heme-seid-hesen

حەمە سەعید حەسەن : عارف ڕوشدی زۆر لەمیژە کلکی لەگەڵ پارتی گرێدا بوو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم حەمەسەعیدە ، تەنها نوسەر نییە بەڵکوو ئەفسەری هەواڵگرییە . بەڵام نازانم سەر بە موسادە یان سی ئای ئەی .. لەسەر فەرەیدون عەبدولقادر ـیش هەمان بۆچوونی هەبوو ، گوایە کلکی گرێداوە لەزیندان لەگەڵ سەجانەکاندا ، لەدوای ڕووخانی سەدام دەنگۆی وا دەرچوو  .. لەسەر عارف ڕوشدیش لەپێش ئەوەی سەریی خۆی هەڵبگرێت لەناو یەکێتی و ڕوو بکاتە ماڵە باوانی ـ ئەم هۆنراوەی بڵاوکردەوە .. وائێمەش بەبیرتان دێنینەوە .

شاعیری بەناوبانگی پارتی لە کورتە هۆنراوەیەکدا باس لەو گرێدانە نهێنییەی نێوان عارف ڕوشدی و پارتی دەکات و ، وەک تەنز ئامێزدەڵێت : 

زۆر لەمێژبوو 
بە نهێنی
ویژدانی بە کرێ دابوو،

لەهەمان کاتدا لەبەشی خۆی لەفەیسبووک نوسەرو ڕوناک بیر ” پشکۆ نەجمەدین” کورتە بۆچوونێکی خۆی  نوسیووە و ئینجا کورتە هۆنراوەکەی ” حەمەسەعید حەسەنی داناوەو دەبێژێت :  پارتی بە کلک سیاسەتکارە مشەخۆرەکان هەڵدەپەڕێنێ!

من لەخۆڕا قسان ناکەم . ئەی ئەوە نییە حەمەسەعیدحەسەنی هاوڕێم دەبێژێ :

بەر لە ئەوەی عارف ڕوشدی
بە ئاشکرا
مەتەرێز بگوێزێتەوە
بۆ نێو پی دی،
زۆر لەمێژبوو
بە نهێنی
ویژدانی بە کرێ دابوو،
کلکی لەگەڵ پارتیمانا
گرێ دابوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت