Naqshbandi

نامه‌یه‌ك له‌ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندییه‌وه‌ بۆ عه‌تا قه‌ره‌داخی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تا بۆ به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسه‌كانی سلێمانی بخوێنێته‌وه‌ ، واته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌كه‌س ناگرن هه‌رچۆن میرانی بابان به‌قسه‌ی مه‌ولانا خالیدیان نه‌كرد :
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ سلێمانیدا بوونه‌ته‌ به‌رپرس و هیچتان نازانن به‌رپرسیارێتی چییه‌و زۆربه‌شتان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان نییه‌ به‌م شاره‌وه‌و دڵتان پێی ناسووتێت ، بیرتان ده‌خه‌مه‌وه‌ كاتی خۆی من ویستم میرانی بابان له‌ ناو یه‌كدا كۆك و ته‌بابن و خۆیان بپارێزن له‌ ملكه‌چی بۆ فارسه‌كان و عوسمانییه‌كان . ئاگادارم كردنه‌وه‌ تورك و فارس و ئه‌وانی تر نابنه‌ دۆستی كوردو پشت پێبه‌ستنیان ساویلكه‌ییه ‌. به‌ڵام ئه‌وان قسه‌كانی منیان پێناخۆش بوو نه‌ك گوێیان لێنه‌گرتم به‌ڵكو كه‌وتنه‌ دژایه‌تیكردنم و ناچاریان كردم به‌ دڵشكاوی سلێمانی به‌جێبهێڵم. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ر كوره‌ میره‌و پاڵی دا به‌ یه‌كێك له‌ فارس و توركه‌كانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام كردنیان به‌ گژی یه‌كترداو ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی روخاندنی میرنشینه‌كه‌ . جارێكی تر وریاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ناوخۆتاندا رێكبكه‌ون و شوره‌یی و ریسواییه‌ په‌نا بۆ نه‌وه‌كانی سه‌فه‌وی و قاجاری و عوسمانی ببه‌ن به‌ دژی براكانی خۆتان .
جارێكی تریش وریاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ لۆجیكی عه‌قڵ و مه‌نتیق بیربكه‌نه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری خواست و ویسته‌ تاكه‌كه‌سی و هه‌رزه‌كارییه‌كانتان ببن و بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ به‌رپرسیارن له‌ چاره‌نووسی ئێستای ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌شتان. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن ریسوای دنیاو قیامه‌ت ده‌بن.
تۆزێ چاوتان بكه‌نه‌وه‌و شاره‌كه‌ وه‌كو خۆی ببینن ئه‌م شاره‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژارو داماو نییه‌ كه‌سی تێدا نه‌بێت ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی بگرێته‌ ئه‌ستۆ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌كه‌دا عیزه‌ت و كه‌رامه‌تی خۆی ده‌پارێزێت بێی عه‌یبه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ ئێوه‌ی به‌ ناو به‌رپرس كاربكات كه‌ له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی رووتكراونه‌ته‌وه‌ . به‌ڵێ جارێكی تر وریاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌تان كه‌ هێشتا لێتان بێئومێد نه‌بووم رێگه‌مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی ترتان كه‌ له‌ هه‌موو شتێك رووتكراونه‌ته‌وه‌ شار بشێوینن و خوێنی رۆڵه‌كانی به‌ ناهه‌ق بڕژێت و ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌ردی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی میرانی بابان و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بچێت.
رابه‌رو نوێكه‌ره‌وه‌ی رێبازی نه‌قشبه‌ندی ~ خالیدی مكایه‌ڵی شاره‌زووری

7-5- 1827 شام