بەهرۆز جەعفەر : حیکایەتى شێت و دەروونناسەکان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شێتێک بەئومێدى چاکبونەوە ، هەموو مانگی جارێک لەشێتخانە دەروونناسەکان دەرى ئەکەن و، تێکەڵ بەکۆمەڵگەو شوێنەگشتییەکانى ئەکەن ، تا لەئاستى بەرەو پێشچونى ڕەفتارەکانى بکۆڵنەوە ، هەندێ ئاکارى دروست ئەنوێنێت و، دەروونناسەکان ئومێدى خێریان لەسەریەتى ، دوایی تێکى ئەداو ، چەند مانگێکى دى ، هەمان دەورەى پێدەکەنەوە ، هەموو سەیرى یەکدەکەون و ، هەستەکەن فەرقى کردووە ، ماشەلڵا .. دیسانەوە ، چەند مانگێکى دیکە لەژێر تێست و ڕاهێنان ، ئەوجا دەریدێنن ، لێی ئەپرسن ، ئەگەر بەتەواوى بێیتەدەر ، چى ئەکەى ؟.
شێت : ژن دێنم …
دەروونناسەکان : به خوا لەمە عاقڵتر نابێت .!.
هاوڵاتیەک : چۆن ژن دێنیت ؟.. شێت : چۆن نایهێنم .؟. دەستى مام و مامۆژن ماچەکەم و ڕێزیان دەگرم . ئەو هەڵانەى پێشتر دەیکەم ، کە ژنم هێنا ناى کەمەوە ..
دەرونناسەکان : ( پێکەنین .. بەخوا چاکبۆتەوە) .. ئومێدى کۆتایی .
باوکى شێت : چى لەژنەکەت ئەکەى ..
شێت : وەلڵا .. قسەى خۆشی بۆ دەکەم .. ئەى دواى ئەوە ؟. دەست دەکەمە ملى .. ئێ .. ئێ ( ئەمە زۆر عاقڵ بووە .. هەموو سەیرى یەک ئەکەن !) . ئەى دوایی چى ئەکەى ؟. خۆم ئەیەم بەسەریا .. ئەى دوایی .؟. دەست ئەبەم . لاستیقى دەرپێکەى دەردێنم .. بۆ بەردەفڕکێ جامى ئەو ماڵەى دراوسێی شێتخانەکەى پێ ئەشکێنم .!!..
 دواى هەندیک دەنکى زیاد له (30/4) ، هەندیک لایانوایه ئیتر یەکیتى سەرەتاى بەهارێتى . من دوو قسەم هەیە بۆ ئایندە : یەکەم : دەبێت لایەنەکان خۆیان لەبەڵاى هەرزەکار بپارێزن ..
دووەم : ئەمەى ئەمجارە یەکێتى بەرامبەر ئەم هاونیشتمانیانە کردى له ئەلبیسه که ى سولەیمانى . ، موویەکى فەرق نییە لەگەڵ ئەوەى بەعس دەیکرد جاخى جاران  ..

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت