کارزان کۆیی : مالیکی و ترخێنە .
من هەمیشە ئاماژەم بەوەداوە ، کە هەڵبژاردن دیاردەیەکی شارستانیە نەک شەڕانگێزی . بەڵام ئەوەی لەهەڵبژاردنی 30/4 بینیم نەک شەڕانگێزی بو ، بەڵکو پەتایەکی پڕ لەسوکایەتی کردن بو . قودسیەتی هەمو جوانیەکانی ئەم هەرێمەی تەنی . هۆکاریش بەڵێنە سپیەکانی نێو هەگبەی لایەنەکان بو ، کە هەمیشە وەک هەتیو لەدوای هەڵبژاردنەکان دەمایەوە. ئەمەش بوە فاکتەرێ ، میلەتی خستە سەر دووڕیانی بێ متمانەیی بەرامبەر لایەنەکان . لایەنەکانیش بەناچاریی لەبری بەڵێنی بریقەدار کەبەهای نەمابولای میلەت ، کەوتنە سوکایەتیکردن بە یەکتر بۆ بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر . تاوای لێ هات پێوەرێکی دروست نەما بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکان .
.پڕۆفیسۆرو کەسە شیاوەکان لەچەلەحانێکاندا نغرۆ بوون . تەنها ئەو کاندیدانە نەبێ کە شارەزا بوون لەشێوازی لێدوانداو داخی دڵی میلەتیان لەڕاگەیاندنەکانەوە هەڵدەڕشت و ئەوەی ناشیاو و ناشرین بوو بەحکومەتیان دەوت . بەمە هێندێکیان توانیان دەنگێکی زۆری کاڵفامان بۆخۆیان دەستەبەر بکەن . بێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەکیان هەبێ . تۆمەتی تاشین لەو کەشە هەڵچوەدا بووە کارنامەی چاکسازی و سەریان لەدەنگدەر شێواند‌و گاڵتە جاریان خوڵقاند . تاکار هاتە ئەوەی داپیران دەیان ووت من دەنگ بەو کوڕە گەنجە ئەدەم ، زۆرێکیش لەگەنجان دەیان وت دەنگ بەو کچە قەشەنگە دەدەین . بێ هیچ پێ وەرێک . وە هێندێک لە کاندیدەکان ئەوەندە سوکایەتیان پێ کرا لەچاوی هێندێکدا گەورە کران‌و لە چاوی هێندێکی تردا بونە مایەی بەزەی و دەنگی بەزەییان بەدەست هێنا .
لەم هەڵبژاردنەدا لەبری بەرنامەو پەیامی ڕۆشن . ڤایرۆسی کوشتنی یەک ڕێزی و سڕینەوەی یەکترمان بینی . وە ئەوەی پێی دەڵێن پاراستنی ستراتیژی نەتەوەیی نەبینرا . وە ئەوەی زوڵمی گەورەو سوکایەتی پێ کرا حکومەتی هەرێم بو ، زۆربەی لایەنەکان شەریک بوون لەو ماڵەداو لەهەمان کاتیش‌دا سەرزەنشتی ئەو ماڵەی خۆیان دەکرد . بۆ بەدەست هێنانی چەند دەنگێ . وە هێنێک بوونە ئۆپۆزسیونی ساختە بۆ دزینی سۆزی هەژاران بەساختە .
لەکۆتایدا دەڵێم به‌ڕێزان ده‌ست له خۆخه‌ڵه‌تاندن به‌رده‌ن شکست سیماى هه‌مو پرسه‌کانى کوردى ته‌نیوه . بڕۆن ئه‌و پرسه گرنگانه‌ى که په‌یوه‌ستن به چارهنوسو ئاینده‌و ئێستاى میله‌ته‌که‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، که‌چه‌ندین ساڵه بهههڵواسراى ماوه‌ته‌وه . وه‌ک کێشه‌ى که‌رکوک و نه‌وت و بوجه‌و پێشمه‌رگه‌و … هتد .
وه‌ک ده‌زانین خولی پێش‌و زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌بو له ناوه‌ند به‌ڵام نه‌یان توانى هیچ فشارێ بخه‌نه سه‌ر حه‌زره‌تى مالیکى که‌ده‌توانرا به واژۆى ته‌نها 20 په‌رله‌مانتار مالیکى له‌سه‌ر کێشه‌ى که‌رکوک بانگهێشتى په‌رله‌مان بکه‌ن . به‌ڵام نەیان کرد . لەبری بانگ هێشتکردن ، هێندێ لە پەرلەمانتارانمان لە بەغدا ماستی کوردیان بۆمالێکی برد بەدیاری .
ئەندام پەرلەمانیك کەدەوترێ ئەوزەحمەتەکەی کێشاوەو ماستەکەی بردوە بۆ جەنابی مالیکی . لەلێدوانێکیدا دەڵێ هێندێک هەن کەبەر پرسیارێتی باڵایان هەیە قسەی کۆبونەوەکانی بەرپرسانی کورد لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگەیێنە مالیکی . پێویستە پەرلەمانی نوێی هەرێم بەدواچونێکی جدی بکاو میلەت بە ماست بەرو جاسوسەکان ئاشنا بکات . لە کۆتایدا دەڵێم : لەم خولەدا ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانمان لەناوەند زیادیکردووەو گەیشتۆتە سەرو شەست . هیوادارین کاری جدی بکەن . گەر بۆشیان نەکرا لەبری بردنی ماست کوردی بۆ مالیکی ئەم جارە ترخێنەکەی من بکەنە دیاری .