Necmedin-Kerim

بەهرۆز جەعفەر : پێنج پرسیار لە پارێزگارى کەرکوک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەعس و عروبە ، لەم ناوچانە تەنها پردو نەخۆشخانەو ڕێگاوبانەکانیان وێران نەکردووە ، تا نۆژەنیان بکەینەوە ، بەڵکو ئەوان تاکیان ڕووخاندووە ، سیماکانى مرۆڤبون و شارستانیەتیان سڕیوەتەوە . ئەوانەى لەم ژینگەیەدا ئەژین ئەگەر بەچاوى توێژەرێکى دەروونى یان کۆمەڵایەتى دروست لێیان بڕوانى ، بەئاسانى جیادەکرێنەوە لە خەڵکى ناوچەکانى دى ، بەجۆرێک لە قسەکردنى ئاسایی هەر یەکێکیاندا ، ئەوە بەدی ئەکەیت ئەم مرۆڤە هەست بەماف و ئەرکەکانى خۆى ناکا ، لەهەمووى تراژیدیی تر کۆمەڵگەى کەرکوک و ناوچەکانى دى لەو جۆرە کۆمەڵانەن کە بکوژیان خۆش ئەوێت ، هەمیشە بۆ ئەوان شەرەفێکى زۆر گەورەیە وێنەیەک لەگەڵ بەرپرسێکدا بگرن ، زۆرێک لەمانە حەز بەوە ئەکەن باوکیان ، یان دایکیان بمرێت،تەنها لەپرسەکەدا بەرپرسێکى باڵا ئامادە بێت ( ئەمە بۆئەوان لەزەتێکى زۆرى هەیە!!). ئەم ناوچانە کۆمەڵگەى داخراون ، دین هەتا بڵێی زاڵە بەسەر هەموو شتێکدا ، بەدرێژایی تەمەنى هەریەکێکیان غەریزە تاقەشتێک بووە کە کەپت کرابێت . بەهەرحاڵ ئەوە تەنها وەک خوێندنەوەیەکى سۆسیۆلۆژیی بوو ، بۆ ئەو کەرکوکەى کە لەدواى خوێندنەوەى ئەم نوسینە ، کەس ناتوانێت موزایەدەى کەرکوکیبون و قوربانیدانمان بەسەرا بکات . ئێمە لێرە تەنها (5) ڕەخنەمان لەجەنابى پارێزگارى کەرکوک و سەرکردایەتى سیاسیی و ، نوێنەرانى یەکێتى بەتایبەت هەیە :
یەکەم : کەرکوک (5) ساڵى ڕابردوو، حاڵى حازریش چوار جۆرە بودجەو پارەى تەرخانکراوى هەیە ، بێجگە لەوردەکاریی تر، کە ئەرکى نوسین قورستر ئەکات ، ئەو پارەیەى ئەیدەن بە کۆمپانیاکەى (ئەحمەد ئیسماعیل) نیوەى ئەوەتان سەرف نەدەکرد ، ئێستا دەتانتوانى کارەبا لەڕێگەى ووزەى خۆرەوە دابین بکەن ، یان هەر چەندین وێستگەى گەورەى کارەباى نوێ دروست بکەن ، ئێستا بەم گەرمایە کەرکوکییەکان بێ کارەبا نەئەبوون .
دووەم : چەند عەیبە ، ئینسان عارەقەى زەردو سوور ئەڕێژێت ، کە لەدەرەوەى وڵاتەوە ، بەنزین و سووتەمەنى بۆ کەرکوک بێت .. حەیاچوونە ، حەیاچوون ، بەچاوى خۆم بینیم هەزاران ئۆتۆمبیل قەتارەیان بەستبوو، (2) شەو لەسەرەى بەنزیندا ئەخەون ، بینیم سەدان کەس بەدەبەیەکى بچوکەوە بۆ لیترێ یان دوانى بەنزین وەستابوون .ئەرێ چەند جارمان ووت بۆچى مەسفایەک لەکەرکوک ناکەنەوە .؟ کێ دەستیگرتوون ؟. پارە نییە ؟ چەند بێ هۆشییەکى گەورەیە ، من خۆم خاوەنى هێڵکەیەک بم ، بە (1) دینار بیدەم بە بێگانەو ناحەزان ، ئەوان تەنها بۆم بکوڵێنن و بینێرنەوە بە (100) دینار لێیان بکڕم !!.ئایا پارە نییە و نەبووە تا پاڵاوگەیەک دروست بکەن ، ئیتر نەوتە خاوەکەو پەنجا ماددەى ترى پێوە ڕەوانەى تورکیا نەکەن ؟.
سێهەم : بۆچى ژوورێکى هەواڵگریی هاوبەش لەکەرکوک نییە ؟. هەرکەسەو بۆخۆى کارئەکا ؟. بەمامەڵەکانى هێزى پێشمەرگەو جۆرى چەکەکانیان و نەخشەکانیاندا دەرئەکەوێت . لەبەرئەوەى هەندێ تەکنیکى تەکنەلۆژیی سەبازیی و ئەمنى نوێ ، بۆ ئەوە نابێت لەهەموو شوێنێک باسى بنوسرێت . بۆیە واز لێرەدا باسى ناکەین .
چوارەم : کە وەفدى یەکێتى و پارتى سەردانى ئێران ئەکەن ، بەدڵنیاییەوە لەو دانشتنە ” نێچیرڤان بارزانى ” وتویەتى : ئێمە شەڕى داعش بۆ ئێران ناکەین “. کەچى دواى ئەمە بینیمان لەناو کەرکوک شیعەکان و سەدرییەکان عەرزى سەربازییان کرد ، بەجلى سەربازیی و عەمامەى مەزهەبییەوە.کێ ڕێگەى پێدان ئەمە بکەن ؟ تا ئێستا پێشمەرگە توانیویەتى لەناو کەرکوک مەشق و نمایش بکا ؟ له ته ئریخا شتى وانەبووه شیعە له کەرکوکا عەرز بکا ، ئەمه بۆ ئەوه نییە داعش رابکێشنه ناو کەرکوکەوه ؟.
پێنج : لەم شارە بونیادى کەسێتى تاکى کورد ڕوخێنراوە . بۆیە ئەبێت سەر لەنوێ ئیش بۆ هەڵسانەوەى تاک بکرێت ، لەم شارە ، بۆخۆم لام سەیرە ! ئەم تاکانەى ئێستا لەنۆبەى بەنزینا ئەڵێن پەنجەمان ئەبڕینەوە دەنگ بدەین ، هەر ئەوانەن کە لەهەڵبژاردنەکاندا بەدەم وەرێن و تەقەو شەرە پەڕۆ وە ، تابەیانى ئەرزو ئاسمان جاڕس ئەکەن !. دەمەوێت بپرسم ، ئێستا (2) نەخۆشخانەى گەورە هەیە لەکەرکوک ( ئازادى ، کۆماریی) هەردوکی سەدام حوسەین دروستى کردووە . ئێوە تەنها ناوەکەیتان گۆڕیوە ..!.(10) ساڵە کورد نەخۆشخانەیەکى هاوشێوەى دروست نەکردووە ..؟. ئێستا ئەم شوێنانە بێجگە لەکەمتەرخەمى پزیشکەکان ، نەبونى چاودێریی تەندروستى لەسەر نۆرینگەکان تیایاندایە لەئێوارانێکدا (140) نەخۆشى بینیوە ؟. هاوکات نەخۆش نەخۆشخانەکان جمەى دێت لەنەخۆش و بریندار .
ئەمە تەنها (5) پرسیارە بۆ لایەنى پەیوەندیدار،کەمن وەک بابایەکى بێلایەن،پارێزگارى کەرکوکى لێ بەرپرس ئەکەم .لەواقیعیشدا ئەمانەى سەرەوە ئاریشەى هەقیقین و،ئاماژەن بۆ نەبونى بینچیەیەکى ئابوریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتى و نیشتمانیی لەکەرکوک و ناوچەکانى تر . ئاخر له تەئریخا شتى وا نەبووه شیعه لەکەرکوکا نمایشى سەربازیی بکا،ئایا دەزانن ئەمە یانى جى ؟.

دەرکەوت ئەو برۆزانەى که ئەو کردنى هیجى برۆزەى ستراتیجى نەبوون،ئەکینا مەعقوله مەسفایەک لەکەرکوک نەبیت ،لەتورکیا بەنزین بکریت ؟ مەعقوله لەکەرکوک 2 ویستکەى کارەبا نەبیت،خەلکى بى کارەبا بن ؟. مەعقوله برۆزەیەکى ئەمنى و هەوالکریی هاوبەش نەبیت ؟؟ مەعقوله تائیستا رەقابەیەکى تەندروستى لەو شارە نەبیت ؟.
دلنیام شتى خرابتر دەکات ئەو شەوە لە تەلەفزیۆنەوە ئەیکوت هەموو جەکەکانى فرقەى 12 براون بۆ هەولیرو سلیمانى و دەبیت بهینرینەوە بۆ فرقەى 12 ؟؟؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت