Qunsli-Neynewa

بەپێی ئەم هەواڵە ، ئەگەر تورکیا ئاگادر بێت ، ئەوا بێگومان ئەمەریکا و پارتیش ئاگادارن لەکودەتاکەی نەینەوا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیا ئاگادار و بەشدار بووە لە “کودەتاکەی موسڵ

کونسوڵخانەی تورکیا ئەگەرچی دەرفەتیان هەبوە کە شارەکە جێبهێڵن بەڵام بەهۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ داعش و متمانەیان بەو گروپە، لە موسڵ ماونەتەوە . 

کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ دواکەوت لە چۆڵکردنی بینای کونسوڵخانە چونکە دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ئەنکەرە لە پەیوەندییەکی پتەودا بون لەگەڵ میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام . و داوایان لە ستافی کونسوڵخانەکردبو لە شوێنی خۆیان بمێننەوە .

بەپێی زانیارییەک کە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی و ئەمنی بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی حوڕییەتی راگەیاندوە، موسڵ لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، واتە لە کۆتایی مانگی 5ی 2014وە لە ژێر نفوزی داعش دا بوە. لەو ماوەیەدا، پەیوەندییەکی بەردەوام هەبوە لە نێوان کونسوڵخانەی تورکیا و میلشیا و چەکدار و گروپەکانی داعش لە ناو موسڵ دا. لەو ماوەیەدا، تورکیا و داعش پەیام و مەسیجیان بە یەکتری گەیاندوە و پەیامێکی داعش بۆ تورکیا ئەوە بووە کە “کونسوڵخانەی تورکیا رووبەڕوی هیچ مەترسییەک نابێتەوە ”.

بەڵام لەبەر ئەوەی میلیشیاکانی داعش تەنها ئەوانەی ناو موسڵ نەبون و لەچەند ناوچەیەکی تری عێراقەوە رویان لە موسڵ کرد، لە 9ی مانگ دا هەڕەشە ئاراستەی کونسوڵخانەکە کرا .

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنیی و دیپلۆماسییەکەی حورییەت دەیلی نیوز، باکوری عێراق و هەردو شاری کەرکوک و موسڵ، لەناو ئەو زۆنەدان کە موخابەراتی تورکیا زۆرترین ئاستی چالاکیی تێدا هەیە. بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەنکەرە داوایان لە ستافی کونسوڵخانەی تورکیا کردبو لە جێی خۆیان بمێننەوە چونکە بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ داعش، ئیدی هەڕەشەیەکی ئەوتۆیان لەسەر کونسوڵخانەکە نەدەبینی .

بەگوێرەی زانیارییەکان ، لە دوو هەفتە پێش رووداوەکانی موسڵ، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ستافی دیپلۆماسی و ئەمنیی و کادیرانی کونسوڵخانە و کەسوکاریان، موسڵیان بەرەو تورکیا جێهێشت و بە بەرنامە سەرجەم بەڵگەنامە و راپۆرتە نهێنییەکانیان دورخستەوە و لەناو برد. وەک ئاماژەیەک بۆ زانیارییان لەسەر ئەوەی کە لە دوو هەفتەی داهاتودا لە موسڵ، کودەتایەک روودەدات. هاوکات کونسوڵی تورکیا، سەرجەم ستافی ماوەی تیمەکەی و کەسوکاریان بردە ناو کونسوڵخانە و خۆیان ئامادەکرد کە ئەگەر پێویست بکات، ئەنکەرە بیانگوازێتەوە .

شایانی باسە، ئێوارەی ئەمڕۆ کەناڵی ئەلعەرەبییە حەدەسی سەر بە سعودییە، بڵاوی کردەوە کە کونسوڵ و سەرجەم ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بون و لەلایەن داعشەوە بۆ شوێنێکی تر گواسترابونەوە، ئازاد کراون و سەرجەمیان سەلامەتن و رەجەب تەیب ئەردۆگانیش بە تەلەفون پەیوەندییەکی دور و درێژی لەگەڵ کونسوڵدا ئەنجامداوە .

سەرچاوە : میللەت و … .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت