ئەبوبەکر جاف : چی ماوە بێحورمەتی نەکەین ، حورمەتمان لە چی گرتووە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەیان و دەیان سەدەیە بەشەریەت بە قوربانی دان و هیلاکبون و قوڕبەسەری ، بە تێهەڵدان ،بە خوێن،بە دێوانەیی ، بە ئازارو ژان ، بە ئیمان و کوفرەوە ، بە شەهیدبون و لە سێدارە دانەوە. خەریکی داهێنانی کۆمەڵێک فەزیلەتی گەورەی سیاسی بووە ، خەریکیشە ، مێژوی میراتی فەزیلەت و چەمکە مەدەنییەکان ، مێژوی خوێن رشتنە بۆ ( فەزایەک) کە لایەنی کەمی ژیانی تێدا بێت بۆ ئیسنان ، کە کەترین بەر یەککەوتن و بە گژیەکداچونی تێدا بێت . کەچی کورد لە ماوەی ( بیست)ساڵدا ئەوەی بێحورمەتی بوو بەم میراتە بەشەرییە کردی ، زیاد لە هەر بوارو کایەیەکی تر ، کوردی سیاسی و سیاسی کورد و سیاسەتی کوردی بەهاو ئەرزشێکی بەهایی بۆ ئەم ( فەزیلەتە مەدەنی و ئینسانیانە نەهێشتەوە) . لەوەتەی بەشەر شاری دروستکردووە ، لە پێناو ڕێکخستنی فەزایەکی ئارام و تۆزیک ماقوڵ بۆ بەشەریەت ، دەیان فەیلەسوف و موفەکیری باش دەر بەدەر بون ، شاربەدەر کراون ، وڵات بە دەرکراون ، کوژراون ، کەچی سیاسەتی کوردی ( هێزە سیاسیەکانی ئێمە)دەیانجار ئەتکیان کردنەوە . چی ماوە لێرە بە نوسخەیەکی کوردی ساختە نەکرابێت ، چی ماوە لێرە بە دەستی سیاسیەکی نەخوێنەوارو بێسەوادی کوردی نەشێوێندرابێت . ( ئاخر کورد لەو پیرە مێردە ئەچێت کە بە پیری فێری ( پڵاو ) خواردن بووە و دەست بۆ لوتی ئەبات ، کەوچک بۆ لوتی ئەبات). چی نەشێوینراوە. تەماشای ئەم چەمکانە بکە ، واتە تەنانەت لە ئاستی چەمکیشدا لاقە کراون ( مەدەنیەت ، کۆمەڵگەی مەدەنی ، دیموکراسی ، ئازادی ، پێکەوە ژیان ، فرەیی و جیاوازی ، هەڵکردن و لێبوردەیی ، حزبایەتی و تەحەزوب ، ململانێ و چۆنێتی رێکخستنی ململانێکان ، چیمان بێحورمەت نەکرد؟ دەسەڵات ، هێز ، ئۆپۆزسیۆن ، ڕیکخراوی پیشەیی و جەماوەری .. کورد نازانیچت بە باشی ئەم پاروانە هەرس بکات ، هەم خۆی توشی هەوکردن دێت ، هەم کۆی ئەم فەزیلەتە گەورانە بە تێکەڵەیەکی ناو ناخی بریندارمان ئەیڕشێنینەوە …) کورد پێش ئەوەی لە هیچ تێنەگەیششتبیت ، لە ئینسان و ئینسان بون تێنەگەیشتووە ، چون کۆی ئەم چەمکانە لە ئەوەڵ و ئاخیرەوە بە خزمەتی ئنسان و بە خوێنی ئینسان دۆزراونەتەوە ، داهێنراون ، ئای لە قەدەری سەیرو سەمەرەی نەتەوەیەک ( نانەتەوەیەک) نازانێت شت وەک و خۆی وەرگرێت ! تەنیاو تەنیا نوسخەیەکی موزەیەف و ساختەی کوردیانەی وەر ئەگرێت . سیاسەت لێرە بە مانای ئەوەلچ و ئاخری بازرگانی و پارە کۆکردنەوەیە ، شەراکەتە لە کۆمپانیا ناشەرعییەکانی هێزە سیاسییەکانماندا ، ( کورد و هێزە سیاسیەکانی بە دەیان ساڵی تریش ، لەوە تێناگەن کە ، سیاسەت گەڕانە بە دوای ژیانێکی شایستەتر و باشتر بۆ ئینسان.
لێرە ، لای کوردو هێزە سیاسییەکانی سیاسەت لە بری ئەوەی گەڕان و پشکنین و هەڵکۆڵین بێت بۆ ژیانێکی باشتر و باشتری ئینسان ، لێەر سیاسەتێکی ساختەو موزەیەفی هێزە سیاسیەکانمان بووە بە خولقاندنی دۆزەخ و دزی و جەردەیی و ڕاو روت و ململانێی بەربەرییەکان.
( حەماقەتە ئومێدێک لە سەر ئەم فۆرمە لە سیاسەتی کوردی بونیاد بنرێت بۆ ئەوەی ( ژیانێکی مەدەنی و ئاقڵانەمان بۆ بخولقێنێت ، ڕیفۆرم و ئیێلاح تەلەبیش بۆ ئەم سیاسەتە یان شەراکەتی ئەو دزیکردن و جەردەییەیە ، یان جەهیلێکی مورەکەبە یان وەهمە) .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت