Yusif

یوسف خەلیل : كەسی داهێنەر .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم سەردێرە كۆمەڵێك دەستەواژە دەوروژێنێـت ، كە هەر یەكە بۆ خۆی سەكۆیەكە بۆ بیركردنەوە ، یاخوود خوێندنگەیەكە تا هەنگاوی تێدا بنرێت ، زۆرجاریش دەبێت چاوەروانی پێچەوانەكەشی بین ! ئەمانە لە فارگۆنی بیركردنەوەی تۆدا سەر دەردێنن ، ئێدی یا بێباكی ، یا هەموو تەمەنت دەكەیتە قوربانی لایەنێكیـــان ، یـا مەلە لــە نێوانیاندا دەكەیت ، ئێدی زۆرجاریش دەخنكێیت ! لەوانەشە بتوانیت بپەڕێیتەوە ! جا ئایا كردبێتت بە هۆكار بۆ پەڕینەوە یا گەشتن بێ بە ئازادبوون و وەدەستهێنانی ئارامی ، گە بێ هیوایی رێت پێنەگرێت نەتوانێت هەرەست پێبێنێت ؟
لێرەوە دەكرێت وەڵامی سەرەوەت وەچنگ بێت بۆ هەر یەك لەو تەكژانە و دۆزینەوەی گۆشەنیگا !! زۆرجار مرۆڤ دۆش دادەمێنێت و هیچ رێگا چارەیەك بەدی ناكات .. پێویستە هانا ببرێت بۆ خۆشكردنی رێگا لە رێی گەڕان و خۆدانە دەست سروشت .. بێگومان جێگۆڕكێ‌ و گۆڕینی دیدە و وەرگرتنی هەناسەی قووڵ دەبێتە كلیلی چارەی قۆرتمەكان ..
ئەم تەنگژانە لە هەموو هەنگاونانێكدا دێنە ڕێ .. گەر بتەوێت ئاكامی نڤارئاسا بەدەست بێ .. هێوور رێبكە و پەلەمەكە و پشوو درێژ بە ! لێرەوەیە كە دەكرێ بلێین مرۆڤ بەتەنها ناتوانێ‌ رێ بكــا بێ یاوەری دەوروبەر و ئەو كەشەی چاوی تێدا هەڵدێنێ‌ ..
كە گەشتینە ئەم بڕوایە و توانیمان دونیا بە روونی ببینین بێگومان هەوڵی جوانتركردنیشی بۆ دەدەین .. بۆیە شەونخونی پێویستە بۆ بچێژرێ .. زۆریشن ئەوانەی هەردێن و دەڕۆن و هیچ بەردێك ناخەنە سەر بەردێكی دیكە .. تەنانەت هیچ گۆشە پرسیارێكیشیان لا ناوروژێت ! ئەم جۆرانە بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن نەبوون مەبەستیشیان نییە كە ببن لەوانەیە تاوانیشیان نەبێت تیایدا ! ئەگینا كەس لەگەڵ لە دایكبوونا .. هیچی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە .. نابێ ئەوەش لەیاد بكرێت كەش و هەوای لە دایكبوون و زەمینە سازان بۆ چۆنیەتی گەورەبوون .. گاریگەریی تەواوی هەیە لەسەر چۆنیەتی دروستكردنی كەسێتی ! چ داهێنەر یا بێباك واتە قۆناغی منداڵی .. چۆنیەتی هەڵسوكەوتكردن .. ئایندەی ئەو كەسە دیاری دەكەن .. یا بەرەو چ قۆناغێكی دەبەن ؟ .. واتە كەسەكان پێكەوە دەتوانن ئایندەی رێڕەوەكان دیاری بكەن چۆن؟ ..
گەر بتوانن پشت و پەنا بن بۆ یەكدی و بەرەخنەی پاك یەكدی تەواو بكەن لە شكستەكاندا دەستی یەكدی بگرن و ببنە هێزێك بۆ رووناكی و ئایندەیەك بۆ بەهیوابوونی ژیان گەر ئەمانەش بەدەست هات هیچی دیكی نامێنێت بۆ وتن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت