عارف قوربانی : وه‌ڵا ئافه‌رین سه‌رۆكی په‌رله‌مان .
به‌درێژای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ركوك رزگار كراوه و كورد حوكمی ده‌كات ، له ئاستی نوخبه‌ی رۆشنبیر و هاوڵاتیانی كه‌ركوك و له ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ی خودی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانی پارتی و یهكێتییشهوه به‌رده‌وام داوای ئه‌وه كراوه یان نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كه‌ركوك بكرێته‌وه , یاخود ئالیه‌تێك دابنرێت بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك له ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و له نوێنه‌رایه‌تی كردنی كه‌ركوك له په‌رله‌مان .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م داواكارییانه هه‌میشه به فه‌رامۆشكراوی ماونه‌ته‌وه . له‌كاتێكدا به‌رده‌وامیش سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیی بوون و ده‌ستڕۆیشتووی ناو بڕیاری سیاسی كورد بوون . كه‌چی هیچ هه‌نگاوێكی كرداریان له‌و باره‌یه‌وه نه‌نا .
چوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و دۆخه‌ی ئێستای كه‌ركوك و ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی نوسیگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و شاره، هه‌نگاوێكی كرداری و جدییه بۆ به ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌كردنێكی واقیعیانه‌ی كوردستانیانه له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا.
سه‌رۆكێكی گه‌نج بێ پشت و په‌نا ، كه‌سێك نه له بزوتنه‌وه‌كه‌ی خۆی و نه له‌ناو هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان خاوه‌ن نفوز و پشتیوانی نه‌بێت و بڕیاری ئازایانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی ، به‌ڕاستی جێگه‌ی ستایش و ده‌ستخۆشیه . بۆیه ده‌ڵێم وه‌ڵا ئافه‌رین سه‌رۆكی په‌رله‌مان .
سەرچاوە / خەندان .
- بیرەوەریەكانم لەبەندیخانەی ژنان. - 2022-07-01
- زانا ڕەزاق: ئەو ڕووداوانە چۆن ڕوودەدەن؟ یان بۆ ڕوودەدەن؟ - 2022-06-30
- لەتیف ئەمین: ئەو ئاوەى نەوەى ئێستا پێى لێ دەخشێنن کێ ڕشتوویەتى؟ - 2022-06-30