بەهرۆز جەعفەر : سێ هاوارى سەیر !.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دووساڵ ، پێش ئێستا توێژینەوە باسێکى سۆسیۆلۆژى ( کۆمەڵناسی) م ، خوێندەوە. لەیەکێک لەدەرەنجامەکانیدا ، هاتبو کە : ڕۆژنامەنووسەکان ، دەساڵ لەخەڵکى ئاسایی کەمتر ئەژین . هەندێک دوودڵبوم لەزانیارییەکە ، چونکە پێموابو ، دیارە ” محەمەد حەسەن هەیکەل ” ڕۆژنامەنووسێکى هەقیقى نەبووە ، وا زۆر ئەژى . (92) ساڵ تەمەن !.. بۆیە تا ئەهات نهێنى و ژمارەو ڕووداوى سەیرم ئەبینى لەدونیاو عێراق و کوردوستانى خۆمان ، دەمگوت : ئەمە کۆمەڵگەى ڕاگوزەرە هەروا دەبێت ، دەکرێت چاوەڕێی هەرشتێکى پێچەوانەى لێبکەین .. کاتێک کەمێک نزیک بووم ، لەدیوانى چاودێرییەوە ، هەرجارەى ژمارەیەک ئاشکرا ، ئەبوو ، بەدیوێک مورتاح بوین ، کەتوانیومانە شتێک ئاشکرابکەین ، بەدیوەکەى تریش ئەمدا بەسەرى خۆما ، ئەى قوڕ بەسەرت میللەت !!. لەم ماوەیەدا ، کۆمەڵێک شتى سەیرم بۆهاتووە ، کە (3) دانەیان بەلامەوە جێی سەرنجە :
یەکەم : نامەى خوێندکارێکى بەکالۆرییە ، لەپۆلى شەشى ئامادەیی ، تکا ئەکات ، کەئەمساڵیش وەک پار وەزارەتى پەروەردە ، غەدریان لێ نەکا ، کە 2 پرسیاریان بەهەڵە بۆهاتۆتەوە ..! بەڵکو قەدرى ماندوبون و شەونخونیان بزانن .. وێڕاى ئەوەى تۆڵەیان لەخوێندکار کردۆتەوە ، بەوەى دەرنەچن ، چونکە زانکۆ و پەیمانگە نایانگرێت !. هاتنەوەى 2 پرسیارى هەڵە ئەوەدەرئەخات ، کەلیژنەکانى تاقیکردنەوە ، یان نەخوێنەوارن ، یان بە مەستى دەچنەسەر دانانى پرسیارەکان ( هەڵبەتە لەو هەرێمە پەرلەمان و شتى وا نییە تا بەدواداچوون بۆ ئەمە بکات !).
دووەم : لەکاتى گرتنى هەر تۆمەتبارێک ، بەپێی یاسا فایلێک بۆ ناوبراو ئەکرێتەوە ، پارێزەرێک هاوارنامەکەى ناردووە ، کە ئەوراقى تۆمەتبارێک لەنێوان پۆلیس و دادگادا ، بزر بوونە .!!. لەمەش سەیرتر خۆم دیققەتم داوە ، بنکەى پۆلیسى گرتن و گواستنەوە ، بەپێی یاسا ، دەبێت تۆمەتبار (6) مانگ لەوێ بمێنێتەوە ، یان ئازادئەکرێت ( بەکەفالەت یان کەیسەکەى دابخرێت) یان حوکم ئەدرێت و حوکمەکەى بۆدیارى ئەکرێت . کەچى دەیان زیندانى هەبووەو هەیە ، بە (3) ساڵ . نەحوکم دراوەو نەئازادیش کراوە ، کەس لێی نەپرسیوەتەوە .
سێهەم : ئەفسەرێک ( ناوەکەى لاى من پارێزراوە – تەنها بەداواکاریی گشتى ئەدەم ). هاوارنامەکەى باس لەوە ئەکات ، کەسەربازێکى ئاسایی هیچ حیسابێکى بۆ ناکات و ، وێڕاى ئەوەى پێ ئەخاتە سەرپێ و جگەرە دەکێشێت ، تەحیەى بۆ ناکات !.
دیارە ناشوێرێت بەشەق تێی هەڵبات و پەنجا تەقڵە عقوبەى بۆ بنوسێت ، یان دەرسێکى واى پێبدات کەئەم سەربازانە ، فێری ڕیزبەندى بەرپرسیارێتى و ڕێزو بەرگرى جەستەیی ببن ، ئەگەر بڕیارە سەربازى نیشتمانى بن ، دەبێت فێربکرێن ، کام شوێن دوورە بۆى بڕۆن ، وەک خزمەت و ئینتما بۆ نیشتمانەکەیان ). ئەو هەموو سەربازە لەعێراق و ئەفغانستان ڕۆشتنەوە بۆ ئەمریکا ، ئەها .. یەکێک پێی نەوتن دەستانخۆش بێت و بەخێر بێنەوە ، چونکە ئەوە ئەرکیانە ، خەڵک واگۆشکراوە کە نیشتمانەکەى لەکوێ پێویستى پێی بوو بۆى بچێت . نەک وەک ئەمانەى ئێمە بەگەورەیان وتوە : لە(…) ئەچیت !.. ڕۆژى 100 ئیجازە دەکرێت گوایە ژنەکەیان تەنهایە لەماڵەوە !!. یا بیانگوێزنەوە بۆ نزیک ماڵى خۆیان ،(14 لەماڵ و 7 لەدەوام!) . جارێکیان چووم بۆ خانەقین سەیرى هێزى پێشمەرگە بکەم ، لەبەر تەکسى کوردستان ڕێ نەبوو بڕۆیت ، چمەزە ئەمە پێشمەرگە بەسەیارەى خۆى ئەچێت بۆ بەرەکانى پێشەوەى شەڕ ؟. هەڵبەتە ئەبێت ئەوەش بڵێین ، دەبێت ئەمانە لەڕووى مووچەو پۆشتەو پەرداخیی و مەشق و لۆجستى و ئەندازە و پلانى سەربازیی و جوگرافیاى سەربازیی و بەکارهێنانى چەک و ڕووبەڕوو بونەوەوتەکتیکو ستراتیژو …. هتد . خەمیان بخورێت ، بەڵام دیارە نییە ، نى !. زۆربەى ئەم ئەفسەرانە تێبینیم کردووە ، ئەوانەن کە لەهەشتاو حەفتاکان بەناوى کوردایەتییەوە ، ماوەیەک چەکدارییان کردووەو ، ئێستا سەیارەیەکیان پێدراوەو ناوى چەند کوڕو زاوایەکیان نوسیووە ، وەک پاسەوان و تەواو و بڕایەوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت