Mustafa-Barzani

بەهرۆز جەعفەر : تێگەیشتن لە پارتى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشێ یەکەم /

جیاوازیی هەیە ، لەنێوان خۆ- گێلکردن وەک تەکتیک ، وە خۆ- گێلکردن وەکو ستراتیژ، لەدووەمیاندا ، توێژەرەکان ، سیاسییەکان ، ناتوانن درێژە بەخۆگێلکردنیان بدەن ، ئەگەر زەمەن وەڵامیان نەداتەوە ، ئەوا گۆڕان بەسەر دیدوبۆچونى کۆمەڵدا ، ئەیانکات بە پەند . حزب و لایەنەکان ، بەرهەڵستکارانى پارتى و بنەماڵەگەریی لەکوردوستاندا ، تا هەنوکە گرفتى تێگەیشتنیان لەسەر پارتى هەیە . هەڵەگەیشتنیان لەپارتى بەردەوام تەمەن و شوراى پارتى بەهێزکردۆتەوە . بۆ ئەم مەبەستە ، بەسود وەرگرتن لەو توێژینەوانەى لەسەر ڕابردوو ، کردومن ، بەتایبەت کتێبى ” ململانێکانى نێۆ – شۆڕشى ئەیلول ” ى بەندە.پێم باش بوو ، بە (3) بەش ، قسە لەسەر پارتى دیموکراتى کوردوستان ( پ ، د ، ک) بکەم .
بەشى یەکەم : دەستپێکى شۆرش و بنەماى پارتایەتى لاى پارتى .
دووەم : پارەو داهاتە نهێنییەکانى پارتى .
سێهەم : هەڵکەندنى خەندەق و درێژکردنەوەى دیوارى ئەستەمبوڵ .
یەکەم : پارتى پارتایەتى ناکات .
ئەگەر لەمێژووی دوولەتبوونەکانی پارتی بدوێین ئەوا ھەر لە کۆنگرەی یەکەمەوە ئەم ھەستە لە پارتیدا دروست بوو ، بەھۆی بڕوا نەبوونی بارزانی بە پارتایەتی .. تەنانەت بە بێ گەڕانەوە بۆ حیزبەکەی بە پێشێل کاری پڕۆگرامی حیزبەکەی ھەستا بە دەرکردنی دامەزرێنەری پارتی (ھەمزە عەبدوڵڵا). لە کاتێکدا ئەوەی بەرامبەر ئەو سکرتێرانە کراوە ، زۆرجار بەرامبەر دوژمنی حیزب نەکراوە ، وەکو پەراوێزخستن و دەرکردن و لێدان و دەست بەسەرکردن و پەلاماری چەکداری ….. ھتد ، جارێکى تر لە ساڵی (١٩٦٠) دا دیسان بارزانی بەشداری کۆنگرەی نەکرد ، چەند کەسێکیشیان لە سەرکردایەتی بە تەزکییەی بارزانی دانا ، لەوانە ( ناھیدەی شێخ سەلامی خێزانی نوری شاوەیس بوو دواتر کە گەڕایەوە بە سەرۆکی پارتی دانرایەوە ، بارزانی تەنھا ئەم جارە ئەم کارەی نەکرد ، بەڵکو ساڵی (١٩٦٤) یش جارێکی تر حیسابی بۆ مەکتەبی سیاسی نەکرد ، بە ئاشکرا لە دەسەڵاتی خستن ، ھەر بەمەشەوە نەوەستا فەرمانی بۆ چەکدارەکانی دەرکرد بۆ دەستگیرکردن و پەلاماردانیان . ئەمە دوای ئەوە ھات بارزانی باوک بێ ھیچ ئەنجامێکی دیار لەگەڵ عەبدولسەلام عارفدا ڕێککەوت ، چونکە ئەم ڕێککەوتنە لە پاش ئەو وتانەی (مھدی عماش) وەزیری ناوخۆ دێت کە قەرارێکی دەرکرد وتی سەری کورد بۆ ئێمە و ماڵەکەی بۆ ئێوە . پاش شەڕی ئیبادەی تەواوی کورد دێت ، ئەگەر چی پارتی لەم شەڕانەشدا سەرکەوتووبوو ، بەڵام جێگەی سەرسوڕمان بوو دانوستانەوە لەگەڵ حکومەتدا ، ئەوان کودەتا لە خۆیان دەکەن چۆن لە کوردی ناکەن ؟ دەکرێت ئەمە وەک بنەماى هەڵسوکەوتى پارتى لەگەڵ حکومەتى ناوەندى تەماشا بکرێت . ئەوەشى لێهەڵبچنین کە یەکەى بڕیاردان لاى پارتى کێیەو چۆنە .؟.
دووەم : پارتى چۆن ئیحتیواى لێکترازان ئەکات .
مام ھەژار لەکتێبەکەی دا بەناوی (چێشتی مجێور) بەم شێوەیە حیکایەتی لێکترازانەکەی گیِڕاوەتەوەو دەڵێت : ڕۆژێک چوومە سەنگەسەر بۆ لای بارزانی ، کە چوومە ئەوێ ئیبراھیم ئەحمەد و جەلال و عومەردەبابە و سەید عەزیزشەمزینی و عەلی مام رەِزا دانشتبوون ، ھەندێکی تریش لەوێ بوون ، ھەریەکەو بۆخۆی قسەی دەکرد ، بۆ ڕۆژی دواتریش کە چوومەوە قسەیان دامەزراندبوو، کە بارزانی دوژمنی حیزبە .. وەتەنی فرۆشت … خۆی تەسلیمی دەوڵەت کردووە . مام ھەژاریش لەم سەروبەندەدە قسەی خۆی ھەبووەو پێ یانی وتووە : ئێوە تا دوێنێ گوێتان بۆ بارزنی شل کردبوو ، ھەر دەتانوت بەڵێ قوربان وایە ، کەس ئیعترازێکی نەبوو ، ھەستن بابچینە لای بارزانی و بڵێین کاکە ئێمە بۆیە شۆڕشمان کرد لامان وابوو خزمەتێکمان پێ دەکرێت ، کەئێستاش تۆ لێمان ناڕازیت شوێنێکمان بۆ دیاری بکە با لێ ی دابنیشین ، دواتر مام ھەژار ڕوودەکاتە موعارەزە و دەڵێت : ئێوە خۆتان ئەڵێن ھەزاران پێشمەرگەمان لەگەڵە و ھەزاران سیلاحمان لایە ، فەرموو پاشقول لەبارزانی بدەن لەدوایدا . وڵاتی سولەیمانی بەقسەی خۆتان لەژێر ئەمری ئێوەدایە ، ئەگەر بارزانی بەبێ ئێوە کارو باری سیاسی پێ ھەڵنەسوڕێت بێ تەجروبە بێت ، ئەوا دوای چەند مانگێک خۆی دەنێرێت بەشوێنتاندا و بانگتان دەکاتەوە ، لێرەدا عومەردەبابەو بابەکر پشدەری و عەلی مام ڕەزا دەڵێن قسەی مام ھەژار بەر دڵ دەکەوێت ، سەید عەزیز شەمزینی دەڵێت : ( قسەکانی زۆر خراپەو ئێمە چەندین فەوج و پێشمەرگەی بە بیرو باوەڕ و فیدایمان ھەیە دەتوانین جوابی مەلا مستەفا نەدەینەوە و دەری بکەین .) مام جەلالیش دەڵێت : سوێندو ئیمزای پێنج ھەزار پێشمەرگەم لە گیرفاندایە .
( بەپێی کنەکردنى ئێمە لەو مێژووەدا ) دواتر مام ھەژار چۆتەوە بۆلای بارزانی ئەم قسانەی بۆ نەگێڕاوەتەوە ، بەڵام پێی دەڵێت : دەترسم شۆڕش تێک بچێ و کارمان خراپە ، پاشان مام ھەژار پێی وایە مەلا مستەفا بێمنەتی خۆی نیشانداوە ، دواتر لەبەرەبەیانێکدا لەماوەت لەسەر ڕادێوکەیان بەیانێکی حیزبی ڕەسمی دەرچوو کە مەلامستەفامان لەحیزب دەرکردووە و کەس نابێت قسەبکات . بارزانی بەمە زۆر توڕە بوو دەڵێت ئەبێت ئەو پایتەختەیان لێ تێکبدەم و خەزێنەکەیان بدەم بە فەقیران ، دواتر ئەوە بوو جەماعەتی مەکتەبی سیاسی ھەڵھاتن بۆ ئێران .، جا لێرەدا ئەوەی جێگای سەیرو باس کردنە ، لە کاتی دوولەتبوونەکەدا لە کۆنفرانسی ( ١٩٦٤) لە ماوەت (عوبەیدوڵڵا) کوڕە گەورەی بارزانی لە ناخەوە لایەنگری ئیبراھیم ئەحمەد ئەبن ، تا ئەو کاتەی بە تەواوی پەیوەندی بە بەعسەوە دەکات دەبێتە دۆست و دڵسۆزی ئەو ڕژێمە . ھەر چۆنێک بێت بە پێگەی سەربازی مەلا مستەفا بەھێز تر بووە . ھێزی عەشایەر لەگەڵ ئەودا بوون ، عەقڵییەتی خەڵکی کوردی لەو سەردەمە هەموو لەگەڵ بارزانیدا یەکی گرتۆتەوە .
دواى ئەوەى باڵە ڕۆشنبیرەکە (باڵى م.س) ڕاونرانە ، ئێران . حاڵیان باش نەبوو ، بۆ خۆیان خەڵک ئەنێرنە لاى بارزانى ، تا سوڵحى نێوانیان بکات ، بگەڕێنەوە ( یەکێک لەسەرکردە هەرە دیارەکانى باڵى مەکتەبى سیاسی ، جارێکیان بەمنى گوت : مەلا مستەفا پێاوێکى کەم نەبو ، بەخوا هەمومانى کردبووە کونەوە !!).دوایی بە 3 بەش باڵى (م،س) گەڕانەوە،بۆ هاریکاریی شۆڕش ، لەدژى حکومەتى عێراق ، تۆوى دووبەرەکییەکە ، لەشوێنێکدا ئۆقرەى نەگرت ، باڵى مەکتەبى سیاسیی لەساڵى (1966) چوونە پاڵ حکومەتى بەعس و بونە بەشێک لەوان ( ئەگەر دادگایەکى عادیلانە هەبێت ، بۆئەم هێزانە،نەک لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە ، بەڵکو لەیەکەم فیشەکى کە بەبێ پرس و ڕاى سەرکردایەتى شۆڕش ، تەقێنرا دژى حکومەتەکەى قاسم ، لەوکاتەوە بۆیان حیساب ئەکات ، کە ئەمانە چۆن و چییان کردووە !).

” بەشى دووەم دێینە سەر پارەکانى پارتى “.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت