عیماد عەلی : ئایا گۆڕان چووەتە ژێر رکێڤی پارتیەوە  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوسەرو ڕوناکبیر ( عیماد عەلی ) لە دوو وتاردا بۆ وتاریکوردی ناردووە ، ئەمەی لای خوارەوەن ..

ئایا گۆڕان چووەتە ژێر رکێڤی پارتیەوە  . 

پێش چەند مانگێک حزبێکی ئەم کوردستانە پێش ئەوەی کۆنگرە ببەستێت سەردانی پارتی دیموکراتی کرد و ، ئەوانیش داوایان لێکردبو ئەگەر کۆنگرەکەیان لە هەولێر ببەستن ، ئەوا سەرجەم خەرجیەکانی کۆنگرەکەیان بە زیادیشەوە بۆ سەرف دەکەن ، بەڵام ئەوان رەتیان کربووەوە و نازانم چۆن و لەسەر چ بارودۆخێک رازینەبون بەو بۆندە . ئەم جارە بزوتنەوەی گۆڕان پێش ئەوەی کۆنگرە ببەستێت سەردانێکی گەرم و گور و پەیوەندیەکی نوێ و نەرم و نیان لە گەڵ پارتی دروست کردووە . پرسیارەکە لەوەدایە ، جگە لەو قسەو باسە ئاشکرایانەی لەسەر بەستنی کۆنگرەکەیان لە هەولێر دەکرێت ، تۆ بڵێیت شتێکی لەوبابەتەش لە نێوان پارتی و گۆڕان لە ئارادا نەبێت و بزوتنەوەی گۆڕان بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشتبێت هەم چۆلەکە و هەم چۆلەکاوەکەشی خواردبێت ؟؟ پرسیارێکە و دەیکەین .

حزبێک هیچ کاریگەریی سیاسی نەبێت چی بکات باشە ؟ .

کۆمەڵێک رێکخراو هەن لە کوردستاندا کە بە خۆیان دەڵێن حزب ، بەڵام بەداخەوە هیج بنەما و سیفەت و تایبەتمەندیەکی حزبیان تێدا نیە یان راستتر بڵێین نەماوە ، ئەوانەی کە پێکهاتبن لە کۆمەڵێک مشەخۆر و کۆمپانیایەک ، هەرچی دەستیان بکەوێت بە سازش کردن لەسەر حسابی خەڵک ، برابەشی بکەن لەنێو خۆیاندا و هەمیشە چاوەرێی دەستی دەسەڵات و ئەم و ئەو بن ، چیان لێ سەوز دەبێت .
تۆیەک بە خۆت دەڵێیت حزب کە هیچ زەمینەیەکت نەبێت بۆ گەشەکردن و بون بە ژمارەیەکی کاریگەر تەنانەت لەتەنیا گۆشەیەکی دیاریکراوی ئەم کوردستانەشدا بێت، تۆیەک بون و نەبونت وەک یەک بێت و هیچ لەمەسەلە و هاوکێشەکان نەگۆریت ، بەڵکو نەمانت قورسایی لەسەر خەڵک و قوتی هاوڵاتیان کەم بکاتەوە و ، بە نەمانت تا رادەیەک لایەنە زلهێزەکان ئامرازێکی ململانێیان کەمتر بێتەوە و ناخ و کار و ئامانجیان روونتر بێتەوە و ، خەڵکیش بەردەم خۆی ببینێت و چاک و خراپ لەیەکتر جیابکاتەوە و ، هەڵوێست لەمەر کار و کردەوەکانیان ورەبگرێت و رەخنەیان لێ بگرێت ، بە نەمانت هەلی سازشی هیچ زلهێزێک تا رادەیەک نەمێنێت لە ئاستی نێوخۆدا بۆ لاف و گەزاف لێدانی بونی فرەیی و دیموکراسیەت ، بە نەمانت هیچ لایەنێک نەتوانێت بەکارت بێنێت بۆ یەکلایی کردنەوەی هەندێک مەسەلەی گرنگی تایبەت بە چارەنوسی خەڵک لە دارشتن و بەرێکردنی دەسەڵات و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیەکان . بە نەمانت داردەستیی سیاسی خەڵکی قۆرخکار کەم بکرێتەوە ، ئەمە قازانج نیە لە بەرێوەبردنی وڵاتدا.
بێگومان حزبی گەورەش ئەگەر زەرورەتی مێژوویی تەزکیەی نەکرد، ئەویش وەک تۆی لێدێت و دەبێت بە رێگاکانی دیموکراسی وەک تۆ نەمێنێت ، واقیع و بەرژەوەندیە گشتیەکان و گونجاوی هەرحزبێک لەگەڵ قۆناغەکەیدا، ئەو حزبە بە چوست و چالاک و کاریگەر و بەرهەمهێن دەهێڵێتەوە .
بۆیە؛ لەم قۆناغە نوێیەی کوردستانی پاش هەلبژاردنی پەرلەمان و چربونەوە و گردبونەوەی جەماوەر لەدەوری ژمارەیەکی دیاریکراو لە حزبەکان ، پێویستە حزبە بچوکەکان مشوری خۆیان بخۆن و دوارۆژی خۆیان دیاریبکەن و رێگایەکی راستی دڵسۆزانە بگرنەبەر . دەکرێت بە کۆمەڵێک حزب کە لەیەکەوە نزیکن و هیچ جیاوازیەکی فکری سیاسی ئایدیۆلۆجیان تێدا بەناکرێ لە رێکخراوێکدا کۆببنەوە و رێز لە مێژووی خۆیان و خەڵکیش بگرن و ببنە ژمارەیەک لە کوردستاندا ، یان ئەگەر بە هۆی بەرژەوەندی شەخسیەوە ئەوەیان پێنەکرێت ، با هەر یەکەو بچێتە ناو حزبێکی نزیکی خۆیەوە و درێژە بەخەبات بدات ، یان هیچ نەبێت تا ئەم بارودۆخە دەگوزەرێت بۆ ماوەیەک خۆی سڕ بکات ، ئەگەر جورئەتیشی هەبوو خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و هەر کادرێکیان بە پێی قەناعەتی خۆی لە نێو ئەو حزبەی بەنزیکی خۆی دەزانێت درێژە بەخەبات بدات ، یان سەربەخۆ بێت و را و هەڵوێستی سیاسی خۆی لە سەرجەم روداو و بەسەرهاتەکاندا هەبێت و لە پسپۆری خۆی بەردەوام بێت ، بەمەیان ئەرکێکی مێژووی جێبەجێ دەکەن ، ئەگینا ئەم حزبۆکانە بە بەردەوامی، رەزیلانە و بە ملکەچ کردن و وەلا تازەکردنەوە بۆ ئەویتری ئەرباب ، تا دێت مێژووی خۆیان زیاتر لەکەدار دەکەن .
دوا هەل لەبەردەمیاندا ئەوەیە ، با ئەو حزبانە چاوەرێی ئەم هەڵبژاردنەش بکەن کە رەش و سپی بە روونتر و زیاتریان بۆ دەرکەوێت و ، ئەوساکە بریاری بوێرانەی خۆیان بدەن و ، لەوێشدا ، بە راست و دروستی ، دەرئەنجامەکەی هەرچۆنێک بێت ، خەڵکیش چەپڵەیان بۆ لێدەدات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت