ئەبوبەکر جاف : ئەو ژاوەژاوەی دوێنی هیچی نەوت !

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنێ لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگی هێزە سیاسییەکان ، شت زۆر نوسرا ، شت زۆر نوسرا،شت زۆر وترا.. بەڵام لە ژێر ئەم وتانەوە ، لە ژێر ئەو فەوزا و غەوغایەی دوێنێدا. لە بری وتنی حەقیقەت ، تەنیا حەقیقەت دەشاردرایەوە ، ون دەرکرا ، ئەو هەموو قەسە کردنەی ناو فەزای ئەلکترۆنی و پێگە کۆمەڵایەتییەکان ، دەلالەت بوو لەوەی هێش ناوترێت. زۆر وتن و زۆر نوسین ڕویەکی تری نەوتن و نەنوسینە ، یان شاردنەوە و ونکردنی ئەو حەقیقەتانەیە کە دەبێت ببینرێن . دوێنی شەو کۆی قسەکان تەنیا وەستانەوە بوو لە سەر ئەو کێشانەی کە تەنیا و تەنیا ئاستی ڕوکەش و سەتحی ( گێشەو پرسەکانن) . هاورێانی فەیسبوک ، چی تەقسێکیان خولقاندبوو ، تەقسێک پڕبوو داتاشین و بە سەرداساغکردنەوەی ئەو شکستەی کە ڕویداوە ، بە سەرکێدا.بە سەر بڕیکی زۆر و کەمی مەسئول و بەرپرسیاری دزو گەندەڵ . هەر کەسەو تەنیا هەوڵی ئەوەی دەدا ئەم گوناهە ، یان ئەم هەستکردن بە گوناهە ، یان ئەم هەستی ڕقلێبون و هەستی تۆڵەسەندنەوەیە بە سەر کەسێک و چەند کەسێکدا ساغ بکاتەوە . بەڵام ، ئەوەی دروستبووەو ناو نراوە ناڕەزایەتی هەڤاڵانی فەیسبوک ، نە ناڕەزایەتییە،نە نیەتێک و ئیرادەیەکە بۆ گۆڕان و چاکسازی و ڕیفۆرم …. بڕێکیش ڕادیکاڵیەتی تێدابوو لەوە هەلچگەڕانەوەو ڕەفز کردن ، ئەوەی دوێنی و لە پاش دەر ئەنجامەکان نوسران و قسەی لە بارەوە کرا ، وە بەردەامیش دەکرێت و دەکرێتەوە ( بێ ئەوەی شتێک بوترێت ، لە باشترین دۆخدا ، ئەوەی دوێنی وترا لە مانە بە دەر نییە ، دوێنێ تەنیا چاوەرشوانی موعجیزە زیاتر چاوەڕوانی هیچ نەدەکرا. بەڵام سەردەمی موعجیزە کۆتایی هاتووە ئەی کاڵفامی هاوڕێم ـــ
1- ئەوەی ناوی مەعریفەو ڕاوەستانێکی مەعریفی و هەڵوێستەیەکی فکری بێت لە قسەکاندا نەدەبینرا ، حەماسەتێکی ناو گوتاری شۆڕگێڕی و سۆزو عتیفەیەکی ناو ئەقڵیەتێک کە تەنیا کێشە جێکۆڕکێیە.
2 – ئەم ئەقڵیەتە بە شێوەیکی گشتی ( باسی لە ئەکتەرێک دەکرد.واتە کەسێک لە شوێنێکدا، کەسێکی موستەفید و گەندەڵ ، کەسێک حزبی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی خۆی ، بێ ئاگا لەوە ، یان بە مانایەکی تر فریودراو هەڵخەڵەتێنراو لەوەی کە کێشەکە ، ئیشکالەکە بونیادی و ستراکتۆرییە ، بە لابردنی عەمرو زەید هیچ ناگۆڕێت … ئەوەی کە دەبێت دەستکاری بکرێت هەیکەل و پەیکەری ڕێکخستن و پەیکەربەندییەکە لە سەر بنەمای بەلشەفی- ستالینی بونیادنراوە. دوێنی ئاستی نزمی و ئاستی نەخوێنەواری کۆمەڵێک گەنج و لاو دەرکەوتن ، کە جیگەی ئومێد بون . بەڵام چڕکردنەوەی وەستان و هەڵوەستەکردنەکان ، هەولێکی ڕێکخراو مونەزەم و سیستەماتیزەکراوە بۆ داپۆشینی حەقیقەتی ( ونبوو) و بزکراو . ئەبیچت ئەم بەڕێزە تێبگەیەنرێت ئەم سیستەمی حزبایەتیکردنە ، ئەم فۆرمە لە سیاسەت و گردبونەوە هەر ئەمەی لێ بەرهەم دێت ، تەنیا چاوەڕوانی ئەمەی لێ دەکرێ ، ئیمامی عومەر بهێنەو بیکە بە سیاسیەک لە ناو ئەم هێزە سیاسیانەی ئێمەدا چاوەڕوانی گەندەڵی لێ دەکەین .
3 – ئەوەی وتراو نوسرا لە باشترین دۆخدا هەڵهێنانەوەو بە وشەکردنی دۆخێکی ڕۆحی و دەرونی کۆمەڵێک بوو کە ( گرییەکی دەرونی هەیە ، لە حەسادەت ، لەرقی شەخێی ، لە ڕقی تۆڵەکردنەوە ، لە ڕقی جەمسەرەکان ، بەڵام ئەم شەڕە لە ژێر پەردەی وتن و نوسیندا شاراوە بوو ، واتە ئەکێشەو پرسانە کە هاتنە ناو زمانەوە حەقیقەت وندەکەن ، وە دەبنە بەشێک لە گەمەی هێزەکان. بە مانایەکی تر ئەم بەڕێزە باس لە ئەکتەرێکی دز و گەندەڵ دەکرێت ، زررجار و لە زۆر شوێندا باس لە کەمی خۆی دەکات ، ئەم مەوتری هەیە لە ئەوی دزو گەندەڵ ، نەک ( پرانسیپێکی مۆراڵی لا بێت) دەستپاکی و دەستپیزی لە سەر بونیاد بنێت .
4 – ئەوەی وترا ، ئەوەی نوسرا ، لە گلەیی و رشەخنەو شتی تریش ، لە یەک هێڵ و ئاتدا نەچونەوە سەر کێشەکان وەک پرسێکی چەمکی و تیۆری و تەنانەت پرتیکتیزەکراوی ناو میراتی فکری و سیاسی بەشەریەت . قسە لە عەدالەت دەکرا ، بەڕێزیک لە بەڕێزانە ناتوانێت ( یەک دێر ) لە بارەی نوێبونەوەی حزب و دادپەروەری و پێکەوە ژیان و ئازادییەوە بنوسێت. عەدالەتی تەنیا لە ئاستێکی ئابوری ماتریالیدا بینیوە..( واتە بێئاگاو ناوشیارە لەوەی ( لە ئاست و لە ڕوی پرانسیپییەوە عەدالەتی و نوێبونەوە چییە ) دوێنی شت زۆر وترا ، دوێنی شت زۆر نوسرا ، بەڵام بێئەوەی هی بنوسریت ، هیچ بوترێت ، بە داخەوە لەو غەوغاو فەزایەدا ئەێڵی مەسەلەکە ونکراو شاردرایەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت