Rekrdn

ئاکۆ برایم : هەستى دزراو .

ئەمشەو تاکو بەرەبەیان
دەرگاى دڵم دانەخست و
وتم بەشکو ، پەیڤێ شیعرێ
شتێکى جوان
رێ هەڵە بکاو
بێت بەمیوان

هەرئەوەندەى چاوم لێک نا
بەدفەڕەکان ،
چەتەى وشە
نەوەک گیرفان
هەرچى تیابوو
هەست وویژدان
خەیاڵى جوان
گشتیان دزى و
تێیان قووچان