا ئامانج ته نها به تاڵان بردنی سه روه ت و سامانی ئه م ووڵاته یه و هیچی تر ،هه ربۆیه کارگه یشتۆته ئه وه ی که هاووڵاتیش ناچاربێت زۆر جار ده نگی خۆی له به رامبه ر چه ند گه ڵا دۆلارێکدا بفرۆشێت و له بری جارێك چه ندجارێك هه وڵ بدات بۆ ده نگ دان ،له هه مان کاتدا به شێك له هاووڵاتیانی سوریاو ئێران و ووڵاتانی ده روودراوسێ له ڕۆژانی هه ڵبژاردندا زۆر شه فافانه به شداریمان ئه که ن به تایبه ت له و کاته ی نێوی مردووه کانیش له نێو لیستی ده نگ ده رانه ومردووه کانیش بۆیان هه یه ده نگه کانی خۆیان له گۆڕه کانیانه وه بنێرن ،به جۆرێك وه ك چۆن هه موولایه نه کانی ژیانی مرۆڤی عراقی وکوردی بێ سه ره و به ره یه ،هه رله خزنه تگوزاریه وه تاده گاته ته ندروستی و خوێندن و به رهه م هێنان و لایه نه ئابوری و سیاسی کۆمه ڵایه تی و هتد هه ربه هه مان شێوه ش هه ڵبژاردن و سیستمه تڕۆمۆکراتیه که ی عراق و کوردستان له و په ڕی مه ترسی دایه ،به تایبه ت له و کاته ی له نێو یه ك ووڵات دا چه ندان ناوچه ی جیاجیا دروست بوون و هیچ یه ك له و لایه نانه ناتوانن تاسه ر له نێو ناوچه و جوگرافیای لایه نه که ی تردا هه ڵبکه ن ،سونه ناتوانێ له نێو ناوچه ی شیعه نشیندا بژیه ت و به هه مان شێوه ش شیعه بۆی نیه ،پارتی ناتوانێ خاوه نی ده سه ڵات بێت له ناوچه ی سه وزو نیلی داو به هه مان شێوه ش سه وزو نیلیه کان له ناوچه کانی پارتی له دانوه کان ئاوه که یان به ده سته ئه ویش ئه بێت ده ستی پێوه بگرن ،ئیسلامی و حیزبه بچووکه کانی تر دوای هه ڵاکه وتوون و به رده وامن بۆ دووپات کردنه وه ی مێرخاسیان بۆ ووڵاتانی ده ره وه و ده سه ڵاته نێوخۆیه کان تا به رداشه که نه یان هاڕێ ،به جۆرێك له ئێستادا ئێران و تورکیا باس له کۆنگره ی نه ته وه ی و ستراتیژه دورخایه نه کانی نه ته وه ی و پێك هێنانی حکومه ت و ره وشی سیاسی عراق و کوردستان ئه که ن ،ئه وه یه دیموکراتی خێڵه کیانه ی ده سه ڵاتی کوردی له کوردستاندا ،دوای شه ش مانگ له هه ڵبژاردنی په رله مانی کوردستان ، هه تائێستا حکومه ت پێك نه هاتووه وپێم وانیه به وزوانه ش پێك بێت ،تۆبڵێت که ئه نجامی ئه م هه ڵبژاردنه راگه یه نرا ؟ که ی حکومه تی عراقی پێك بێت ؟
ئه گه ر ئه وه ی له عراق و کوردستان ئه گوزه رێت دیموکراتی و ئاشتی و به یه که وه ژیان و هه ندێ دروشمی تری بریقه داری ئه و سیاسیانه ی که هه روا چل ساڵێکه سه رکرده ن ،بێت ئه بێت بڵێن هه زار ڕه حمه ت بۆ دکتاتۆری بۆ نایگۆرن به باره که ی تردا وه ك گۆڕیویانه به تڕۆمۆکراتی .