george-c-marshall

بەهرۆز جەعفەر : ئیشى یاریزانەکان ئەوەیە نەهێڵن یارییەکە تەواو بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدواى گەڕانەوەى جەنگاوەرەکان ، کۆتایی هاتنى دوو جەنگى جیهانى ، چوار دیاردەى گەورە ، سەرەتاى ئەو یارییەن کەخۆرئاوا بەرامبەر جیهان دەستى پێکردووە ، گەمەکە تەواو نابێت ، چونکە خەسارەتمەندەکان کاتێک هەست بەدۆڕانى خۆیان دەکەن ، پەنجا ساڵ تێپەڕیوە ، گێمێکى تر دەست پێدەکاتەوە .
یەکەم : ڕاگەیاندنى پرەنسیپى ” ترومان ” . هارى ترومان ساڵى (1947) تایبەت بە ئاسایشى ئەمریکى و سەرەتاى یەکەم هەڕەشە لەدوژمنەکانى ئەمریکا .
دووەم : هەر لەساڵى (1947) پلانى مارشاڵ ( مارشاڵ ناوکى جیهانگیرییە) . بابەتێکى ئابوریی – ستراتیژییە ، بۆ سەرلەنوێ بیناکردنەوەى ئەوروپا لەدواى جەنگ ، دواتر ئەمریکاش قازانجى لێکرد .
سێهەم : ساڵى دواى ئه و (1948) له دایکبونى دەوڵەتى ئیسرائیل . یەکەم جەنگى عەرەب – ئیسرائیل .
چوارەم : بەهەند وەرگرتنى میسرو سوریا .. بۆ لێدان له سەرى ئوممەى عەرەبى .. جەماڵ عەبدولناسر دواى کودەتا لەمیسر سەفقەى لەگەڵ ڕوسیاکرد ، چەکى لێوەرگرتن ، سوریاش کودەتاى تێکەوت .
ئیتر لەسەرەتاى ساڵى (1950) ەوە ، لەڕوخانى موحەمەد موسەدەقى ئێرانەوە ، کە بەهەڵبژاردن هاتبوو، بە پلانێکى موخابەراتى ئەمریکى ڕوخا ، ئەوسا کودەتا لەسوریا ، ئینجا لەمیسر، ئینجا لەعێراقى (1958) و کوشتنى ئەو نورى سەعیدەى (17) جار بۆتە سەرەکوەزیران لەدامەزراندنى دەوڵەتى عێراقەوە ( لەهەمان کاتدا بەفڕۆکە سەربازە ئەمریکى و بەریتانییەکان لە لوبنان و سوریاو ئەردەن ئەهاتنە خوارەوە ، بۆ پشتگیریی کودەتا لەتەواوى ناوجەکە ) .. ئەوسا هێرشى ئینگلتەرا-فەڕەنسا – ئیسرائیل بۆ سەر میسر . لەسەر قەزیەى سوێس .. ئینجا کودەتا لەیەمەن .. ئەوسا جەنگى 7 ڕۆژەى ئیسرائیل – عەرەب . کە نزیکەى 25000 هەزار عەرەبى تیاکوژرا . لەساڵى (1967) ..
ئەمە هەمووى گەمەیە .. لەیەککاتدا وەک ئەڵقەو زنجیر بەدواى یەکدا دێن و دەچن ..” مایلز کوبلاند ” ئەفسەر لە دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکى . لە کتێبە ناوازەکەى ( لعبە الڕمم ) کە ساڵى (1970) چاپى کردووە ، ئەمە لەشێوەى چیرۆکدا بەیان ئەکات . بیشتریش له کتیبى (عن گریق الخداع – لە ڕێگەى فێڵدا ) ئەمە ئەوروژێنى . ئەگەر خوێنەر 1 کتێبى ئەم نوسەرە بخوێنێتەوە ، کورج دەکەوێتە هەڵوەداى ژیان و دەستنوسەکانى ترى ناوبراو . وەکو مێژووزانەکان ئەڵێن : چیرۆک چیرۆکێکى ترى لێ ئەبێتەوە ، ڕووداویش ڕووداوێکى تر ئەخاتەوە …
مارکس جوانى فەرمووە ، جارى واهەیە ، ڕووداوێک ڕووئەدات ، ئەوا ئاوس بووە بە ڕووداوەکانى 100 ساڵى پێشوتر .. بەجۆرێکى تر دەکرێت لە 100 ساڵدا ڕووداوێک ڕووبات ، ئەگەر تۆ نەیقۆزیتەوە ، ئەوا ئەبێت چاوەڕێ بکەى تا 100 ى دیکە . تا ئاوس ئەبێتەوە .
شەرقییەکان ، بۆئەوەى لەبنەماى خۆیان بگەن ، دەبێت بچن کتێبخانەکانى ڕۆژئاوا ، بپشکنن . دەبێت بچنە مۆزەخانەکانیان ، ئەکادیمیاو مەڵبەندو تینک تانکەکانیان . قەد ووتەى توێژەرو وەرگێڕى سورى ” هاشم سالح ” ، کە 20 ساڵ لەفەڕەنسا ژیاوەو گەڕایەوە ، بیرم ناچێت ،” هەتا ماوەیەکى زۆر لەفەڕەنسانە ژیام ، نەمزانى مێژووى عەرەب چییە !”… کورد ئەگەر ئەیەوێ مێژووەکەى ، بەڵگەنامەکانى ساغ بکاتەوەو، سۆراغ بکا ، ئەبێت بچێتە بنەو بارگەکانى ئینگلیزو ئەمریکاو فەڕەنسا ، یان بچێتە هیندستان ، چونکە مەڵبەندى سەرەکى ئیستعمارو ئینگلیز لەوێ بووە ، تا ئەوەى بزانێت چى لێقەوماوە ، ئەمە چییە ڕووئەدا ؟.
من جیاوازییەک دروستەکەم ، لەنێوان وەعزدان و ئەخلاقدا ، بەو پێیەى ئەخلاق شتێکە بۆخۆم و پەیوەستە بەکەسێتى خودى تاکەوە ، بەڵام وەعزدان بۆ ئەوى دیکەیە ، بۆ جەماوەرێکە . ئەمەى لەسەرەوەدا هاتووە نە وەعزەو نە ئەرکێکى ئەخلاقى ئەوتۆ ، بەڵکو کنەکردن و خزانە ناو فاکتەکانە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت