بەهرۆز جەعفەر : کێچى خستۆتە کەوڵى ئەوانەى بازرگانى بەئیسلامەوە ئەکەن .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

نەک بە دەم لۆژیکى مێژووى فەلسەوە.بەڵکو هەر کەسێک شارەزاییەکى هاکەزایی لە ئاینى ئیسلامیشدا هەبێت ، چەند ئایەتێک و حەدیسێکى سەحیح بزانێت ، ئەزانێت ئیسلامێک ئیسلام بێت ، دیموکراسیی قبوڵ ناکات ، دیموکراسیەتێکیش دیموکراسییەت بێت ، ئەفکارو ئەزکار و ئەتوارى وڵاتانى ئیسلامى و چوارچێوەکەى قبوڵ ناکات .
چەن شەرمە ، بۆ حزبێکى ئیسلامى میانڕەو ، حەڵاڵ حەرام بکاو بەپێچەوانەشەوە. بۆچى دەبێت حیسابى چى بۆ ئێمە کرابیت .کە بەم شێوەیە هەڵس و کەوت و نمایش دەکەن ؟. لەزۆربەى کتێبەکانى کەلەسەر پرسى ئیسلام و سیکۆلاریزم نوسراون ، لەپێشەکیەکەیدا ئەوەم خوێندۆتەوە ، کە ئیسلامى سیاسیی بە تەنها لەدەستاودەستکردنى دەسەڵاتا ، باوەڕیان بەدیموکراسیی هەیە،بۆئەمەش سەدان درۆ ئەکەن ،تا دەچنە سەربانەکە ،کەچوون پەپژەکە لەگەڵ دەستى خۆیانا سەرئەخەن ( کەسى تر بۆى نییە سەرکەوێت!).
مەلا عەبدوللەتیف ،ناناسم، بەس ئەزانم سەلەفییەکان و هەموو حزبە ئیسلامییەکان و خەڵکى کەرکوکیش،بێ جورئەتى و بێ شەهامەتیان نواند،لەبەرامبەر تیرۆرى “مەلاڕەمەزان”کە حزبێکى کوردیی،بەئاشکرا لەقەرەنجیر تیرۆرى کرد،ویستیان بکوژەکەش ئازادبکەن ،ئەوەى ڕاستەوخۆ قسەى تیاکردو،دەستى تێوەردا،تەنها ئێمەیەک بوین کە بڕوامان لەق لەق بوە،بەهەموو شت لەو نیشتمانە.
وەلێ حاڵى ئێستاى ئەم “د: عەبدوللەتیف” ە. وەک چەن ساڵێک پێش ئێستاى خۆم ئەبینم،هەر خۆم بووم، نەمیدیام هەبوو،نەسایت و ڕۆژنامە،نە حزب و موعارەزەش پشتگیریی ئەکردم،لەیەکێتى و پارتیش ئەترسام لەناوم بەرن (چونکە پێشوتر هەوڵیان هەبووە) هەندێ خەڵکیش لایوابوو گڵۆپى سەوزم لەهەموو شوێنێکەوە هەیە!. ئەم میللەتە گەورەو گرانە،ئینسانێکى بەویژدانى تیانەبوو،بڵێ ئەم هەموو پیاوە بەتەمەنە،ئەم ئۆپۆزسیۆنە تەنکە،ئەم فەیلەسوفەو خێزانەکەى،بۆچى سەرتان خستۆتە ورگى ئەو کوڕە گەنجە ؟!.چى وتوە ؟. بازارى کەساس کردون ؟.باشە ئەگەر لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن تا ئەتوانن قسە ئەکەن، یانى چى هەریەکەو چەندین پەیجى بێ دایک و باوکتان کردۆتەوە،هێرشى پێ ئەکەنە سەر یەکترى و،ڕیکلامى بۆ خۆتان پێ ئەکەن !.ئینجا دواى تەواوبونى بەرنامەکەشیان،تێریان نەخواردووە لەفریودان،هاتوهاوار بۆ خۆزلکردن،لەپێش چاوى بینەرێکى کەنازانێ ئەرک و مافى خۆى چییە،دێنەوە لەفەیسبوک ئەنوسن : ئەها سەیرکەن بزانە شێرەکە چى دەکا ؟؟ تتففففووو تتتففف لەو جۆرە شێرە..بەرنامەکانى خۆیان موکیاژو مونتاج ئەکەن،بەخەڵکى ئەفرۆشنەوە ،دەستکاریی چڕو چاوى خەڵکیش ئەکەن،باسى خوا پەرستیش بۆ ئێمە ئەکەن . تتتفففففوو بغغ تتففووو!.
گومانم لەوە نییە، ئیسلامى هەقیقى و هەقیقەتى ئیسلام دوو جۆرى جێبەجێکردنى هەیە،یەکێکیان ئەوەیە : کە بن لادن کردى،ئەویتریش : ئەم جۆرە دەعوەیەیە کە سەلەفییەکان دەیکەن،بە نەسى ئایەت و حەدیسى سەحیح،کەسیش ناتوانێت نکۆڵى ئەو ڕاستییەیان لێ بکات، حزبە ئیسلامییەکانى،کە بەدەستێک خۆپیشاندان ئەکەن و،بەدەستێکیش بە ملیار لەپارتى وەرئەگرن،بەدەستێک داواى ڕووخانى ئەکەن،بەوەى تریش بەڵێ بەڵێی بۆ ئەکەن .لەمەولا ئەبێت مەگەر لەبەر مەلەزاتى سوڵتە بێژن: کاکە قورئان و حەدیش بەهەڵە ڕیوایەت،کراوە،ئەوە زۆربەى تەناقوزاتە،ئێمەش بەڵگەمان هەیە !!.

تێبینى : قابیل نییە، من نەسەلەفى بم ،نە ڕقیشم لەهیچ هاونیشتمانییەک بێت .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت