Abubakir-Caf-5

ئەبوبەکر جاف : ژیژیکی ترساو لە دولوز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جیاوازییەکە لەو سەرچاوەو پانتاییا ، نەدایە کە دەگەڕێنەوەی بۆ ، لەو باوکانەدایە کە ناچارییەکی تێۆری و و فکرییە تا ڕەوایەتی بەخشبێت بە کۆمەڵکێک کاری ئەرگیومێنسازی و پرۆسەی بەڵگە هێنانەوەو بەڵگەگاندن . مێراتێک هەیە ، مێرایتێکی فکری قوڵ و دەوڵەمەند ، کاری هەر فەیلەشوفێکیش چۆنێتی کارکردنەوە لە ناو چەمکاندن و کۆنسێپتۆالیزاسیۆن لە ناو ئەم چەمکە پێشینەیانەدا . میراتی دولوز ، بە تایبەت ئاستە ئیمانانسەکەی ، ئیمانانسێکی ڕەها بە جۆرێک کە نەک ناتوانرێت جیابکرێتەوە ، ناتوانرێت وێناش بکرێت ، واتە ئاستێکی ژێر- تەصەوری هەیە. ناوناو لە کۆمەڵیچک پرۆسەی ناو ژیان لای دولوز حەزەرو بە ئاگاڵێبون و بڕێکیش ترسی بەربرسیارێتی هەیە . دولوز فەیلەسوفی فڕێدانی چەمک و حوکم و بەها نییە . ئەو تەواو بە پلەی ئیمتیاز فەیلەسوفێکە لە ناو ( کردەی بیرکردنەوەدا ) ، واتە هەمیشە لە ناو بیرکردنەوەدایە و ترسی لە دەرەوەی بیرکردنەوە هەیە . 

دەرەوەیەک بەو هێماو دەلالەتەی جۆرێک لە جیابونەوەو گەڕانەوەو بەرزبونەوەو دابڕان دروستببێت ، تا لە ڕێگەیەوە ( ناوەوە بە وێناو بە میکانیزمەکانی دەرەوە ببینرێت ). بەلاچم ئەمە دەلالەت لەوە ناکات کە ( دەرەوەیەک بونی نەبێت ، بەڵام وەک دەرەوەی ناوەوە ، دەرەوەیەک ) جیانەکراوە لە ناوەوە. واتە هەرگیز دەرەوە ئاستێک نییە ناوەوە بە جیاکراوەی ببینرێت. دەرەوەیەک کە لە هەمانکاتدا ناوەوەیە . دولوز چی ویستووە.چی دەوێت؟ ئەو بەرمەبناوی میراتێکی چەمکاندنی فەلەسەفی هەر هیوم و سپینۆزاو نیتشەو برگسۆنەوە ، دەزانێت چۆن هارمۆنیەکی ( ناوەکی ئیمانانس و لە هەمانکاتدا ترانسدێنتاڵی ئەدۆزێتەوە . دولوز فەیلەسوفی ژیانە ، فەیلەسوفی بونە ، ئەو لە زۆر شوێندا خۆی وەک میتافیزیسیان ناو دەنا.گەورەترین پینت و ئاستێک کە دەکرێت دولوزی پێ جیابکرێتەوە ( بڕوابونێیتی بە ژیانێکی نا نوقسان و کەموکورت ). دولوز ئەم کاملبونەی ژیانی لە کۆی چەمکەکانیدا چەمکاندووە.
ئەو بە تێپەراندن و تەجاوزکردنی ( دوالیزمەکان) و دیلێکتی هێگڵی ، دەزانێت لە کوێدا فەیلەسوفی جەختکردنەوەو ئیسپاتە ، واتە هیچ کات کاری بە سەر پارادۆکس و ئەنتاگۆنیست و دژایەتییەکانەوە نییە . ئەو فەیلەسوفی کۆکردنەوەی پارادۆکس و ئەنتاگۆنیست و دژایەتی و ناتەباییەکان نییە . ئەو فەیلەسوفی ئاستێکی تری ژیانە ، واتە ئاستێکی ئۆنتۆلۆژی.دۆزینەوەی ( یەک- فرەیی) بون.
دولوز بۆیە (نوقستانییەک) لە بوندا نادۆزێتەوە ، ترسی لە ناو نان هەیە، ناو نانێک کە هەمیشە ستراتیژیەتی ( بانگەشەکردنێک ) هەبووەو هەیە بۆ ناونان وپرۆسەی ناو نان بەڵام بە نیەت و ئامانجی ڕابەرایەتیکردن و بە حوزور هێنانی ( هێزێک ) یان سێنتێزێک ، کە پێویستی بە دوالیزکی سەردار- کۆیلە هەیە . واتە ، ئەوم ناونانە ، ئەم تەعینکردن و دیاریکردنە ، کە مێژوییەکی درێژی هەیە ، تا ئەفلاتونیەت دەڕوات ، بە دیکارت و هێگڵدا تێدەپەڕێت ، بەمارکس تەجەللی ئیدۆلۆژی خۆی دەگاتە ئەو پەڕ!. ئەلبەتە لاکانیش کە ڕیەکی تری ئەفلاتونیەتە ، ڕویەکی تری هێگڵە بە تەفسیرە کۆژێفەکەی ، دابڕاو سەربەخۆ نییە لە ئەفلاتونیزم و ( نوقستان و نەقێگەرایی) ناو گوتاری فەلسەفی بون . ئا لێرەوە ئۆبژێ و سوژەی لاکانیش ، ئارەزوی ئەویتری لاکانی لە ئاستێکی دەرونشیکاریدا بۆ ئۆبژێ هەمان دراو پێدراوی ( ئیدیای دەرەکەی ئەفلاتونگەراییە) ، هەر لێرەدا ئاست و ڕەهەندێکی تیۆلۆژی هەڵگەڕاوە ، یان تیۆلۆژی نوقستانگەرایی بون دەبێتە بەشێکی جیانەبووە و دانەبڕاو لەم گوتارە دیالێکتیی و دوالیزمگەراییە . دولوز لە دەرەوەی بون ، شتێکی تر نابینیت . بەمانای نەبون ، عەدەم ، هیچی ڕەها،ئەو ڕییلێک نابینیت کە شوێنێک بێت هەم هەبێت و هەم نەبێت . کۆی ئەکانە لە ناو بوندا هەیە وەک ئیماناس و جیانەبووەوە لە بون .
ژیژک ، ڕێک پێچەوانەی ئەو کارێکتەرو خەصەڵەتانەی باسمانکرد لای دولوز ، بە زیاترو زیاتریشەوە هەویەت و شوناسی ژیژک پێکدێنن . میراتی ئەم ، میراتێکە بە هێگڵ و مارکس و لاکاندا ، ئەڵبەتە بە ناواخن و ئاستێکی پڕ لە ( ئەفلاتونیزم ) نوینەرایەتی گوتاری نوقستانگەراییە ) نوینەری ڕییلێکی ( نەناسراو ، نەدیتراو ، تەنانەت نبوشە ). مەترسی ژیژک تەنیا وەستانی نییە لە سەر ( نەقێ و نوقستانییەکی بون) مەترسیە گەورەکە نوێنرایەتیکردنی شوناس و ناسنامەیەکە کە گوتاری ژیژک و میراتگرانی ئەم گوتارە باس لە پڕکردنوەی دەکەن. ( دولوز برشوای بە نەقس ) نییە . ژیژەک نوینەرایەتی گوتارێکی ( یەکتایی و یەک )دەکات ، بەڵام بە شێوازێک کە دەکرێت یان دەبێت و ت = ناچارین نوێنەرایەتی بکەن ( شوناس و نوێنەرایەتیکدنێک ) کە دولوز بە دریژای ژیانی فەلسەفی برشوای پێ نەبوو ، چونکە دەترساو دەیزانی چ کارەسات و سکانداڵێک ئیدۆلۆژی – سیاسی لە پشتەوەو ، لە پیشەوە ، لە چواردەوری ئەم ( شوناسگیری و نوێنەرایەتیکردنە) بونی هەیە.
ئەم ، دولوز بە پێچەوانەی لاکانگەارییەوە ، ئارەزوی بۆ ئەویتر نەدەبینی ، ئەو برشوای بە ئۆبژە و سوژە نەبوو ، بڕوای بەوە نەبوو لە بەریەکککەوتن و ناچاری و پێویستی ئەم دوانە ، بە دابڕاو لێکتر لە هەمانکاتدا بە پێویست بۆ یەکتر ، دراو پێکهاتەیەکی ( پێکهێنارە) بەدەست دێت . بەڵکە ئەو هەرگیز برشوای بە جیاکردنەوەی ئەم دوانە نەبوو ، بڕوای بەوە نەبوو ( ماناو دالی بەتاڵ و ڕیێل…) لە بەریەککەوتن و دەرگیربونی ئەم دوانەدا دروستدەبێت ، ئەگەر چی ئاستێکی ئۆنتۆلۆژیشی پێ دەبەخشرێت.
دولوز بە برشوابون بە یەکانەیی بون و فرەیی بونی ( بون) ، کە( جیانەکراوەو هەناوبەندن) نەدەکرا تەصەوریش بکرێت. ئەگەر ژیژک نوینەرایەتی گوتارێکی نوقستانگەرایی و درزگەرایی بون و ژیان بکات بەو پێیەی ( بون ململانێیە) ئدەبێت و ناچارین لە پرۆسەی شوناسبەندی و پیکەوە کۆکردندا ، ( مانایەک ) بەرهەمبێت کە نوێنەرایەتیدەکرێت ، دەرکەوتەی ماتریالیانەی خۆی هەیە . دولوز باس لە بونێک دەکات تەنیا لە کردەی بیرکردنەوەدا دەتوانرێت لەمس بکرێت . تێدا بژین و پرسەکە پرسی تیادا ژیانە . نەک شوناسپێدان و نوێنەرایەتیکردن . ئارەزو و ئارەزو کردن تەنیا کردەی ئارەزوکردنە بۆ خودی ژیان ، ژیانیش کۆمەڵێک ماکینەی ئارەزوە، کە بونێکی ( دەرەکی) نییە تا ئارەزوو ئارەزوی بکات ، ئۆبژێیەک نییە تا سوژە ئارەزوی بکات . لە نەبون و بێمانایی سوژە- ئۆبژە. لە نەبونی درز-پڕکردنەوە .. ئەوەی هەیە تەنیا بون و ژیانە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت