وەزیرێک پێش نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت بەپێنج دەنگ ، بەدانی متمانە ..

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی چەند ساڵە ئۆپۆزیسوێن هاتوهاواری لەسەر دەکرد و ، ئەوەی بەدزو تاڵانچی و ڕاوڕوتکار ناوزەندی دەکرد ، ئەوەی چوارساڵ خەڵکی کوردستانیان سەرقاڵکرد بوو بە دیار نەمانی شیرینی و بەڕێکردنی نەوتی قاچاخ و گرێبەستی ناڕوون ، ئەمڕۆ تاوانبارەکەیان بە چەپڵەوە متمانەی هەمان وەزارەتەوە پێ بەخشییەوەو ، کردیانەوە هەمان دەمڕاست و متنانەکراوی کۆمەڵانی خەڵک .. ئەپرسین کوا قسە زەلەکانی دوێنێتان لەکوێی ئەم کابینەی هەشتدا داناوە ؟ ..
ئەمڕۆش بۆ مێژوو حکومەتێک پێک هێنرا ، کەوێنەی نەبێت . ئەوەتا وەزیری کاروباری شەهیدان بە 5 دەنگ پێش سەرۆک دەکەوێت و بە وەزیریی دەمێنیتەوەو ، جێگیری سەرۆکی کابینە دەنگی زۆرتر دێنێت لەسەرۆک وەزیران و ، هەر بەجێگیری دەمێنێتەوە … لەکاتێکدا نەلەهیچ وڵاتێکی ئەم جیهانەداو ، نەلەبیرۆکەی دیموکراسی و نە لەهیچ پرۆژەیەکی دەنگداندا نەبیستراوەو نەوتراوە ، کە دەنگی یەکەم بەجێگیر و دەنگی دووەم وەک سەرۆک هەڵبژێرێت. ئەمەیە مەهزەلەی سیاسی ، دەکرا بەڕێز نێجیرڤان بارزانی دەستبەجێ دەستی لەکاربکێشایەوەو نایاسایی و ناعەدالەتی دیموکراسی پەسند نەکردایە ..

ئەمەی خوارەوە خشتەی دەنگدانەکانە .

ناوی‌ سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ژماره‌ی‌ ده‌نگی‌ هه‌ریه‌كێكیانه‌:
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی – سه‌رۆكی حكومه‌ت 90 ده‌نگ
قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی – جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌ت 92 ده‌نگ
مسته‌فا سه‌ید قادر – وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 78
كه‌ریم شنگالی – وه‌زیری ناوخۆ 87
ئاشتی هه‌ورامی – وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان 83 ده‌نگ
عه‌لی سندی – وه‌زیری پلاندانان 90 ده‌نگ
پشتیوان سادق – وه‌زیری په‌روه‌رده‌ 89 ده‌نگ
نه‌ورۆز مه‌ولود – وه‌زیری شاره‌وانی 89 ده‌نگ
رێباز محه‌مه‌د – وه‌زیری دارایی‌ و ئابووری 86 ده‌نگ
ساماڵ سه‌ردار – وه‌زیری بازرگانی ‌و پیشه‌سازی 78
كه‌مال موسلیم- وه‌زیری ئه‌وقاف‌ و كاروباری ئایینی 74 ده‌نگ
یوسف گۆران – وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 92
ده‌رباز كۆسره‌ت – وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون 90 ده‌نگ
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید – وه‌زیری ته‌ندروستی 83 ده‌نگ
خالید دۆسكی – وه‌زیری رۆشنبیری 90 ده‌نگ
مه‌حمودی حاجی ساڵح – وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان 92
عه‌بدولستار مه‌جید – وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان 90
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم – وه‌زیری هه‌رێم بۆ ژینگه‌ 88
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر – وه‌زیری كاره‌با 82 ده‌نگ
محەممەد قادر – وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 95 دەنگ
محه‌مه‌د هاودیانی – وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مان
سینان چه‌له‌بی – وه‌زیری داد 79 ده‌نگ
جۆنسۆن سیاوه‌ش – وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن 84
مەولود باوەمراد – وەزیری هەرێم 90 دەنگ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت