بەهرۆز جەعفەر : سەگى سەگباب  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەمێژووى ئەدەب و فۆلکۆری کوردیدا ، زۆرجار جنێودان دیوێکى گەش و پڕشنکدارى کوردە ، هەرگەلێک کۆمەڵێک پەندى جنێوئامێزو نوکتەبازیی هەیە ، میسرییەکان لەم بارەوە پێشەنگن . کوردیش بەدەر نییە لەمە ، لەنوسینەکانى مام هەژارەوە ، تادەگاتە ” ڕشتەى مروارى ” مامۆستاى گەورە عەلائەدینى سوجادى ، هەروەها شێخ ڕەزاى تاڵەبانى کە لەهەجوودا ،  جێ دەستى دیارە ، وەڵامى بارودۆخى زەمانەى بە شیعرى جنیۆئامێزو هەجوو داوەتەوە ، لەبەروارێکى تازەشدا ، دووهاوڕێی نوسەرم پێ شک دێت ، یەکێکیان هەر لەتەمەنى هەرزەییمدا ، لەدەستمداو ، بۆئەبەد جێی هێشتین ،، چیرۆکنوس و ڕەخنەگرو ئەدیب و کەڵەژنى ڕچەشکێنى کورد ” ئەحلام مەنسور”.. هەموو قسەیەکى “حیز ” ێکى لەگەڵ بوو.ئەویتریش ” فەرهاد پیرباڵ “.. لەشوێنێکدا ئەنوسێت : بەعس حیزە ..
هەندێکجاریش ، پیاوى قسە نەستەق و خۆش مەشرەب لەهەر ناوچەیەکدا هەبووە ، کە ئینسان تەنانەت سوکنایی بە جنیوەکانیشى هاتووە ، جارى واش هەیە ، تێبینیم کردووە ، بەتایبەت لەناوچەى کەرکوک ، ئەم دابونەریتە هەرماوە ، کەسێک ، هاوڕێیەکى یان خزم و ئەحبابێکى دەمێکە نەدیووە ،، ها .. هەى سەگى سەگباب .. نەنک .. ئەوە لەکوێی . بەهەرحاڵ وەڵامى غوربەت ، یان کەموکورتییە سەیرەکان ، بە جنیۆێک دراوەتەوە .
وێڕاى ئەوەى بەشی هەرە زۆرى میدیاکارانى نوسراو ، بینراو ، بیستراو ، لەکوردستان ، دەناسم و هاوڕێمن ، لەنزیک و دوورو ناوەندەوە ئەیانناسم ، هەست ناکەم تەلەفزیۆنێ ، یان ڕۆژنامەو گۆڤارێک ، سایتێک ، شک ببەم بابەتێک دەو سەد یان چاوپێکەوتنێک ، لێدوانێکى منى لەئەرشیفەکەیدا نەبێت . ئەوەى جێی سەیرە بەلامەوە ، باسێکى (1200) ووشەییم ، سەبارەت بە ” کوردایەتى چییە ؟ ” کوردایەتى لەهەناوى ” دەوڵەت -نەتەوەو” دەوڵەتى مۆدێرن ” دا ، ئامادەیە ، دوو رۆژە هەر بۆ تاقى کردنەوە بیر ئەکەمەوە ، ئەها .. ڕۆژنامەو گۆڤارێک چییە شک نابەم سەربەخۆ بێت ، یان بیەوێ بایەخ بەم شتانە بدات ، ( باوەڕیش ناکەم زۆربەیان شتى من ڕەت بکەنەوە ) . شەش حەوت مانگە دێرێکم لەمیدیاى نوسراو نییە ، مەگەر ئەو بەڕێزانەى خۆیان نوسینەکان ئەبەن . بۆ مەبەستێک . بەهەرحاڵ من ڕەنگە پێویستم بەوەش نەبێت . چونکە بەباشترین ڕێگە دەنگم ئەگاتە خەڵک . بەڵام مەعقول نییە وڵاتێک میدیایەکى نیشتمانى نەبێت ، تا تاکەکان کەى ویستیان قسەبکەن ، بیکەن .!. تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە هى خەڵکە ، تەنهاو تەنهاش بۆئەوەیە وەک وەسیلەیەک دەنگت بگاتە جەماوەر ، پەیامى ڕاستى بگەیەنێت . جاک سەر لەکلاواتەکانیان دەرئەکەم ، ئەوانه خەریکى بەهەمهێنانى جەهل و بەخش کردنى نەزانین ، میدیا لەکوردوستان بى فکرو بێ ستراتیزە . هەندیکیان خەریکى لوعەباتى ئەمنین لەڕیکەى میدیاوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت