Mnga

مانگایەک هێندەی 21  ئۆتۆمبێل خراپترە بۆ پیسبوونی ژینگە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڵای ژینگە

توێژینەوەیەکی سویسری نیشانی دەدا کە ئەو گازەی پاشەڕۆی مانگا دەری دەکات، 21 جار لەو گازە خرابترە کە لە ئەگزۆزی ئۆتۆبێلەکانەوە دێتەدەر.
لە توێژینەوەیەکدا کە زانکۆی زیورخی  سویسری بڵاویی کردووەتەوە، رایدەگەیەنێ کە بەتەنیا مانگا 20٪ گازی میسانی زەوی دروست دەکات, کە خرابترین گازە بۆ ژینگە. دوای ئەوەیش چاندنی چەڵتوک دێت بۆ زۆری بەرھەمھێنانی ئەو گازە.
زانایان بەباشی دەزانن رێگەی بەخێوکردنی مانگاش بگۆڕدرێ، چونکە جگە لە گازی میسان کە بەھۆی پاشەڕۆکەیەوە دەری دەکات، ئەو ئالیک و عەلەفەش کە پێی دەدرێت، رێژەیەکی زۆر لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بڵاو دەکاتەوە.
مارکۆس کلاوس پسپۆڕێکی توێژینەوەکە دەڵێ: بۆ ھەر کیلۆ گۆشتێک کە پێمان دەگات و دەیخۆین، ھێندەی 1600 کم رۆشتنی ئۆتۆمبێل زیانی بە ژینگە دەگەیەنێت تا دەگاتە دەستمان.
پسۆڕان باس لەوەش دەکەن، کە رووەکیەکان لە باشترینن بۆ ژینگە، چونکە رێژەی گازە ژەھراوییەکانی بڵاوی دەکەنەوە بەبەراورد بە گازە خاوێنەکات لە 3٪ کەمترە.

وەرگیراوە 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت